بانکى ناوەندى رێگایەکى دیکە بۆ دابەزاندنى بەهاى دۆلار لە بازاڕەکانى عێراق دەگرێتەبەر و لەو چوارچێوەیەش رەزامەندى بۆ چەند بانکێک دەرکردوە بۆ هێنانى دۆلار بە شێوەى کاش.
بە گوێرەی میدیا عێراقییەکان، له ماوه‌ی دو ڕۆژی ڕابردودا، بانكی ناوه‌ندی ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی بۆ سێ بانكی تایبه‌تی عێراق ده‌ركرد بۆ هاورده‌كردنی دۆلاری ئه‌مریكی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێویستی كڕیاره‌كانیان بۆ ئه‌م دراوه به بڕی 100 ملیۆن دۆلار.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەو بڕەى ئەو بانکانە دەتوانن بیهێننە عێراقەوە دەگاتە 100 ملیۆن دۆلار.
ئەوەش ئاشکراکراوە کە پارەى یەکێک لەو بانکانە گەیشتوەتە عێراق و داواش لە بانکەکانى دیکەى کراوە کە داواکاریی لەلایەن بانکى ناوەندییەوە پێشکەش بکەن.
سەرچاوەیەکیش بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، "بانكی بازرگانی عێراق له ئێستادا گفتوگۆی گرنگ له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی بڕه پاره‌كان كه بڕی 120 ملیۆن دۆلاره، رێكاره‌كانیش له ته‌واوبوندان و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتودا پاره‌كان بگه‌ن.
ئاشكراشیكردوه، به‌پێی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌مریكی، ژماره‌ی ئه‌و بانكانه‌ی ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ باڵانسیان به دۆلاری ئه‌مریكی به‌هێزبێت بۆته 10 بانك و پێنجیان له‌ڕێگه‌ی سیتی بانك و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌شیان له‌ڕێگه‌ی جه‌ی پی مۆرگانه‌وه پاره‌یان بۆ دابینده‌كرێت.
ماوەی زیاتر لە 7 مانگە و بە تایبەتی لەو کاتەوەی بانکی ناوەندی دەستیکردووە بە کارپێکردنی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و سیستەمی گواستنەوەی دارایی نێودەوڵەتی “سویفت”، بەهاى دۆلار لە عێراقدا سەقامگیری بەخۆیەوە نەبینیوە سەرەڕای هەوڵەکانی حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ کۆنترۆڵکردنی، بەڵام بەردەوام دۆلار لە بەرامبەر دینار لە بەرزیدایە.