دیپلوماسیەتی شکست پێهێنان

د. سەردار موسی شەریف
  2026-01-28     286

بەرگریکردن سەخت و بێ منەتکردنی توم باراک لە لایەن هەرێمی کوردستان و ژنرال مەزلوم کوبانێ سەبارەت بە خو بە دەستەوەدان بە رژێمی تیروریستی جیهانی سوریا، و گوشارەکانی گەللی کورد لە ئوروپا و ئەمریکا و بەکار هێنانی هەمو هاورێ و دوستەکانی گەلی کورد لە لایەن بەرپرسانی هەرێم، روژئاڤا و کەسایەتی جیاوازەی یەکانی کورد و رولی میدیا و سوشیالمیدیا، بووە هوکاری دروستکردنی گوشار بو سەر بەرپرسانی ئەمریکا  و ئوروپا کە بە هانی گەلی کورد لە سوریا بێن. نەتەوەیەک کە کەوتوتە بەر غەزەبی داگیرکەران و ولاتانی بە ناو موسلمان تەنیا لە بەر ئەوەی کە کورد موسلمانە و سلاوێکی لە ولاتێکی وەکو ئیسرائیل دەکات بەشکەم ئاورێکی لێبدات، داغی خستوتە دلی هەمو داگیرکەران و موسلمانان. بە شێوەیەک هیچ شتێک بە نەتەوەی کورد رەوا نابینن، لە کاتێک کە کورد لە سەر خاکی خویەتی و بەرگری لە کەرامەت و ناسنامە و بونی خوی دەکات و دەیەوێت هاوشێوەی ولاتان و نەتەوەکانی دیکەی جیهان بە ئازادی بژیت و بەرێوبەرایەتی خوی بکات و هاوپەیمانی دروست بکات. بەشێکی بەرچاوی راگەیاندنی هەرێمی کوردستان پیشمەرگە ئاسا هاتنە مەیدان و سنورە دەستکردەکانی یان شکاند و بونە پردی دروستکردنی شؤڕشێکی یەکگرتن لە ناو کورد، و هەمو چاوەکان لە سەر هەرێمی کوردستان بو. ئەوەی کە زور جار گوتومانە و دەلێین " هەرێمی کوردستان چاو و دلی" نەتەەوەی کوردە، تاکە قەوارەیە کە چاوی هەمو کوردێک.

گوشارەکانی کە لە ئاستە جیاوازەکان لە ئەمریکا دروست بوتەوە، نامەی بەهێزن بو کورد و بو دەسەلاتدارانی سوریا، تورکیا و لەم دوایانەش ئاراستەکردنی رەخنە لە سعودیە لە لایەن سێناتورد لیندسی گراهام. لە گەل ئەمەش ئەمریکا پەیامی جیاواز بو ئەلشەرع دەنێرێت، و ئەلشەرعیش بێ گوێدانە بە ئەمریکا لە سەر ئاستی جیوستراتێژیک خەریکە پێگەی روسیا لە سوریا بەهیز دەکات. سەرەدانی ئەلشەرع بو روسیا وێنەیەکی رونتر نیشانی ئەمریکا دەدات. گەمەی ئەمریکا لە سوریا کوتایی نەهاتوتەوە، و بە خوێندنەوەی لێدوانەکان، سەرەداوەکان دەرکەوتون کە ئەمریکا دەیەوێت، پالپشتی دروستکردنی هاوسەنگی هێز لە سوریا دەکات لە نیوان پێکهاتەکان کە رولی کورد، دروز و عەلەوی یەکان بەرجاو بێت. بە هەمان شێوەش دژایەتی ئیسرائیل بەرامبەر بە تورکیا و هەلسوکەوتەکانی لە ئاستی روژهەلاتی ناوەراست، نامەیەکی رونە، کە ئیسرائیل لە هەولی ئەوەدایە پێگەی تورکیا لە سوریا زورتر لاواز بکات، بو ئەمەش پالپشتی کردنی کورد و دروستکردنی قەوارەیەک بو کورد لە سوریا بە گرینگ دێتە دیتن. گوشارەکانی لیندسی گرام بە بێ بونی رولی " ئایپاک" نابیت خوێندنەوەی بو بکرێت و هەروەهاش سەرەدانی ئەو دوای لیندسی گرام بو لای نەتەنیاهو لە ئیسرائیل بەشێکی پەیوەندایدارە بە پرسی کورد  لە سوریا. پەیوەندی سەرۆک ترامپ بە ئەلشەرع هەم پەیوەندی بە کورد هەبووە و هەمیش پرسەکانی سەرەدانی ئەلشەرع بو روسیا تاوتوکراونن، و ئەمەش گرینگی پرسی کورد لە ئاستی بلندی ئەمریکا پێناسە دەکات، کە سەرۆک ترامپ گرینگی پێ دەدات، و رەخنەی سیناتور لیندسی گرام لە ع. سعودیە بەوەی کە بی هەلوێستە بەرامبەر بەوە کە لە سورریا بەرامبەر بە کود و پێکهاتەکانی دیکە دێتە ئەنجام دان لە لایەن ئەلشەرع ەوە، ئاماژەیە بەوەی کە ع. سعودیە بەرپرسیارە و دەبێت ئامادە بیط باچی بەشداری لە قرکردن و خوێینرشتن لە سوریا بدات.

