لە هەولێر تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە
  2023-09-19       197       


نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر تەرمی هاوڵاتییەک لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لە شەوی رابردووەوە کوژراوە.

ئاوێنه‌: کاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس لە بوونی تەرمێک لە ماڵێکدا ئاگادارکراونەتەوە و دوای گەیشتنی تیمەکان دەرکەوتووە لە درەنگانی شەوی رابردووەوە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بە وتەی کەسوکاری قوربانییەکە، ناوبراو شەوی رابردوو لەلایەن زاوایەکی خۆیانەوە، واتە هاوسەری خوشکەکەیەوە کوژراوە”.

تا ئێستا پۆلیسی هەولێر هیچ روونکردنەوەیەکی لەبارەی رووداوەکە و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×