با كەمێك چاو لەم دو سەرۆكە سەركێشە بكەین!

نەوزادی موهەندیس
  2019-06-30     382
ئەمڕۆ 30/6/2019دا هەردو سەرۆكی ئەمریكا دۆنالد ترامپ‌و كۆریای باكور كیم جون ئون لەكۆبونەوەیەكی كتوپڕو ڕانەگەیەنراوی ڕەسمیداو بۆ یەكەم جار سەرۆكێكی ئەمریكا پێدەنێتە سەر خاكی كۆریای باكور له‌ناوچه‌ی‌ ((له‌جه‌ك داماڵراوی‌ نێوان هه‌ردوو كۆریا))(( 20 هەنگاو)) لەدوای جەنگی نێوان دو كۆریاكەوە لەساڵی 1953وە، گەرچی بۆ چەند مەترێكیش بێت.

*ئەم دو سەرۆكە لەگەلێك كارو كردارو ڕوخسارو تەمەندا لەیەكتری جیاوازن.

بەڵام هەردووكیان سەرۆكێكی سەركێش‌و توڕەو مەزاجین‌و ئەوەی بەعەقڵیاندا بێت جێبەجێی دەكەن بێ‌گەڕانەوە بۆ كەناڵە دیپلۆماسیەكان.

*بەڵام بەڕاستی بۆ مەسەلەی ئاشتی ترامپ سەلماندنی هەنگاوی باش و دەستپێشخەری مێژوویی كرد ،هەر لە ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكەی ئەمریكا لەلایەن ئیرانەوە و نەیكردە نامەردی و وەڵامی ئێرانی نەدایەوە و جەنگێكی كاولكاری هەڵنەیسان و ئێستاش لەگەڵ ئەم دیكتاتۆرە گرگنەی كۆریای باكوردا دەستپێشخەری كرد بۆ ئاشتی وهەنگاوی باشی نا .

ئەم هەنكاوانەی هەردوولا چاوەڕوانكراو نەبوون بۆ هیچ كەس و دەوڵەتێك كە هەردووكیان لەم خاڵەشدا هاوبەشن.
هەردوولا ڕایانگەیاند با ڕابووردوو لە بیر بكەین..

*خۆزیا سەركردەكانی كوردیش لەهەر چوار بەشەكەی كوردستاندا هێندە بویربونایە بۆ چوونە پێش بۆ ئاشتی و دەستپیچشخەردەبوون بۆ دەستدریدرێژكردنی ئاشتی و ئاشتبونەوە.نەك وەك ئێستا زیاد لە 2 ساڵە كۆبونەوەی لوتكەی سەركردە سیاسیەكانی باشوری كوردستان ئەنجام نەدراوە و هەریەكەیان لە دۆڵێكدان.

با ئێمەش بەیەكتری بڵێین با ڕابووردوو لەبیر بكەین و هەنگاو بۆ ئاشتیەكی ڕاستەقینە و ئایندەیەكی نوێ‌ بنێین.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×