وابریاره سبەینێ ڕۆژنامەنوس گوھدار زێباری لەدادگای ھەولێر دادگایی بکرێت. خانەوادەکەشی دەڵێن، ھەست بەپیلانێکی مەترسیدار دەکەن و ئەگەر ھەیە دوبارە سزا بدرێتەوە.
ئاوێنه: خانەوادەی گوھدار زێباری لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، بڕیاربو رۆژی ١٦ی ٨ ڕۆژنامەنوس گوھدار زێباری ئازادبکرێت، بەڵام دوبارەو بەبیانوی کەیسێکی دیکە ئازادنەکرا.
دەشڵێن، گوھدار بەپاساوی ئەوە لەزیندان ھێڵراوەتەوە کە لەساڵی ٢٠٢٠ لەو ماڵەی لێی دەستگیرکراوە، دەستیبەسەر تاپرێکدا گیراوە، لەکاتێکدا ئەو تاپڕە کەلەپوریی بووەو ھی سەردەمی ئینگلیز بووەو تهقهی نەکردوە، بەڵام بەو بیانووە تا ئێستا لەئاسایشی گشتی ھێڵدراوەتەوە.
خانەوادەی گوھدار زێباری باسیان لەوەشکردووە، دوای ١٥ رۆژ لەمانگرتنی، بڕیارە سبەی دادگاییکردنی گوھدار زێباری بەرێوەبچێت.
داواش لەتەواوی ئازادیخوازان و بەرگریکاران لەکەیسی ئازادی و کەیسی زیندانیانی بادینان دەکەن وەک پاڵپشتییەک لەدادگا ئامادەبن.
دەشڵێن، ھەست بەپیلانێکی مەترسیدار دەکەن و ئەگەر وەک وەک پێشتر دەستێوەردان لەکاروباری دادگادا بکرێت، دوبارە سزا دەدرێتەوە.