کەنداوی فارس: گەروی هورمز

د. سەردار موسی شەریف
  2026-03-17     135

ماموستای زانکوی دهوک

 

کوشتنی عەلی لاریجانی، سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشی ئیرانێ و سەرۆکی هێزەکانی بەسیج غولامرزا سلێمانی،لە روژی ١٧ی ئازار و کومەلێک لە فەرماندەکانی لەشکەری حەشدی شەعبی لە ئێراقێ، شەری ئەمریکا و ئێرانی خستوتە قوناغێکی نوێ، کە ئاسویەکی ئالوزی دروست کردوتەوە، و لە هەمان کاتیش لە سەر ئاستی ناوخو و جیهانی سەرۆک ترامپ توشی ئاستەنگی دیپلوماسی و سیاسی گەورە بوتەوە لە پێناو کوکردنەوەی پشتگیری لە شەر و ستراتێژی شەر بە تایبەتی پرسی دروستکردنی  هیزێکی نێو فرەنەتەوەی لە پێناو دابینکردنی پاراستن بو هاوردەکردنی نەوت لە رێگای گەروی هورموز بو بازارەکانی جیهان ەلە پێناو کەمکردنی بارگرانی لە سەر ئابوری و سەقامگیر کردنی ئابوری جیهانی. ئەم خواستەی سەرۆک ترامپ لە لایەن هاوپەیمانەکانی یەوە پێشەوازی لێ نەکراروە و هوککارەکەشی بو کومەلێک پرسی گرینگ دەگەرێتەوە، کە لێرەدا ئاماژە بەو پرسانە دەکەم.

یەکەم، لە پرسی دروستکردنی هاوپەیمانی یەکی نێو دەوڵەتی تایبەت بە گەروی هورموز بێویستی بە رەچاوکردنی یاسا و ریساکانی سیاسەتی نێو دەوڵەتی هەیە، کە دەوڵەتان لە چوارچێوەی ئەم یاسایانە هەلسوکەوت لە گەر پرسەکان دەکان لە روی پشتگیری ئابوری، سیاسی، لەشکەری و دیپلوماسی. بویە، خالی یەکەمی دژایەتی کردن و وەلامدانەی " نا" ی بەشێک لە وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا پەیوەستە بە نەبونی یاسایەکی نێو دەوڵەتی کە پشتگیری ئەنجمونەی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گەلالە کرابێت و پەسەند کرابێت. لە شەرەکانی کەنداوی یەکەم کە مەبەست ئازادکردنی کوێت بو، شەری رزگاری ئێراق لە رژێمی سەدام و شەری ئەفغانستان، ئەمریکا توانی بە شێوەیەک لە شێوەکان پالپشتی نێو دەوڵەتی بو ئەم شەرانا دەستەبەر بکات، بە تایبەتی شەری ئەفغانستان و شەری رزگری کوێت کیشەی ئەوتوی نەبو، چونکە دوو شەر بون لە یەکتر دەچون و ژینگەیەکی هەست و دلسوزی لە ناو کومەڵگای نێو دەوڵەتی دا بو دەستەبەرکردنی پشتگیری لە هەردوو شەرەکە هەبو، و هەتا رادەیەکی زوریش بە تایبەتی شەری ئەفغانستان هاولاتی یانی وڵاتانی ئوروپا پشتیگیری یان دەکرد، چونکە شەرەکە روخانی رژێمێکی دیکتاتوری ئاینی و سەلەفی بو، و پەیوەندی بە پرسی تیروری ١١ ئەیلولەوە هەبو، و لە ئاستی سەرکردایەتی وڵاتانی جیهانیش پشتگیری دەکرا پێنگاوی ئەمریکا. لە پرسی شەرێ رزگاری کوێت، سیستەمی جیهانی توشی گورانکاری هاتبو، و مەترسی ئێکێتی سوڤیێت نەبو، بەلو روسیا پشتگیری لە شەرێکی وەها دا کرد لە دژی یەکێک لە هاوپەیمانەکانی کە ئێراق بو، و بە هەمان شێوەی شەری ئەفغانستان لە ئاستی سەرکردایەتی وڵاتان پشتگیری لە سیاسەتی ئەمریکا دەکرا، بویە پروژە یاسایی ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی ئاسان تێپەری. لە شەری دوویەمی کەنداو کە ئێراق بو، بەو شێوەیە نەبو، بەلکو لە ئاستی وڵاتانی ئوروپا و جیهانیش دژایەیەکی گەورە هەبو، و ئەمریکا نەیتوانی ئەو پشتگیری یە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کوبکاتەوە، و سەرۆک جورچ بوش بە چەنەبازاری توانی ئەو پشتگیری  کە پێویست بو بە شێوەیەک لە شێوەکان کو بکاتەوە.

