‎واز له‌پارێزبه‌ندی بێنن مشوری ژیانی خه‌ڵك بخۆن

د. یوسف محەمەد سادق
  2020-05-05   

‎له‌وڵاتێكدا كه‌ یاسا سه‌روه‌ر نییه‌و هێشتا ده‌ستێوه‌ردانی شه‌خسی و حیزبی, دادگاكانی ته‌نیوه‌, له‌ وڵاتێكا كه‌ هێشتا دامه‌زراوه‌كانی چاودێری و به‌دواداچونی گه‌نده‌ڵی ده‌سته‌وه‌ستانن له‌ئاست به‌هه‌ده‌ردان و تاڵان كردنی ملیاره‌ها دۆلار, ده‌ستبردن بۆ پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتاران, ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره‌ بۆ نییه‌تی درێژه‌دان به‌دۆخی ئێستاو, خۆدزینه‌وه‌ له‌هه‌ر چاكسازییه‌ك.

‎تكایه‌ له‌بری ده‌ستبردن بۆ پارێزبه‌ندی, به‌رپرسیارێتیی سه‌رشانتان جێبه‌جێ بكه‌ن له‌چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌و گرفته‌كانی ملیۆنان هاونیشتیمانیی هه‌رێمێك كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌كانی جیهان.

ئای چه‌ند به‌ ئازاره‌ له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا گوێبیستی دایكی هه‌تیوبار ئه‌بیت كه‌ سوێندت بۆ ده‌خوا چه‌ند ڕۆژه‌ مناڵه‌كانی بێخۆراكن. ناخ و ویژدانی مرۆڤ ده‌هه‌ژێ له‌تاو سكاڵای كرێكاری بێكار, گه‌نجی خێرله‌خۆنه‌دیو, موچه‌خۆری بێ موچه‌, نه‌خۆشی سه‌رجێگای بێچاره‌سه‌ر. تكایه‌ وه‌رنه‌وه‌ به‌خۆتانا و خه‌م له‌ نان و ژیانی خه‌ڵك بخۆن و, واز له‌ پارێزبه‌ندیی په‌رله‌مانتار بێنن. په‌رله‌مانتاران قسه‌یان كردوه‌, به‌ قسه‌ وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ كه‌ درێخ ناكه‌ن. 

ئێوه‌ حاكمی وڵاتن گه‌ر له‌ ماڵی خۆتان بونایه‌ كه‌س هه‌ر باسیشی نه‌ده‌كردن. به‌ دادگا گه‌یاندنی په‌رله‌مانتاران كێشه‌ كه‌ڵه‌كه‌بوه‌كانی حوكمڕانیی هه‌رێم چاره‌سه‌ر ناكات, هێنده‌ی تر خه‌ڵك نائومێد و توڕه‌ ئه‌كات. به‌رپرسیارێتی هه‌ڵبگرن و, واز له‌ خۆ سه‌رقاڵ كردن و خه‌ڵك سه‌رقاڵ كردن بێنن, ئاوڕ له‌ له‌ نه‌هامه‌تیی خه‌ڵك بده‌نه‌وه‌ تا كار له‌ كار نه‌ترازاوه‌.
زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×