پێکەنین بەشێتکردن دروستدەبێت!

هیوا سەعید
  2020-01-07   
زانین بەختەوەرییە. "سوکرات"
پێکەنین خراپەکارییە. "نیچە"

کاتێک سوکرات پێیوایە زانین بەختەوەرییە، ئەم تێگەیشتنە لەو ڕوانگەیەوەیە، ئەوکاتەی بە دواندنی هاوڵاتییان، پایە پایە چەمکەکانی شیدەکردەوە، دواجار ئەوانی دەگەیاندە تێگەیشتنێکی جیاواز لەوەی خۆیان. لێرەدا وەک ئارامبونەوەی دوای هەڵچون و مایەی خۆشحاڵبونێک، بزەیەکی بەختەوەرانە بە فێربونە تازەکە پەیدا دەبێت.

 بەڵام ئەم بەختەوەربونەی ئەوان یەکسان نییە بە زانینەکەی سوکرات، بەڵکو یەکسانە بە ئاڕاستەکردنەکەی. بە مانای وەکچۆن سوکرات بە چۆنییەتی پێدانی زانینەکەی ئەوانی بەلای خۆشحاڵی دەبرد، بە هەمان شێوە دەکرێ زانین وەک ئاڕاستەکردنێکی هۆش و دەرون، بەلای دڵتەنگی و ناخۆشحاڵیشدا ببرێت. لێرەوەیە زانین بەختەوەری نییە، بەڵکو ئاڕاستەکردنە وەک دەسەڵاتێک.

هەروەها ئەو بزەیەی بە تێگەیشتن و فێربونێکی تازە وەک خۆشحاڵبونێک، لە ئارامبونەوەی پاش هەڵچونێک سەرچاوە بگرێ، بە پێچەوانەوە پێکەنین لە نائارامکردن و شێتکردنەوە دروست دەبێت. بەو مانایەی بەرلەوەی گوێگرەکان فێرببن و بگەنە تێگەیشتنە تازەکان، لە سەرەتادا سوکرات شێتی دەکردن، بەوەی بۆ نمونە دەیگوت: "ئازابون، ترسنۆک نەبون نییە"، یان "دڵخۆشبون، دڵتەنگ نەبون نییە". لێرە ئەم گاڵتەجاڕییە سوکراتییە وەک گاڵتەپێکردنێک دەرون دەخاتە دۆخی کاردانەوەیەک، ئەویش بە دەمارگرژی و شێتبونێک وەک وەڵامدانەوەی پێکەنینپێهاتنێک.

کەواتە ئەوە سوکرات خۆیەتی دەسەڵاتدارانە بە زانینەکەی، هاوڵاتییانی بەرەو دڵخۆش و دڵتەنگیدا ئاڕاستە دەکرد. جارێکی تر ئەوەش سوکراتە بە زانینە ئاڕاستەکەر و دەسەڵاتدارەکەی سەرەتا شێتییان دەکات، لە دواتریشدا پێیان پێدەکەنێت. بەم هۆیەوەیە زانین دەبێ بە دەسەڵات و شێتبونیش بە بەرهەمی ئەم دەسەڵاتدارە خاوەنزانینە گاڵتەجاڕە.

لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنەیە نیچە لە زانستی شاددا، پێکەنین بە خراپە و بێئەخلاقیییەک یەکسان دەکاتەوە، کەچی بە ویژدانێکی ئاسودەوە. لەبەرئەوەی بیانوی خاوەنزانین وەک دەسەڵاتدارێکی ئاڕاستەکەر فێرکردنی ئەوانیترە. لەکاتێکدا فێرکردن لەبەرگرتنەوەیەکە (کۆپیکردن) بەوجۆرەی ئاڕاستەکەرەکە مەبەستییەتی. ئەوەیە ئەمجارەیان لە ستاییشی شێتبوندا وەک ئاشکراکەرێکی ئەم هەڵخەڵەتاندنە، نیچە دەڵێت: سوپاس بۆ شێتی!

زۆرترین بینراو
توركیا كوژرانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند
محه‌مه‌د حاجی مه‌حمود: ئێوه‌ ئه‌وه‌نده‌ موهیمن ئه‌مریكاو ئێران رێكده‌خه‌ن، ئه‌ی بێزه‌حمه‌ت بۆ خۆتان رێكناكه‌ون
سەبارەت بەبڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بە "نادەستووریبوون"ـی یاسای ژمارە 21ـی ساڵی ‏‏2003ـی پەرلەمانی كوردستان
حكومه‌تی عێراق: له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕی ره‌شدا بۆ 155 هه‌زار دینار داده‌به‌زێنین
نه‌تانیاهو: له‌ماوه‌ی دو ساڵی داهاتودا رژێمی ئێران ده‌ڕوخێنین
شەپۆلێکی نوێی هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر سعودیە؛ ٤ بریندار لە ڕیاز و زیان بەر دامەزراوەیەکی ئارامکۆ کەوت
رێكخراوی یه‌كڕیزیی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان داوای رونكردنه‌وه‌ له‌ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌كات
دڵشاد شه‌هاب: هه‌ندێك له‌ هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵات له‌ كاتی جه‌نگدا خه‌ریكی نمایشی سه‌ربازی بون
لە ناو زیندانەوە بۆ ڕیزبەندی پێنج گەورەترین نووسەری مێژووی تورکیا؛ تیراژی کتێبەکانی دەمیرتاش یەک ملیۆنی تێپەڕاند
بەها ئەعرەجی: نەوتی عێراق بە پارێزگاریی ئەمریکا لە ڕێگەی عومانەوە هەناردە دەکرێت و ئێران هاوکارمان نەبووە
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×