ئەوەی  ئێستا کە سەرۆک ترامپ ئاماژە پێ دەکات، پێویستی بە هەمو ئەم میکانیزمانەیە، کە یەکێک لە هەلە گەورەکانی سەرۆک ترامپ کردویەتی هەر ئەوە بووە، کە بی دیراسەکردن، بەلکو دیراسەکردنێکی سەرەتایی  ئەمریکای توشی شەرێکی کردوتەوە، کە ئاسوی دیار نییە. لە ئاستی نێوخوی دا مەترسی دژایەتی کردن و لاوازبونی ترامپ  و هەلدەستدانی زورینە لە دامەزراوە یاسادارێژی ئەمریکا، پێگەی ترامپ توشی مەترسی دەکات و رەنگە هاوشێوەی خولی یەکمی سەرۆکایەی بەشێێک لە بەرپرسانی ئیدارەی ترامپ دەستلەکار بکیشن چون جیم ماتیس، وەزیری بەرگری ناسراو بە سەگی هار، جون بولتون، و ژنرال مایکل فلین، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش بە هوی هەلسوکەوتە ناتەندروستەکانی ترامپ دور لە کولتوری دامەزراوەی سەرۆکاتی کوشکی سپی کە ئەمریکا پێ ناسراوە، و لە وانەش چیگری سەرۆک مایک پێنس، هەر هەمویان لە ترامپ توران و ترامپیش بە سەر شوری کوشکی سپی جێ هێشت بێ ئەوەی بەشداری لە پروسەی ئالوگوری دەسەڵات لە گەل جو بایدن بکات. بویە، ولاتانی ئوروپا و هاوپەیمانی ئەمریکا، هێچ کام لە سەرکردەکانی ئەم دیموکراسی یانە، ئامادە نینن کە قومار بە بەرژەوەندی یە نەتەوەی یەکانی وڵاتی خویان و هەروەهاش پێگەی سیاسی و یاسایی و کەسایەتی خویان بکەن لە پێناو رازی کردنی ترامپ. ولاتانی ئوروپایی کەسیان ئامادە نینن بێ هەبونی پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان و تاوتوکردنی ئەم پرسە لە پارلەمانی وڵاتانی خویان و پەسەند کردنی پروژە یاسایەک کە خاوەن پشتگیری گشتگیر بێت، هیز بو گەروی هورموز بنێرن، پرسێک کە رەنگە بەشێک لە سەرکردەکانی وڵاتانی ئوروپا توشی " مەحکەمەی بالا" بکات، و ئەمەش کراوە، بویە، بە کوشت دانی سەربازەکانی خویان تێچوی سیاسی و یاسایی گەورەی هەیە بو بەرپرسانی وڵاتانی ئوروپا. ترامپ لەم بارەیەوە شکەستی دیپلوماسی مسوگەر کردوتەوە، و ئەمەش بو لاوازی ئیدارەی ترامپ دەگەرێتەوە، کە خاوەن کومەلێک کەسایەتی لاوازن لە روی سیاسی یەوە بیرکردنەوەی قولی یان نییە لە پرسی " هاپەیمانێتی و کاری هاوبەش" لە سەر ئاستی جیهان.

پرسی دوویەم، پەیوەستە بە هەلوێستی ئێران دوای راوەستانی شەر، ئایا ئێران باریار لە سەر ئەوە دەدات کە ببێت خاوەن چەکی ئەتومی یان نا؟ بی شک، ئێران لەم شەرە وەکو ولاتێکی سەرکەوتو دەردەکەویت، ئەمە ئەوە نییە کە من پشتگیری ئێران یان پشتگیری ئەمریکا بم، ئەگەر چی هێرشەکان ئەمریکا و ئیسرائیل ژێرخانی ئێرانی یان وێران کردوتەوە، بەلام، کوتایی هێنان بە شەر کە سیستەم نەگوریت، شکەستە، کە ئەمریکا و ئیسرائیل پێویستە قبولی ئەمە بکەن. ئێران وڵاتێکە کە خاوەن سیستەمێکی بەهیزی نێو خویە، لە ئەگەری راوەستاندنی شەری، مەترسی ئەوە هەیە کە ئێران توشی شەلژانی ناوخو و راپەرینی خەلک بێت بە تایبەتی کورد، ئازەی، عەرەبی ئەهواز، بەلوچی، رەنگە هەر یەکە لەم پێکهاتانە بە گوێرەی تونا و پشتگییر هەریمایەتی و جیهانی بتوانن دەڤەرەکانی خویان کونترول بکەن، و رەنگە بەرپرسانی ئێرانیش لە دەستپێکەوە خویان توشی شەرێکی مالوێران نەکەن لە گەل ئەم پێکهاتانە، بەلکو بە پشودرێژی هەلسوکەوت بکەت، واتە بتوانن کونترولی دەڤەری ناوەندی بکەن، و دوای ئەوە یەک بە یەکی ئەم دەڤەرانە بە پێدانی ئیمتیازی سیاسی، ئابوری و هتد راکێشن ناو سیستەمی دەوڵەتی ئێران و رژێم بتوانێت کونترولی گشتی خوی بە سەر وڵات دا بسەپێنێت. ئەمە یەکێک لە سیناریوکانە.