پرسێکی دیکە هەیە کە رێگرە لە شەفاف بونی وێنەکە دەگریت، ئەویش، هەم تورکیا و هەمیش سوریا  هەستی یان بە بەهیز بونی گوشارەکان و بونی مەترسی لە دارشتنی پروژە یاسای " پاراستننی کورد" لە لایەن لیندسی گراهام کە پشتگیری هەردوو حزبی کوماری و دیموکراتەکانی بو مسوگەر کراروە، کردوتەوە، بە تایبەتی کە دوو بەرپرسی پێشوی " سی ئەی ئای" و هەروەهاش نێردەی سەرۆک ئوبوما و سەرۆک تترامپ برێت مەکگورک، راوێژژکاری پێشوی ئەنجومەنی ئاسایشێ ئەمریکا جون بولتون، دلتەنگی خویان لە هەلسوکەوتی ئیدارەی ترامپ دەربریوە سەبارەت بە پرسی کورد لە سوریا و پشتکردن بە هاوپەیمانە کوردەکان، ئەمە بچیگە لەوەی کە لە ئاستی پێنتاگونیش نەرازیبون پیوە دیارە بەلام بو رای گشتی نائێتە درکاندن، لە ئوروپاش پشتگیری بەهیزتر بووە لە لایەن وڵڵاتانی زلهیزی ئوروپا. بویە، هەولەکانی سێ لایەننەی تورکیا، سوریا و توم باراک، بو بێ وێنەکردن و شکەست پێهێنان بە دەستپیشخەری سیناتور لیندسی گراهام، باسترین پێنگاو ئەوە بووە کە بە دروستکردنی کومبونەوەی دانوستاندن کردن لە نێوان مەزلوم کوبانی و ئەلشەرع، و بلاوکردنی بەیانێک لە سەر رێککەوتن، هەولەکانی کە لە واشینگتون دراون و خەریکە بەرهەمێک دەجنێت، پوجەل بکەن. بویە، لەم کاتەدا پێویست نەبو کە ژنرال مەزلوم کوبانێ سەرەدانی دیمشق بکات، بەلکو بو کاتێکی نادیار پشتگوێخرابا. بویە، پەیوەندی توم باراک بە سەرۆک بارزانی یەوە، ئەو خوێندنەوەیە بو دەکریت، کە مەزلوم کوبانی ئامادە نەبووە کە سەرەدانی دیمشق بکات  و دانوستاندن لە گەل ئەلشەرع بکات لە کاتێک کە شەر بەردەوامە و ئەلشەرع بەلێنەکانی خوی نەبردوتە سەر. پەیوەندی توم باراک بە سەرۆک بارزانی تەنیا بو ئەوە بووە کە هەول بدات ژنرال مەزلوم کوبانێ رازی بکات بو چونەوە بو دیمشق، و چونیش وەکو دەرفەتپیدانی سەرۆک بارزانی بووە بە ئەلشەرع و تاقیکردنی نیازپاکی. بە هەمان شیوەش ئەمریکا هەستی پێ کردوتەوە کە هەرێمی کوردستان بەرامبەر بێ هەلویستی ئەمریکا لە روژئاڤا بێ دەنگە و ئەمەش کاریگەری دەبێت لە سەر پەیوەندی یەکانی هەریم و ئەمریکا تایبەت بە پرسە گرێدراوەکانی پێکهێنانی حکومەتی ئێراق و کومەلێک مەلەف کە پێویستی بە یەکلایکردنەوە هەیە بە ناوبژێوانی و رولگێرانی هەرێم، و هەروەهاش پرسی ئیران. بویە، لە بەر چاو نەگرتنی حەساسیەتی هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی سەرۆک بارزانی تایبەت بە پرسی کورد لە سوریا، فاکتەری پالنەرن کە کاریگەری یان هەیە لە سەر گورینی هەلسوکەوتی ئەمریکا بەرامبەر بە سوریا لە روژانی داهاتو.

