چۆن مانای کولتور  وەک هەبوونی  مرۆڤ دیاری بکەین؟

سەباح یاسین
  2025-07-18   

سۆمەرناسان ئەم میخەیان 𒀉𒆠 (a2-ki-ti) بە ”ئا-کی-تی” گۆکردووەو بەمانای ”ئاهەنگ” (FESTIVAL = 𒀉𒆠𒋾 akiti)  و ئاهەنگی ساڵانە سەرەتای ساڵە (وەک مانگی نەورۆز) لێکداوەتەوە. ئەم تێڕوانینە لە مانای بەشەکانی میخەکەوە سەرچاوەی گرتووە:

𒀉 (a2) = ”باڵ” (ARM)

𒆠 (ki) = ”ئاخ/زەوی” (PLACE)

𒋾 (ti) = ”تیر” (ARROW)

مانا لەمێخەکەدا بیرۆکەیە بۆ  ”ئاهەنگ” کە ”تیشک”  ئاسا تیژ وەکو   ”ڕووناکی”ی ساڵ  کە نوێ بوونەوە،  ژیان وەکو تۆو و نەوە دڵخۆشانە نمایش دەکرێت.

 

ڕەچەڵەکی وشەی “ئاهەنگ” لە زمانی کوردیدا:

“ئا” دەکرێت پەیوەندی بە”ئاو”ی کوردییەوە هەبێت، کە هێمای ژیان و نوێبوونەوە.

“هەنگ”یش دەکرێت بە مانا و کار و بیر هەنگ کە هەنگوین و بەرانبەر ”هەڵکەوتن، گەرمی، یان خۆشبوون”  رەچاوبکرێت یان کرابێت.
بۆیە ”ئاهەنگ” لەوانەیە لە سەرەتادا مانای ”سەرەتای گەرمی و خۆشی بەهار” و سەرلەنوێ بزوتنەوەی نوێ هەبووبێت، کە هاوشێوەی نەورۆزە (نوێ + ڕۆژ)، ئاهەنگ و مرۆڤ سەرقاڵی ئامادەباشی نوێیە دەبێت.

 

پەیوەندی بەنەورۆزەوە:

نەورۆز (نوێ + ڕۆژ) بە مانای ڕۆژێکی نوێ یان سەرەتای ساڵێکی نوێ دێت.

“ئاکیتی (akiti)”ی سۆمەری و ”ئاهەنگ”ی کوردی هەردووکیان بە نوێبوونەوە و بەختی ساڵی نوێ دەگەڕێت.

لە میخی 𒀉𒆠 (a2-ki)دا، ”ئا” هێمای کاری ژیان (ئاو، کشتوکاڵ، بەرهەمهێنان)ە و ”هەنگ”یش بە ”خۆش و گەرمانە ئەرکی نوێبووەن هەنگوین، تۆو دەسازێنێت.

 

ئاهەنگ و کاتی بەهار:

سەرەتای بەهار لەکوردیدا بە سێ چوار (٣-٤)  ناودەبرێت و بەرامبەر  بە حەوت (هەفتە) و دوانزە (کاتی شەو، رۆژ و مانگ) کە ساردی لەسەر خۆ  بۆ فینک و گەرم و  ئینجام  گەرم و گڕ و سارد بوونەوە گەردوون، سروشت دەگۆڕێت

“باڵ” (ARM) هێمای  بۆ کار و بیر کە وەکو تیشک یان “تیر” (ARROW) خێرا تێدەپەڕێت.

 

ئەنجام:

ئەم پەیوەندیە نیشان دەدات کە ”ئاهەنگ” لە سەرەتادا مانای نوێبوونەوە و سەرەتای ژیانی هەبووە، وەکو  نەریتی زاگرۆس (زاگ + ڕۆژ = زەوی + ڕۆژ) چەسپاوە و تا ئەمڕۆ لە ناو کورد یان کوردستان رەگە دیرینەکە وەک رەنگی تاریک بۆ رەنگ گەرم و رەنگاو رەنگ گۆڕاوە و رەنگ کردنی هیلکەش بەیان گەردوونی گۆڕانەکەی دەکات، وەک ئەوەی کە خودا هێلکە (سەرەتای ژیان) وەک وێنەی شەپولی ئاو کە سێ رەهەندەو دوو شەپولی نێر و مێیان تهەڵکیش و شیوە چوارپالوو کە مکعەبە (کەعب) وەردەگرێت، بە سەرەتا و یادهینرەوە، بە هێمای هەبوون کراوە.

 

پوختە:
“ئاکیتی”ی سۆمەری = “ئاهەنگ”ی کوردی = نەورۆز
هەموویان نوێبوونەوە و سەرچاوەی ژیان و دەنگی “ئا”ی ئاوی سۆمەری و کورد سەرچاوەی یادەوەری ساڵەکەن.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×