بەهای دۆلار لە دابەزیندایە
  2023-11-13       2034       

ئەمڕۆ دووشەممە، جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی دابەزیووە و ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٩ هەزار و ٧٥٠ دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.

ئاوێنە: دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٥ ملیۆن و٢٣٦ هەزار و ٣٣٩ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ٢٨ ملیۆن و  ٥٧٨ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بە نەقد بووە، هاوکات ئەمڕۆ بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ٢٤٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ١٨ ملیۆن و  ٦٥٩هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بە نەقد بووە

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار گەیشتە ئاستێکی پێوانەی و بە ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، ماوەی دوو ڕۆژ دەبێت جارێکی دیکە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە.

هاوکات چەند ڕۆژێکە بەهۆی دانوستانی عێراق و ئەمریكا، ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەكی حكومەتی عێراق بۆ زیادكردنی دۆلار بۆ ١٠ بانكی عێراقی، کاریگەری کردووەتە سەر دابەزینی بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×