بافڵ تاڵەبانی، سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دڵنیایی دهداته بنهماڵهی وهستا حهسهنی كهبابچی كه "ھیچ تاوانێك بهبێ سزا تێناپهڕێت" و بكوژی كوڕهكهیان دهدرێته دادگا.
ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی لە پەیامێكی سەرەخۆشیدا كە ئاڕاستەی بنەماڵەی وەستا حەسەنی کەبابچی كردوە رایگەیاندوە"گیانلەدەستدانی کاکە (رۆژ حەسەن) لە روداوێکی نەخوازراودا لە دڵەوە نیگەرانی کردین."
وتوشیەتی"خانەوادە بەڕێزەکەتان دڵنیا دەکەمەوە ھیچ تاوانێک بەبێ سزا تێناپەڕێت و تاوانبار روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە."
دەقی پەیامەكە:
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرزی خوالێخۆشبو وەستا حەسەن کەبابچی
گیانلەدەستدانی کاکە (رۆژ حەسەن) لە روداوێکی نەخوازراودا لە دڵەوە نیگەرانیکردین، وێڕای دەربڕینی پرسە و ھاوخەمیی قوڵی خۆمان، خانەوادە بەڕێزەکەتان دڵنیا دەکەمەوە ھیچ تاوانێک بەبێ سزا تێناپەڕێت و تاوانبار روبەڕوی دادگا دەکرێتەوە.
لەخوای گەورە داواکارم شیفای کاکە دیلان بدات و کۆچکردو بە بەھەشتی بەرین شادبکات.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان