بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەوە
  2023-11-14       1599       

ئەمڕۆ سێشەممە، جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكی دابەزی و ئێستا ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٥٨ هەزار  و ٤٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت، لە کاتێکدا دوێنێ بۆ ١٦٠ هەزار و ٢٥٠ بەرزبووەوە.

دوێنێ بانکی ناوەندی بڕی ٢٣٠ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ٢٤٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ١٨ ملیۆن و  ٦٥٩هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بە نەقد بووە، هاوکات ئەمڕۆ بڕی ٢٢٩ ملیۆن و ٦٨٥ هەزار و ٤٥٤ دۆلاری خستەبازاڕەوە، لەم بڕەش ٣٠ ملیۆن و  ٢٦٠ هەزاری بە نەقد بووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهای دۆلار گەیشتە ئاستێکی پێوانەی و بە ١٦٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرا، ماوەی دوو ڕۆژ دەبێت جارێکی دیکە بەهای دۆلار ڕووی لە دابەزین کردووە، حکومەتی عێراقی لەگەڵ بانکی ناوەندی چەندین ڕێوشوێنیان بۆ دابەزینی بەهای دۆلار گرتووەتەبەر.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×