ڕۆشنبیر - ئاین

د. قوته‌یبه‌ فازڵ
  2026-06-24   

کۆمەڵگەی کوردی سەرەڕای ئەوەی گیرۆدەی چەندین کێشە و ئازار و نەهامەتیە سەرەڕای دەیان قەیرانی بێ چارەسەر لە ئێستاشدا جەدەلێکی گەورە لە نێوان کۆمەڵێک فەریکە ڕۆشنبیرو خۆسەپێنانی بەناو ئاینی پیرۆزی ئیسلام سەریهەڵداوە.

هەردوولا یەکتر تۆمەتبار دەکەن و تۆمەت بە یەکتردا دەبەخشنەوە بێگومان هەریەک لەم دوو توێژەش کۆمەڵە ئەجێندایەکی تایبەت و کۆمەڵە پاڵنەرێکی نهێنی لەپشت کارەکانیانەوە هەیە و مەرامی تایبەتی خۆیان لە پشتی هەموو ئەو فەوزا ئیعلامیەوە هەیە کە دەیکەن، لێرەدا من نامەوێ بڵێم کام لەم دوو چینە هەق بەدەستە بەڵام دەکرێ بڵێم نە ئەمانە پارێزەر و هەڵگری ڕۆشنگەریەکن کە کۆمەڵگەی کوردی پێ بگەیەننە کەناری ئارامی و نە کۆمەڵی دووەم ئەو پارێزەرە گرنگەن کە ئاینی پیرۆزی ئیسلام بکەنە سمبولێک و سودی لێ ببینن بۆ بەرەو پێش بردنی کۆمەڵگەی کوردی هەروەک چۆن گەلانی تر هەم سودیان لە ڕۆشنبیری بینیوەو هەم ئاینی پیرۆزی ئیسلامیشیان بە سودی گەل و نیشتمان پەیڕەو کردووە .

بەداخەوە بەناوی ڕۆشنبیری و پێشکەوتنەوە دەیان و سەدان کەیسی نائەخلاقی و دوور لە کلتوری کوردی هەیە و بەردەوامیش دووبارە دەبێتەوە کە مەرام تێیدا بەلاڕێدا بردنی گەنجان و لاوانی کوردە، لە هەمانکاتدا چەندین کەس و کەسایەتیش بەناوی پیرۆزی ئاینی ئیسلامەوە بۆ تێرکردنی حەزو ئارەزوەکانی کاری دوور لە بەهاو ڕەوشتی ئیسلام و کۆمەڵگەی کوردی پەیڕەو دەکەن و تەنها ئارەزوویانە حەزە شەخسیەکانیان تێر بکەن و کچان ژنانی پێ هەڵبەخەڵەتێنن.

لەلایەکی ترەوە بەداخەوە ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیاش زۆر نامەسئولانە وەک چەکوشێکی بەهێز لە بری بنیات نانەوە بناغەی کۆمەڵگە خەریکە تێکدەدات، من لێرەدا داوام وایە بەرپرسان و دادگاکان و ڕاگەیاندنەکان سنورێک بۆ بەزاندنی ئەم سنورانە دابنێن و با لێرەدا بوەستێت و هەموو ئەو کەسانەش ڕوو بەڕووی دادگا و لایەنی پەیوەندیدار بکرێتەوە بۆ پاراستنی کۆمەڵگەی کوردی..

 

زۆرترین بینراو
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا به‌ نیازه‌ بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 25 كه‌سی ده‌سه‌ڵاتدارو سه‌رمایه‌داری هه‌رێم ده‌ربكات
محەمەد حاجی مەحمود: کۆبوونەوە لەژێر زەختی زەیدی و کابرای تلیاکخۆری نوێنەری ترامپ، هیچ گرنگییەکی نییە
ئەمریکا: پشتیوانی لە عێراقێکی فیدراڵی و هەرێمێکی سەقامگیری کوردستان دەکەین
پارتی و یه‌كێتی: به‌ هاوبه‌شی به‌رگری له‌ مافه‌ ده‌ستورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین
نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی له‌ سلێمانی له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانی و قوباد تاڵه‌بانی كۆده‌بنه‌وه‌
بەڕێوەبەری مەرزی پەروێزخان بۆ ئاوێنە: ئەو وێنانەی وەزارەتی بەرگری عێراق بڵاویکردووەتەوە لەسەر مەرزەکە، هیچ بنەمایەکی نییە
ئه‌مڕۆ یه‌كێتی و نه‌وه‌ی نوێ كۆده‌بنه‌وه‌
راوێژکارێکی موجتەبا خامنەیی هۆشداریی دەداتە بەغدا
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی: به‌ڕێوه‌به‌ری پێشوی بەندەرەکانی عێراق لە میسرەوە گه‌ڕێندرایه‌وه‌ عێراق
سه‌در: باوه‌ڕدان نوێژی هه‌ینی یه‌كگرتو بكه‌ن بۆ له‌ناوچونی گه‌نده‌ڵكاران و قاچاخچییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراقدا
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×