دوویەم، دەرئەنجامی شەر و گوریینی هەلوێستی ئێران، ئێرانی تەیار کراو بە چەکی ئەتوومی، سەرۆکی ئاینی ئێران موجتەبا خامنەی فەتوای کارپێکرراو بە رێگریکردن لە چەکی ئەتومی هەلوەشێنێت، و وەکو پەرچەکرادار، فەتوا دەربکات و بریار بدات ئێران چەکی ئەتومی دروست بکات لە پێناو خوپاراستن لە هێرشەکانی داهاتو بو سەر ئێران. ئێران لەم روشەوە خاوەن توانای بەهیزە، بویە، دەکرێت ئێران بەرەوە ئەو ئاقارە پێنگاو باوێت. هوکارەکەش چی یە، چونکە سەرۆک ترامپ هەتا ئیستا هەمو دەرفەتەکانه دیپلوماسی خنکاندوتەوە و بویەش هاوپەیمانەکانی بەم شێوەیە دژایەتی دەکەن. ئەوی ئسیتا هەیە، لە سەر ئاستی جیهان و هەرێماتی هەولەکان چرکراون بو ئەوەی ئابوری جیهان لە خنکاندن رزگار بکرێت و ئەمە پەیوەستی بە هاتنە پیشەوەی ئەمریکا و ئیسرائیل هەیە. بویە، مەترسی ئەوە هەیە ئەگەر دەرفەت بە دیپلوماسی نەدرێت، رەنگە ئێران بە هێواشی هەلسوکەوت لە گەل شەرکە بکات، و ئەمریکا و جیهان ماندو بکات بە هوی دروست کردنی مەترسی بە سەر ئابوری جیهان، چونکە هەم گەوری هورموز و هەمیش گەروی باب المەندەب لە ژیر هێرشی ئێران یانیش هاوپەیمانەکانی دان، و دەتوانن ئابوری جیهان ئیفلیج بکەن، و درێژخایەن بونی شەر، گوشارەکان لە ئوپوروپا زیادتر دەکات، چونکە ئوروپا چیدیکە بەرگەی باگرانی ئابوری شەرەکانی ئێراق، ئەفغانستان، ئوکرانیا و لیبیا و ئێستای ئێراق، لە روی ئابوری یەوە ئوروپای لە وێرانکردنی ئابوری نێزیک کردوون. بویە، لە بەر چاو نەگرتنی بەرژەوەندی یەکانی ئوروپا، هەتا کوتایی هاتنی خولی چورسالی ترامپ، ئەمریکای ترامپ بە تەنیا دەمێنێتەوە. لە هەمان کاتیش هەرەشەکانی ترامپ بو سەر دانمارک و هاوپەیمانە ئوروپای یەکانی، هوکاری گرینگن کە بەشیکی زور و بگرە ئیسپانیا بە ئاشکرایی هاتوتە سەر خەت و دژایەتی سیاسەتی ترامپ و ئیسرائیل دەکات، و ئامادە نینن بەرژەوەندی یەکانی یان لە گەل ئیران و ولاتانی دیکە بکەن بە قوربانی.

