بەڵێ بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی پارلەمان

كاوە ڕەش
  2022-10-10   

ئەگەر بێت وبەعەقڵێكی لۆژیكیانەو زانستیانە لەپرۆسەی هەڵبژاردن و سیستەمی پارلەمانی و دیموكراسی بڕوانین لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، دەشێ بگەیەنە ئەوبڕوایەی جگەلە ئیسڕائیل، هیچ ووڵاتێكی دیكەی ناوچەكە هەڵبژاردن و دەنگی میللەت تێدا، هێزی یەكلای كەرەوەو بەڕێوەبردن نیە.

هەرلەتوركیای دراسێ، كەئەندامانی هەڵبژێرداوی پارتەكانی نەیاری دەسەڵات بۆ پارلەمان، لەزیندان قایم دەكرێن، تادەسەڵاتدارانی ئێران، كەمافی كاندید بوون بۆ هەموو كەس حیزبێك نیە تێدا. بۆیە باسكردن لەهەڵبژاردن و دیموكراسی و سیستەمی پارلەمانی، جگەلە خۆڵكردنە چاوی میللەت و سیناریۆی درۆینەی دەنگدان هیچی دیكە نیە.

كەواتا بەتەنها هەڵبژاردن و هەبوونی پارلەمان و فرەحیزبی، مانای بوونی دیموكراسییەتی كامڵ نیە، لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاست،  چ جای  ئەو پرۆسەیە لەهەرێمێكی ناو عێڕاقی، ئاڵۆزو پڕ تەنگ و چەڵەمەی ناوچەكە.

بەو پێودانگەشی لەسێ دەیەی ڕابردوودا، پارلەمانی هەرێمی كوردستان، نەبۆتە هۆكاری بنیادنانی دەسەڵاتێكی دیموكراسی و شوێنی داڕشتنی یاساو ڕێساكان، كەخواستی داخوازییەكانی گەل بەجێ بهێنێ، هیچ گرینگ نیە كەتەمەنی چوارساڵ زیاتر یاخود كەمتربێت. 

باشترە خەڵكی دڵخۆشتربن بەدرێژكردنەوەی تەمەنی پارلەمان نەك نیگەران بن، چونكە لانی كەم ١١١ كەسی دیكە نابنە مووچەخۆری بەسێبەری پارلەمان و پاش چەندساڵێكیش بەموچەیەكی قەبە بۆ تەنها چوارساڵ خانەنشین بكرێن.

ئینجا لەو بەریتانیایەی كەكانگەی دەسەڵاتی دیموكراسی و پارلەمانییە, دەیان ئەندام پارلەمانییان هەیە كەزیاد لەچوار خولە  ئەندام پارلەمانن و بوونەتە خاوەنی ئەزموونی پارلەمانی، بەمەش دواجار لەجیاتی چەندین كەس بۆ تەنها خولێك خانەنشین بن ژمارەی كەسانی خانەنشین كەمتردەبێ و  نابنە مشەخۆر بەسەر بودجەو قوتی میللەتەوە.

لەهەرێمی كوردستان، لەكاتێكدا زۆربەی حیزبەكان بانگەشەی هەڵبژاردن و سیستەمی پارلەمانی دەكەن، كەچی هیچ یەكێك لەسەرۆك و كەسانی دەستڕۆیشتوی ناو حیزب، ئامادەنین بۆ ڕۆژێكیش ببن بەئەندام پارلەمان و لەناو هۆڵی پارلەمان مل ملانێ بكەن، بەڵكو پارلەمانیان هێندە بێ نرخ كردووە، كەكۆمەڵە كەسانێك بۆ هەڵبژاردنەكان كاندید دەكەن، كەتەنها لەگەعدەو شایی و لۆغاندا ئەزموونیان هەیە، نەك كەسی یەكەمی حیزب یان بڕیار بەدەست.

تەنانەت خودی ئۆپۆزیسۆنی ئەوسا كەنەوشیروان مستەفا مەشغەڵەكەی هەڵگرتبوو، و تێدا بانگەشەی سیستەمی پارلەمانی دەكرد، خۆی ئامادە نەبوو ڕۆژێك ببێت بەئەندامی ئەو پارلەمانە.

دواجار هەڵبژاردن و پارلەمان هەبن و نەبن، هەر ینك و پدك كەسی یەكەم و دووەمی دەسەڵاتداریەتی پێك دەهێنن و ئەوانی دیكەش، بۆ ڕازاندنەوەی مێزی حوكمەت، بەشداری پێ دەكەن. 

بۆیە لەچەند ساڵ و خولی ڕابردوودا، پارلەمان جگە لەكارخانەی بەرهەمی هێنانی ئەندام پارلەمانی مووچەخۆرو خانەنشینی كردنی سەدان پارلەمانتار لەسەر حیساب و داهاتی گشتی میللەت، هیچ ئومێدێكی خۆشگوزەرانی و ڕەوتێكی گۆڕانكاری بەدوای خۆیدا نەخوڵقاندوە.

هەرلەبەر ئەمانەی سەرەوەش و بەپێی ئەزموونی ڕابردوو دەركەوێت، كەسودەكانی درێژكردنەوەی تەمەنی پارلەمان زۆرترن لەوەی هەڵبژارنێكی نوێ بكرێت.

هەم ١١١كەسی دیكە نابنە مووچەخۆری نوێ و لەولاوەش ١١١كەسی دیكە خانەنشین نابن، سەرباری ئیمتازیەتاكانی دیكەو خەرجی هەڵبژاردن و گەڕالاوژێی بێسەروبەری بانگەشەكردن و تێكدانی ژیان و كەسابەتی خەڵكی كەزۆرجار قوربانیشی لێكەوتۆتەدوە. 

بۆیە دواجار دەڵێن باشی مەكەن با خراپترنەبێت.

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×