‎خیانەت بەلایڤ

كاوە ڕەش
  2020-10-16   
‎خیانەت وەك  پیشەی مەلایی‌و جەلالی لەشەستەكانەوە تا ئیمڕۆو،  لەپێشتریش، خیانەت‌و دووبەرەكی نێو خۆی كوردان، هۆكارێكی سەرەكی بووە، بۆ  نەبوونی قەوارەیەكی سەربەخۆ.
‎ڕەنگە ١٦ی ئۆكتۆبەر تەنها ئەوەبێت، كەزۆر تازەیەو خۆمان ڕاستەوخۆ لەتیڤیەكانەوە بینمان، چۆن سات بەسات، هەردوو  سەركردەو چەكدارەكانی پدك و ینك، بێ بەرگری خاك وخەڵكیان جێ هێشت.
‎ئەگەر خیانەت، دەست تێكەڵكردن بێت، لەگەڵ حەشدو حوكمەتی عێڕاق، لەلایەن بەشێكی ینك و سەركردەكانی، ئێ خۆ زیاد لەنیوەی خاك و خەڵكی ئەو ناوچانە، لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی پدك دا  بوو، بۆ ئەوان هاوشێوەی بەناو داستانی پردێ، لەوێ فیشەكێكیان نەتاقاند؟! خۆ لانی كەم ژمارەیەك لەهێزەكانی ینك، لەچەند قۆڵێكی كەركوك شەڕیان كردو دەیانیان لێ بونە قوربانی.
‎دووبز و مەخمور وشەنگال و زومار و دەشتی نەینەوا، بێ ئەوەی تەنها فیشەكێكی تێدا بتەقێ، چۆڵكرا. لەكاتێكدا لەژێر حوكمی پدك دا بوو.
‎ كاتێك چەند چەكدارێكی داعش هاتن و بێ تەقە، شەنگال و زومارو دەشتی نەینەوایان گرت، هەر پدك خۆی حاكمی یەكەمی ئەو ناوچانە بوو، بۆ سی هەزار فیدایەكە، ئامادەی شەڕ نەبوون!  برینی شنگال بۆ كورد، زۆر لە خاك پیرۆزترە. تۆ بیهێنە بەرچاوت، ژن و كچ و مێینەكان بەكۆیلەی سێكس بكرێن و، نێرینەكانیش وەك ئاژەڵ سەرببڕن، من چیم داوە لەخاك، بێ بونی كەرامەت و بەهای مرۆڤ. تۆ ڕەنگە ڕۆژێك خاك بەدەست بخەیتەوە، بەڵام بۆ هەمیشە ناتوانی كچێنی كچە هەرزەكارێكی خوار هەژدەساڵ و باوكی منداڵێكی پێ پەتی و، دەستدرێژی  وەحشیانەی داعش، بۆسەر زیاد لە پێنج هەزار كچ و ژن و منداڵی كوردی یەزیدی، بگەڕێنیەوە. پدك و ینك، دوو ڕووی یەك دراوی قەڵبن، ئەوەی خۆی نەبان نەكات، هەرگیز جیاواز نایان بینێت.
‎ئەگەر خاك بۆ تاكی كورد، هێندە پیرۆزو مەزنە، بۆ ڕۆژانە دەیان كورد، ئامادەن خۆیان بكەنە قوربانی نێو دەریاو،  دووركەونەوە لە نیشتیمانی دایك؟ كام بەرپرس و سەركردەی كورد هەیە، خاوەنی ڕەگەزنامەی ووڵاتێكی دەرەوە نەبێ؟  هەركاتێك سەركردە دەم گەرمەكانی سەر تەلەفیزیۆن و دیوەخانەكانی خێڵ، خۆیان و كوڕەكانیان، ئامادەی بەرەی پێشەوەی جەنگ بن و، وەك ئەوان بژین و بمرن، ئەوكات بڕوایان پێ بكەن، كە مەردن و پیاو و ژنی دەوڵەتدارین.
ئیمڕۆ كەپارتی بەمل كەچیەوە، ڕێكەوتنی واز هێنانی كوردی لەشەنگال، لەگەڵ عێڕاق واژووكردوە، بۆ ئەوكات كە عەبادی لێتان دەپاڕایەوە،
 چەند ڕۆژێك پێش ڕیفراندۆم، لەكۆبونەوەیه هاوینەهەواری دووكان، ئامادە نەبوون، بەبەشداری پێكردنی دەسەڵاتی ناوەندی لەناوچە كێشەلەسەرەكان و دروستكردنەوەی ژووری هاوبەشی سەربازیی و ئیداریی.
لانی كەم ڕەوشەكە وەك ئێستا نەدەبوو، كەئەوكات ڕازی بونایە بەگەڕانەوەی بەشێك لەسوپای عێڕاق، بۆ سەربازگەكان، خۆ نەكورد ئاوارە دەبوو، نەدەسەڵاتی ئیداریش وەك ئێستا دەبوو.
بارزانیش كەسێ خول، بەناو سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی هێزەچەكدارە فشەڵەكان بوو، نەیتوانی ئەو هەموو هێزو تاقم و چەكدارانی هەرێم، یەك بخات و سوپایەكی نیشتیمانی دروست بكات. نیەتوانی وەك كەسێكی نیشتیمانی و سەرۆكی هەموان، ڕەفتار بكات. نەیتوانی دوو ئیدارەی كاڵ بكاتەوە. نەیتوانی باری دارایی و ئیداری ڕێك بخات. بۆیە دواجار لەهەموو لایەكەوە هەرێم، بەسەرۆكایەتی خۆیی و برازاكەی، لەپڕدا وەك شێرە بەفرینەی بەرخۆر، دەتوێتەوە.  ئێستا كورد، لەسەر خاك و خۆڵی خۆی، دۆڕاوو قەرزدار بۆتەوە وەك قومارچی.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×