كەشناسی هەرێم: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 4 تا 6 پلە دادەبەزن
  2023-09-30       277       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای 48 سەعاتی داهاتو بڵاوكردەوەو دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، پلەكانی گەرما 4 تا 6 پلە، بەراورد بە پلەكانی گەرمای دوێنێ، دادەبەزن.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێ لەگەڵ دروستبونی هەندێك پەڵەهەورو پلەكانی گەرماش 4 تا 6 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ دادەبەزن.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 34، سلێمانی: 32، دھۆک: 30، کەرکوک: 34، ھەڵەبجە: 33، سۆران: 31، گەرمیان: 36 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×