سەبارەت بەبڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵیی

د. یوسف محەمەد سادق
  2022-03-01     636


دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ بڕیاردان لەسەر ئەو تانانەی یەکلاکردەوە کە لەسەر بڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دوبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار لەبەردەم دادگاکە تۆمار کرا بون.
بڕگەی یەکەمی بڕیارەکەی ئەمڕۆی دادگا سەبارەت بە رەدکردنەوەی بڕیاری ئاماژەپێدراوی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران، بە تەواوی دروست و دەستورییە. چونکە دوبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ھیچ پاڵپشتێکی یاسایی و دەستوریی نەبو. ئێمە پێشتر لە چەند تویتێکدا ئاماژەمان بەوەدا بو. رون بو کە ئەم بڕیارەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران پەیوەندیی بە رەدکردنەوەی خۆپاڵاوتنی «ھشیار محمود زیباری» ھەبو.
بڕگەی دوەمی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی کە باس لەوە دەکات «دوبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بە بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران دەبێ نەک سەرۆکایەتییەکەی و، دەبێ لە ماوەیەکی کەمدا سەرۆککۆمار ھەڵبژێردرێ»، ھیچ پاڵپشتێکی دەستوری و یاسایی نییە و ئەم تێبینییانەمان لەسەری ھەیە:
١. بەپێی بڕیارێکی پێشوی دادگای فیدراڵی ژمارە(١٤٠ وموحدتھا ١٤١/ اتحادیه‌/ ٢٠١٨) لە (٢٣/ ١٢/ ٢٠١٨) ، دادگا مادەیەکی یاسای ئەنجومەنی نوێنەرانی رەدکردۆتەوە کە ماف بە ئەنجومەنی نوێنەران دەدات بڕیاری تەشریعی دەربکات. بۆیە بڕگەی دوەمی بڕیاری ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی پێچەوانەی بڕیارێکی پێشوی خۆیەتی..
٢. تەنانەت ئەگەر ئەنجومەنی نوێنەران دەسەڵاتی دەرکردنی بڕیارشی ھەبێت، نابێت پێچەوانەی یاسا بێت. بڕگەی یەکەمی مادەی ٣ لە یاسای حوکمەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ماوەی خۆپاڵاوتنی دیاری کردوە کە نابێت لە سێ رۆژ زیاتر بێت.
دەرکردنی ھەر بڕیارێکی پێچەوانەی ئەو مادەیە، نایاساییە.
٣. سەبارەت بە دیاری کردنی یەک جار لە لایەن دادگای باڵای فیدراڵی بۆ دوبارەکردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن و، ھەڵبژاردنی سەرۆککۆمار لە ماوەیەکی کەم «بی دیاری کردنی کاتەکەی»، ئەمە ھیچ پاڵپشتێکی دەستوری و یاسایی  نییە. حوکمەکانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە یاسایەک رێکخراوە و، ھەر رایەکی دادگای باڵای فیدراڵی لەم بارەیەوە، دەستتێوەردانە لە کاری یاسادانان و، کاری دادگا نییە.
لە ئێستادا ھیچ پێویستییەک نییە بۆ دوبارە کردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆککۆمار. ئەرکی ئەنجومەنی نوێنەرانە کە ئەم ھەڵبژاردنە بکاتە ئەولەوییەتی کارەکانی و، لە بڕگەی یەکەمی ھەمو خشتەی کارەکانی دابنێت تا ئەنجامدانی.
ئەگەریش بویسترێ لەبەر ھەر ھۆیەک دوبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە، پێویستە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی (٢٠١٢) ھەموار بکرێتەوە.

 

زۆرترین بینراو
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا: یاسای نوێ بە هیچ شێوەیەک لێخۆشبوونی گشتی نییە و سەرکردەکانی پەکەکە ناگرێتەوە
بومەلەرزە سیاسییەکەی تورکیا: باخچەلی لە نەیاری سەرسەختەوە بۆ پێشنیازکاری ئازادکردنی ئۆجەلان
ئاگادارییه‌ك له‌ ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق بۆ به‌كارهێنه‌رانی كۆڕه‌ك تیلیكۆم
هۆشداری لە دۆخی دەرونیی لاهوور شێخ جەنگی دەدرێت
دەستگیرکردنی بەرپرسێکی هەواڵگری حەشدی شەعبی دۆخێکی ئەمنی ئاڵۆز دروست دەکات
دادگای فیدراڵی سكاڵایه‌كی له‌دژی راگرتنی پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌تكرده‌وه‌
رۆبه‌رتۆ كارلۆس ده‌نگۆی موسڵمانبونی ره‌تده‌كاته‌وه‌
نامۆ فازیڵ لە یارییەکی MMAدا بەرامبەر ڕکابەرە بەڕازیلییەکەی تووشی شکست هات
ئێران پەیامێکی تووند دەداتە ڕۆژئاوا: لە ئەگەری فراوانبوونی جەنگ، مووشەکەکانمان دەگەنە ئەوروپا
شارەزایەکی ئابوری: لابردنی سفرەکانی دیناری عێراقی گوزەرانی هاوڵاتیان ناگۆڕێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×