دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن بەدڵخوازی سێ لایەن

د. یوسف محەمەد سادق
  2021-10-26   
دەرەنجامی ھەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ١٠/ ١٠ی عێراق تا ئێستاش مشتومڕی زۆری لەسەرە و، باس لە ژمارەیەک ھۆکار دەکرێ بۆ ناھاوسەنگیی دەرەنجامەکان و، لەوانەش فەرامۆش کردنی تەکنیکی گونجاوی ھەڵبژاردن لەگەڵ سیستمی نوێی ھەڵبژاردن، کە ھەمو ئەو ھۆکارانە راستییان تێدایە. بەڵام ھۆکارێکی گرنگی تر سەرنج نەدراوە کە رۆڵی گەورەی ھەبوە لە زیاد بونی نائاسایی کورسییەکانی سێ ھێزی یەکەمی براوەی ھەڵبژاردنەکان کە ئەوانیش کوتلەی سەدری و پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی «تقدم»ن، کە ئەویش شێوازی دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن و دابەش کردنی کورسییەکانی  بەرکەوتەی پارێزگاکانن بەسەر بازنەکانی ھەڵبژاردن لە یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران. 

لەخۆڕا نییە ئەم سێ ھێزە ھەر یەکەیان براوەی یەکەمی ھەر سێ پێکھاتەکەی عێراقن، دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتیی لیژنەی یاسایی لە نوێنەرانی ئەم سێ ھێزە پێکھاتبون کە ئەوان رێکەوتنی کۆتاییان کرد لەسەر چۆنیەتیی دیزاینی بازنەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسیی ھەر بازنەیەک و،  دواتریش ھەندێ کوتلەی تر لێرەو لەوێ رازی کران.  

ھەر بۆ نمونە بازنەی دوی ھەولێر لە سێ قەزای دوور لە یەکی دابڕاو دروست کرا بۆ ئەوەی کاریگەریی دەنگی ھێزەکانی تر و لە ناویشیان یەکێتی لە قەزای کۆیە لەسەر ژمارەی کورسییەکانی پارتی لە پارێزگای ھەولێر کەم بکاتەوە. ئەمە بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراقیش راستە. پێویستە کەسانی شارەزا لێکۆلینەوە لەوە بکەن کە بازنەکانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکانی تری عێراق و بەغدای پایتەخت چۆن دیزاین کراون کە بۆ نمونە گەڕەکەکانی شاری سەدر دابەش بکرێن بەسەر گەڕەکەکانی تری بەغدا بۆ ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی کوتلەی سەدری زیاتر بێت.  

دەبو بازنەکانی ھەڵبژاردن لە لایەن دامەزراوە و کەسانی شارەزا و بێلایەن دیزاین بکرانایە بۆ ئەوەی دادپەروەرتر و واقیعییانە تر بن.  ھەڵبەت ئێمە رەخنەی زۆرمان لە یاسای ھەڵبژارنی ئەنجومەنی نوێنەران ھەبو و دەنگمان پێنەدا و، پێشنیارە یاسایەکیشمان بۆ چارەسەری کەموکورتییەکانی پێشکەش کرد.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×