سێیەم، عێراقی دوای شەر، گوشارەکانی ئەمریکا بو سەر سەرکردایەتی سیاسی عێراق بە تایبەتی بو دوو پرس، یەکەم دور کەوتنە لە ئێران لە روی سیاسی و ئابوری، دوویەم، هەلوەشاندنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرێدراو بە ئێران، دەسەڵاتدارە شیعەکانی عێراقی خستوتە ناو " نال وبزمار" یانیش " تآشەبەردەکان" کە توانی مانورکردن لە حکومەت و دەسەڵاتدارانی عێراق ستێندراوە. بەشێکی هێزە شیعەکان کە هاوپەیمانی ئەمریکان بو پاراستنی دەسەلاتی خویان، بە هەمان شێوەش هاوپەیمانی ئێرانن و ناتوانن پشت لە ئێران بکەن. هوکارەکانیش ئێران باوکی شیعەکانە لە سەر ئاستی جیهان، و پالپشتیکاری سەرەکی و گەورەی دەسەڵاتدارە شیعەکانە لە عیراق، و ئێرانیش ئەو دەولەتەیە کە لە عێراق لە کایە و ناکوکی  سیاسی لە گەل ئەمریکا کە شەرێتی لە مەیدانی سیاسی عێراق، بەرژەوەندی یەکانی شیعەکانی لای ئەمریکا پاراستوتەوە، واتە، هەمیشە لە رێگگای دیپلوماسی یەوە دەرئەنجامێکی هاوبەشی یان لە گەل ئەمریکا دوزیوتەوە بو حکومداری لە عیراق. ئەوەی ئیستا رەنگە نەتوانرێت ئاوی سارد بکاتەوە سەر گرژەیکانی کە لە نێوان ئەمریکا و ئیران دا دروست بون لە لایەک و لە لایەکی دیکەوە، لە نێوان ئەمریکا و دەسەڵاتدارانی عێراق، بە تایبەتی چونکە ئەمریکا ئیدی ستراتێژی ئەوەیە کە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەبێت لە عێراق بەو شێوەی کە هەیە نەمێنن، و ئەمەش بە لای هیزە شیعەکانەوە خەتی سورە، حەشدی شەعبی هیز و بربرەی پاراستنی پێکهاتەی شیعەیە لە عیراق وبونی " فەتوا"ی  ئاینی سیاستانی رێگرە لە هەلوەشاندنەوەی. لەم رویەوە ئەمریکا و عیراق و شیعەکان پێویستی یان بە پەیداکردنی رێگە چارەسەری یەک هەیە لەم بوارەدا، بونی فەتوا رێگری گەورەیە و کەسیش ناتوانێت هەلوەشێنێت، ئەگەر یاسایی حەشدی شەعبیش بێتە هەلووەشاندن، فەتو ئەرجەحترە لە یاسایی پارلەمان و مێژوی یەن مرەکەبی کاریگەری خوی لە روی فەریزە و واجبیکی دینی بەچێ دەهێلێت. بویە، بە ئەمریکی یەکان گرینگە لەم فورمولەی ببریکاری/ماتماتیکی تێبگەن، و هەول بدەن رێگەی دیپلوماسی بوم ئەم کیشە و قەیرانە لە عیراق پەیدا بکەن. کوتایی پرسەکە ئەوەیە، لە دوی شەر هیزی حەشدی شەعبی لە عێراق بەهیزتر دەبێت، و ئەو خوێنەی ئێستا لە دژی ئەمریکا وئیسرائیل یان رشتوتەوە و ئەو هێرشە نارەوایانە بە بوچونی هیزە شیعەکان، فاکتەر و پالپشتیکەری بەهیزن بو هێشتنەوە و بەگژداچونی ئەمریکا. ئەگەر چی ئەمریکا لە توانای دایە لە روی ئابوری یەوە عێراق ئیفلیج بکات، سلیش لەمە ناکات. ئەوەی ماوە، پەیوەستە بە هەرێمی کوردستان، کە گرینگە هەرێم هەولی ئەوە بدات ئالوزی یەکانی ئیستا کاریگەری یان لە سەر پروسەی سیاسی و هاوپەیمانی کورد/شیعە نەبێت، چونکە لە عێراق دا کورد و شیعە پێکەوە دەتوانن هاوسەنگی هێزی سیاسی، دیپلوماسی و لەشکەری دروست بکەن، و گرینگیشە لە گەل لایەنە شیعەکان پرسی هێزەکانی کە وەڵایان بو ئێران هەیە تاوتو بکرێن کە پرسێکە پەیوەندی بە دەولەتی عێراقەوە هەیە و هەروەهاش گریگە رێگە نەدرێت ئەم هێزانە ببن بە ئامرازێک کە پەرە پێدان بە سیاسەتی دژایەتی کردنی هەرێمی کوردستان  ببێت بەشیک لە ستراتێژی درێژخایەنیان.

خالێکی دیکە ئەویە، کە دوی شەر ئێران هیچ پێویستی بە ئالوگوری بازرگانی لە گەل وڵاتانی ئوروپا و هتد نامێنێت، رێککەوتنەکانی لە گەل چین بەرفراوانتر دەکات و ئەوەی کە ئێران پێویستی پێی هەبێت لە چین دەستی دەکەوێت، و قەرەبوی بەشێکی زوری ئابوری خوی دەکات. بەم شێوەیە ئێران گوشار لە سەر وڵاتنی ئوروپا و بەشێک لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا دروست دەکات کە لە داهاتو دا پێداچونەوە بە سیاسەتەکانی خویان بکەن بەرامبەر بە ئێران. ئەمەی کە ئاماژە پێ دەکەم بو قوناغێکی راگوزەری ئێرانە و پەیوەستە بەوەی کە هیچ سەرهلدان و شەلاژانی ناوخوی لە ئێران دروست نەبێێت. بێ شک لە کوتایی دا، ئەمریکا ئەویە دەمێنێت کە پشتی پێ ببەستێت و گوشار لە سەر ئێران دروست بکات، پشتگیری کردن لە کورد دەبێت بو قوناغەکانی داهاتو، و تاوتوی ئەمەش دەکرێێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×