سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ خانەوادەی وەستا حەسەنی کەبابچی کۆبوەوەو ڕایگهیاند، کەیسی کوشتنی رۆژ حەسەن، رێرەوی یاسایی خۆی وەرگرتووەو دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
ئاوێنه: هیوا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم پێشوازی لەخانەوادەی وەستا حەسەنی کەبابچی كردو رایگەیاند، کەیسی کوشتنی رۆژ حەسەن، رێرەوی یاسایی خۆی وەرگرتووەو دادگا خاڵی یەكلاكەرەوە دەبێت.
لهڕاگهیهندراوی دەزگای ئاسایشی هەرێمدا هاتووه، "لەدیدارەكەدا خانەوادەی وەستا حەسەن سوپاسی هێزەكانی ئاسایشیان كرد كە لەماوەیەكی كورتدا تۆمەتباری كوشتنی (رۆژ حەسەن) دەستگیركرا و داواشیانكرد، لەبەرامبەر خوێنی كوڕەكەیان یاسا سەروەر بێت."
لەبەرامبەردا هیوا ئەحمەد دڵنیایکردنەوە، "هیچ کەسێک لەسەرو یاساوە نییەو بەتوندترین شێوە روبەڕوی هەموو هەوڵێك دەبنەوە كە ژیان و ئارامیی خەڵك بخاتە مەترسییەوە."