بڕگەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا لابرا
  2023-09-30       374       


بڕگەی بەپارێزگابونی هەڵەبجە لەدانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا لابراو ئەندامێكی په‌رله‌مانیش ده‌ڵێت، لابردنی‌ بڕگه‌كه‌ به‌ڕێككه‌وتنی‌ سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان‌و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بووه‌.

ئاوێنه‌: شیروان دوبەردانی، ئەندامی په‌رله‌مانی‌ عێراق رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاردراوە، بڕگەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابونی هەڵەبجە لەکارنامەی دانیشتنی ئەمرۆ هەڵبگیرێ.

وتیشی، بڕگەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیراوە.

وابڕیاربو لەدانیشتنی ئەمڕۆ شەممەی‌ پەرلەمانی عێراقدا دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بدرێت، دوای ئەوە چەندینجار بەهۆی ناڕازیبونی ژمارەیەک پەرلەمانتار لەدانیشتنەکانی رابردو دواخراوە.

هۆکاری هەڵگرتنی ئەو بڕگەیە له‌دانیشتنه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ په‌رله‌مانی‌ عێراق، دەگەڕێتەوە بۆ رێکنەکەوتنی فراکسیۆنەکان بۆ کۆدەنگی لەسەر دەنگدان لەسەر ئەو بڕگەیە، چونکە بەشێکی فراکسیۆنە شیعه‌و سوننەکان بەمەرج ئامادەن دەنگ لەسەر ئەو برگەیە بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×