حەلەب - نمونەیەک  بۆ دۆزی کورد

د. قوته‌یبه‌ فازڵ
  2026-01-10   

دوا بە دوای دانوستانە سێقۆڵیەکەی نێوان سوریا ئەمریکا ئیسرائیل لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و نەرمی نواندنی دەسەڵاتدارانی سوریا بەرامبەر بە ئیسرائیل ، هێڕش بەرەو گەڕەکە کوردنشینەکانی حەڵەب دەستیپێکرد لە کاتێکدا ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا دەیگوت: هەرگیز بەرامبەر ئیسرائیل سازش ناکەین و هەموو جۆرە دانوستانێک ڕەد دەکەینەوە تا ئیسرائیل لە دوا خاڵی خاکی سوریا دەکشێتەوە بەڵام   هەموو ئەمانە کرانە دیاری و گوێی لێ کپ کرا بەرامبەر هاوکێشەیەک کە کورد تیایدا بکرێتە قوربانی.

زۆر دەمێکە کورد تاوانبار دەکرێت بە دۆستایەتی لەگەڵ ئیسرائیل و دامەزراندنی دەوڵەتی دووەمی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام لە ئێستادا بە کردەوە ئەو هاوکێشەیە پێچەوانە بووەتەوەو دژە کوردەکان و   بەناو هەڵگرانی بیری ئیسلامی سەرقاڵی ڕازیکردنی ئیسرائیلن بۆ لەناوبردنی دۆزی ڕەوای کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان  زۆرێک لە توندڕەوانی بیری بە ناو ئیسلامی هەمیشە خوێنی گەلی کوردیان حەڵاڵ دەکردو تاوانباریان دەکر بە دۆستایەتی ئیسرائیل .

هیچ کات کورد نەبووەتە هۆی هەڵوەشانەوەی ئەو دەوڵەتانەی کە تیایدا دەژی و هەمیشە داواکاریەکانی   کورد  داواکاری متەوازیعانە بووە کە تا ئێستا هیچی جێبەچی نەکراوە، کورد هەمیشە دەستی  دۆستایەتی  بۆ عەرەب و تورک و فارس ڕاکێشاوە و لە بەرامبەردا دژایەتی کراوە .

لەلایەکی ترەوە دەوڵەتانی زلهێزی ڕۆژئاوا هەمیشە کوردیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێناوە و هیچ کات  داوا ڕەواکانی کورد لەبەرچاو نەگیراوە بەڵکو کورد کراوەتە قوربانی بەرژەوەندیە ئابووری و سیاسیەکانی زل‌هێزەکان.

ئەوەی ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی حەڵەب دەگوزەرێت ئاماژەیەکی زۆر ڕونە بۆ هەموو  ڕێبەرانی کورد لە هەموو گۆشەیەکی جیهان کە  پێویستە بە  ئاگا بێنەوە بۆ داڕشتنەوەی سیاسەتێکی یەکگرتوو وە یەک وتاری بۆ هەموو دانوستانێک لەسەر دۆزی کورد هەموو داواکاریەکی کە لە کورد دەکرێت لە بەرامبەردا داواکاری کوردیان ڕووبە ڕوو بکرێتەوە واتە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی بەرامبەر بە بەرژەوەندی.

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×