ئاسایش: سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە هەولێر دەستگیركران
  2023-09-19       213       

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان سەربە ئاسایشی گشتی هەولێر رایگەیاند، سێ تۆمەتباری مەترسیدار لە شاری هەولێر دەستگیركران كە پێشینەی تاوانیان هەیەو كاری كڕین و فرۆشتنیان بە ماددەی هۆشبەریشەوە كردوە. دەشڵێت: دەستش بەسەر بڕی یەك كیلۆگرام ماددەی هۆشبەر، بڕێك پارەی ساختە، ژمارەی ئۆتۆمبێلی ساختەو چەند چەكێكی جۆراوجۆریشدا گیرا.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتییەكە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەمڕۆ سێشەممە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەری ئاسایش لەسەر تۆڕێکی بازرگانیکردن بەماددەی هۆشبەر، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێرو کەرکوک توانیویانە "سێ تۆمەتباری مەترسیدار لەشاری هەولێر دەستگیربکەن کە پێشینەی تاوانیان هەیەو کاری کڕین و فرۆشتن بەماددەی هۆشبەریشەوە دەکەن."

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەم چالاکییەدا بڕی یەک کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی کریستاڵ و تریاک و جامایکا لەگەڵ بڕێک پارەی ساختەو ژمارەی ئۆتۆمۆبێلی ساختە لەگەڵ رومانەیەک و چەند چەکێکی جۆراوجۆر دەستیان بەسەردا گیرا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، تۆمەتباران پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کرایەوەو روبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×