ئەمریکا داوا لە سودانی دەکات هاوکاری هەرێم بکات
  2023-09-19       271       

ئەمڕۆ لە نیویۆرک سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبوونەوە و جەختیان لە بەردەوامبوون لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە و داوا لە محەمەد شیاع سودانی کرا هاوکاری هەرێم بکات.

ئاوێنە: لە میانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کۆبووەوە هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە بەردەوامی بەهێزکردنی پەیوەندی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات و رێککەوتنی ستراتیژی کردەوە.

وەیری دەرەوەی ئەمریکا هانی حکومەتی عێراقی دا کە بەردەوام بێت لە پەرەپێدانی بەردەوامی سەرچاوەکانی وزە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا و جەختی لە پاڵپشتی وڵاتەکەی بۆ دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە تورکیاوە کردەوە.

لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەیاندا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد کە بەردەوام بێت لە هاوکارییەکانی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری و خۆڕاگری لەو ناوچەیە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×