لە ئاستی هەرێمایەتی، دووو هاوپەیمانی پێکهاتو دەکەونە ژێر کاریگەری هاتنی رژێمێکی سوننی جیهادی بو سەر دەسەڵات لە سوریا، کە کاریگەری لە سەر هەلسوکەوتی کومەلەێک وڵات لە روژهەلاتی ناوەراست دەکات، ئەویش هاوپەیمانی ع. سعودیە- پاکستان/تورکیا/قەتەر، کە لە رەوانگەی ئیسرائیل مەترسین بو سەر ئاسایشی ئەو. پاکستان لە ماوەی رابوردوو تونتر بووە بەرامبەر بە ئیسرائیل و بگرە پێشنیاری ئەوەشی کردوتەوە کە پیویستە هاوشیەوەی مادورو هەول بدرێت بنیامین نەتەنیاهو بیتە رەڤاندن، و ئەردوغانیش هەمو روژێک بە وتارە ئاگرینەکانی هانی بەهێز کردنی دوژمنایەتی ئیسرائیل دەدات و نایشارێتەوە کە ئەوان قودس رزگار دەکەن، بە تایبەتی کە هاوپەیمانی ئەردوغان دەولەت باخجەلی هانی ئەردوغانی داوە لە دواین کومبونەوەی کوتەی پارلەمانتارانی پارتی نەتەوە پەرەست. هەمو بێ خویندنەوە نین بو ئیسرائیل ووتاری حیساب بو کراوون و  لە خوشیەوە ئاماژە بەوە نەکراوە کە دوژمنی ئیسرائیلل تورکیایە و دەبێت ئیسرائیل خوی بو شەرێک ئامادە بکات.

لە لای دیکش هاوپەیمانی ئیمارات -ئیسرائیل-  هندوستان، وەکو مەترسی دێتە دیتن بو سەر بەرژەوەندی یەکانی تورکیا، ع.. سعودیە و پاکستان، و لە روژهەلاتی ناوەراست خەریکە هاوسەنگی هیز لە زور بوارەوە  توشی گوران دەبێت. ئەم هاوپەییمانی یە لە لایەکی دیکەوە یونان و قبرسێش هەمبیز دەکات. هاوپەیمانی یەکە بوچونێکیی یەکگرتووی هەیە سەبارەت بە لیبیا و پرسی سومالاند، سودان و یەمەن، کە هاوپەیمانی ع. سعودیە و پاکستان دژایەتی دەکات. و ئیسرائیل ئەم هاوپەیمانی یە بە تایبەتی رولی تورکیا و قەتەر بە سەرەچاوەی ناسەقامگیری و ئاژاوەگیری و پشتگیری لە تیروریستی ئیسلامی لە وانە سوریا و حەماس پێناسە دەکات. بویە، بە هەمان شیووەش دژایەتی بەشداری هەردوو دەوڵەتی تورکیا و قەتەر لە پرسی غەزە بە سەرۆکایەتی ترامپ دەکات و رێگری دەکات لە چونی هێزەکانی تورکیا بو غەزە. ئەمە بو ئیسرائیل هاوشێەوەی ئەوەیە تو لە ناو مالی خوت دا دوژمنی خوت پەروەردە بکەیت.

ئەوەی ئێستا هەیە، پرسی ئەوەیە کە ئەمریکا بە هاوکاری هسد/کورد داعشی توشی شکەت کرد، بەلام ئەمریکا بە هاوکاری تورکیا داعشی گەراندەوە بو ناو گورەپانەکە، و شرۆڤەکردنی ئەم وێنەیە زور دژوار دێتە دیتن، ئایا ماندوبونی ئەمریکا وای کرد کە بەمە رازی بێت چونکە ئوپوزیسیونێکی یەکگرتووی سوریا لە گورەپان دا نەبو، و لە پیناو ئەوەی کە ئەمریکا نەفەسێک بکشێت و ئەو وەعدەی کە ترامپ بە هاولاتی یانی ئەمریکای دابو کە کوتایی بە هەمو شەرکان دێنێت، لە گەل نەهجی ترامپ و لیدان لە ئیران و هیزە هاوپەیمانەککانی ئێران لە ناوچکە ناگونجێت. بویە، دەکرێت ئاماژە بەوە بکرێت ئەمریکا مەجبور بووە وەکو دەرئەنجامی شەری ١٢ روژی ئێیرانن-ئیسرائیل کە پێگەی ئێران و هاوپەیمانەکانی لە سوریا لاواز بو و فاکتەری پالنەر بووە بەوەی کە ئەلشەرع بێتە سەر دەسەڵات، ئێستا ئەمریکا خوی بو شەریکی دیکە ئامادە دەکات، بەلام بە هوی پابەند نەبونی ئەلشەرع بە بەلێنەکانی کە بە سەرۆک ترامپی داوە، پێداچونەوەی جدی بە سیاسەتی سوریا بە پێویست دەبینرێت چونکە وێنە ئەمریکای لە سەر ئاستی جیهان لەکدار کردوتەوە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×