دیدارە تراژیدیەکەش دەکەنە منەت !

ئەیهان سەعید
  2021-06-13     369
ئەمرۆ ھاوسەری یەکێک لە زیندانیانی بادینان کە شێوەی ھاوسەرە زیندانیکراوەکەی بەو کێش دابەزین و خراپیەوە بینی لە ھۆش خۆی چۆ!
دوای سەرەدانی سەرۆکی پەرلەمان و سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ لە رۆژی پێنجشەممە و رێکخستنی مواجھە، کاتژمێر ١٢ی نیوەرۆی یٔەمرۆ کەسوکاری زیندانیانی بادینان سەرەدانی زیندانی یٔاسایشی ھەولێریان کرد بۆ بینینی سزادروان، یٔەوەی جێگای شانازیە گشت سزادراوانی بادینان بە یٔیرادەیەکی بەرزوەوە وتیان یٔێمە بێ تاوانین و نەک شەش سال بەڵکۆ ٢٠ ساڵیش زیندانی بکرێین سەربەرزین چۆنکە لەسەر داوای مافی خەڵک و عەدالەتخوازی زیندانیکراوین.
ھەرچەندە بە قسەی خۆیان مامەلەی یٔاسایش لەگەڵ زیندانیان باشتر بوە، بەڵام پێویستیان بە دکتۆرە بۆ تەندروستیان و شوێنی خەوتنە کە لە ھوڵێکی ٥٠ مەتری بەپێ یٔاستی ستاندارد دەبێت ٣٠کەسی تێدابێت کەچی ١٣٥ زیندانی تێدا بەجێ کراون، بەپێ یاسا پێویستە حوکمدراوەکان بگوازرێنەوە بۆ چاکسازی گەوران و مواجھەیان ھەبێت نەک لە یٔاسایش بن و دوای ھەشت مانگ دیدارەکەیان بکەنە منەت.
بەراستی نادادی و بێ وژدانیە دەستەڵات یٔەم چالاکوان و رۆژنامەنوسە بوێرو پاک و بێ تاوانانە بەو شێوەیە سزابدات و تەحەدای ھێزو سزا لەگەڵ چەند کەسێکی مەدەنی بکرێت، دەبێت پارتی لەجیاتی سزادانی خەلکی نارازی بۆ بێدەنگکردنی جاددەی بادینان بیر لە خزمەت و چاکسازی و سزادانی بەرپرسە گەندەڵەکان بکات. بەھیواین و نابێ بوەستین تا زیندانیەکان یٔازادبکرێن و بە خێزانەکانیان شاد ببنەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×