ئایا ئیسلام چارەسەرە؟

تاهیر رەحیم
  2021-03-29     686

لە ئێستادا دوو دەوڵەتی ئیسلامی هەیە یەکێکیان نوێنەرایەتی سوونە دەکات کە تورکیاییە، ئەوی تریشی ئێرانە کە نوێنەرایەتی شیعە دەکات کە کوردیان تێدایە.
لەئێران وشەی کوردستان قەدەغە نیە گەر بۆ شارێکیش بێت پێی دەڵێن کوردستان.
لە تورکیان لەهەموو وڵاتانی تر زیاتر کوردی تێدایە. بەڵام لەسایەیی دەوڵەتە ئیخوانەکەی ئۆردغان بێمافترین میللەتن و لەهەموو شوێنێکی ئەم دوونیایە زیاتر سەرکوت دەکرێن. بەکارهێنانی وشەی کوردستان لە تورکیا قەدەغەیە.
دەوڵەتی وەهابی و سەلەفی ئێسلامی عیار۲٤ دەوڵەتی داعشمان بینی کە چۆن جینۆسایدی کوردیان کرد.
ئەم سێ دەوڵەتە نوێنەرایەتی چەند ملێونێک ناکەن، بەڵکو نوێنەرایەتی  سەدەها ملیۆن موسڵمان لەدونیا دەکەن.
لەڕابردووش هەر بەناوی ئیسلامەوە هەر لەخەلیفە عومەر کوڕی خەتاب تاوەکو خەلیفە سەدام حوسێن کوردیان جینۆساید کردووە.
ڕەنگە کەسانێک هەبن بڵێن چۆن بەسەدام دەڵێیت خەلیفە؟
لەبەر ئەوەی ڵەگەڵ هەر عارەب و موسڵمانێکی ئەم دونیایە؛ میسری ، مەغریبی، ئوردنی، فەلەستینی قسەبکەی سەدامیان خۆشدەوێت و شانازی پێوە دەکەن. دەڵێن:  تاکە موسڵمانە بەڕاستی لەگەڵ مافەکانی  فەلەستینیەکان بوو، ڕۆکێتی بە ئیسرائیلەوە ناوە، تەنانەت سەرۆکی زانایانی جیهانی ئیسلامی قەرەزاوی، ناوی سەدام بەشەهید دەبات.
ئیسلام نەک چارەسەرەی کێشەی کورد نەکردووە، بەڵکو تاوەکو ئێستا ئاڵۆزتری کردووە.
زۆربەی کوردەکانی باکور بە هۆی ئیسلام بوونیانەوە دەنگ بە ئۆردغان دەدەن. لەباشوری کوردستان یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، ئۆردغان بە پێغەمبەری!!! خۆیانی دەزانن جاربەجار بەشەرمنی ڕەخنەیەک لە ئۆردغان دەگرن بەڵام لە ڕاستیدا بەدڵ و بەگیان لەگەڵ ئۆردغانن.
پێشەوای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان( عەلی قەرەداغی) لەهەموو لایەک سواڵ بۆ ئۆردغان دەکات تاوەکو زیاتر چەک و فیشەک بکڕێت و کوردی پێ بکوژێت.
ڕەنگە کورد لە هەموو موسڵمانێکی ئەم دونیاییە زیاتر وابەستەی ئایینی ئیسلام بێت.
عارەب و تورک و فارسیش کاتێک تۆی قەبوڵە کە پابەندبیت بە ئیسلام و ژێردەستەی ئەوان بیت.
نەک ئیسلام هیچ ئایینێک  بۆ کێشە سیاسیەکان چارەسەر نیە، تەنانەت بۆ کێشە کۆمەڵایەتیەکانیش. ئەوەتا زۆرترین کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لەوڵاتانی ئیسلامی هەیە هەر لە ئێرانو پاکستان وئەفغانستان و بنگەلادیش تاوەکو سوریاویەمەن و لیبیاو تونس و مەغریب و جەزائیر... کە زۆربەی خەڵکەکەی موسڵمانن لەهەموو شوێنێک زیاتر کێشەی کۆمەڵایەتی و ئەخڵاقی تێدایە.
پێویستە ئایین بەشێوەیەکی عەقڵانی وەرگرین ئەویش ئایین لە سیاسەت و ڕەوشت و زانست جیاکرێتەوە. ببێتە مەسەلەیەکی شەخسی لە نێوان ئیماندارو خواکەی. ببێتە پەیوەندیەکی ڕوحی لە نێوان ئیماندارو خوا.
خواپەرستی داماڵێت لەهەمووجۆرە نمایشێک وەک ڕیش و باڵاپۆشی ئیسلامی و یادکردنەوەی ڕۆژی لەدایکبوونی پێغمبەرەکان و فشارخستنە سەر کۆمەڵگا بەناوی ڕەمەزان دروستکردنی مزگەوتێکی زۆر لە جیاتی قوتابخانەو کتێبخانەو نەخۆشخانە.....
ساڵح هاشم  دەڵێت: ئایین لەلوتکەی لوتکەکانە. لەسەرووی هەموو پیرۆزکانە. گەر چاکسازی لەو لووتکەیە نەکرێ ناتوانرێ چاکسازی لەبوارەکانی تر بکرێت.
وڵاتانی ئەوروپاش هەر لە چاکسازی ئایینیەوە دەستیان پێکرد. ئایین لە دەوڵەت جیاکرایەوە ئینجا توانیان چاکسازی لە بوارەکانی تر بکەن.
چاکسازی لەهەر بوارێکدا بکرێت، گەر لە ئایینەوە دەست پێنەکات سەرکەوتوونابێت.
زۆرترین بینراو
قوباد تاڵەبانی: بەگەنجی زۆرجار لێدانم خواردووە وایانزانیوە پاکستانیم
​ئاسایش گرووپێکی داعش دەستگیر دەکات کە سەرجەمیان کوردن
تۆڵەسەندنەوەی ترەمپ لەسعودیە: ئێوە نەتانویست لەگەڵ ئیسرائیل ئاشتی بکەن، ئەمە باجەکەیەتی
مامۆستا عەینەدین مەریوانی، هونەرمەندی هەژاری نەتەوەیەکی بندەست و وڵاتێکی داگیرکراو
مه‌سعود بارزانی: نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببێته‌ هۆی تێکچونی پەیوەندیی نێوان کوردو عەرەب
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان داوای مانگرتنی گشتی دەکات
پێشانگای شێوه‌كاران له‌ كۆڵن-ئه‌ڵمانیا به‌ به‌شداری هه‌ژار كه‌لهوڕی، هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد
وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی دا
ئێران وردەکاریی ڕێڕەوە دەریاییە نوێیەکەی گەرووی هورمز دەداتە عێراق و وڵاتانی کەنداو
ده‌سته‌ی راگه‌یاندن و گه‌یاندنی عێراق دوایین مۆڵه‌ت ده‌داته‌ به‌كارهێنه‌رانی سیمكارتی كوڕه‌ك تیلیكۆم
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×