چەک دانانی پەکەکە بۆ تورکیا چی دەگەیەنێ؟

ئاسۆ کمال
  2025-03-03     377

پرۆسەی چەک دانانی پەکەکە دەستیپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی دەبێ بۆ کۆمەڵگەی تورکیا بەوەی دێوەزمەی بیانوی "تیرۆر" بەدەست دەوڵەتی تورکیاوە نامێنێ.

بەم بیانوی تیرۆرەوە نیوسەدەیە دەسەڵاتی میلیتاریستی و سیاسەتی شۆڤینیزمی دەوڵەتی تورکیا کوردستانی کردۆتە سەربازگەیەک و دواکەتویی ئابوری بەسەردا سەپاندوە، وە هەروەها ناکۆکی نەتەوەیی و ئایدیۆلۆژی شۆڤینیستی کەلێن و قەڵشتی گەورەی لە نێوان چینی کرێکاری تورکیا و ڕیزەکانی خەبات بۆ ئازادیە سیاسیەکاندا لەسەرانسەری وڵاتدا درێژەپێداوە.

 بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئەردۆگان و حکومەتەکەی و حزبە شۆڤێنستەکانی نێودەوڵەتی تورکیا لەم پرۆسەی "نەمانی تیرۆر"ەدا بەدوای چیەوەن؟

بێگومان ئەوە یۆتۆپیای "کۆماری دیموکراتی تورکیا"ی ئۆجەلان نیە کە چارەنوسی ئەم هەنگاوانەی ئەردۆگان و باخچەلی و حکومەتی تورکیا دیاری دەکا، بەڵکو وەک ئەم داڕێژەرانەی پرۆسەکە خۆیان ڕایانگەیاندوە ئامانجی ئەم پرۆسەیە ڕزگاربونە لە دێوەزمەی "تیرۆر"ی ناوخۆ لەپێناو یەکڕیزیاندا بۆ خزمەت بە گەشەی بازاڕی سەرمایە و زلهێزی ناوچەیی دەوڵەتی تورکیادا.

حکومەتی تورکیا لە سایەی ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ونەخشەی نوێی ئەمریکادا بەدوای پاوانخوازیی ناوچەییەوەیە. وەک هێزێکی ناوچەیی لە سوریا و کوردستانی عێراق و ناوچەکە درێژە بە دەستدرێژیە سەربازی و سیاسیەکانی دەدا و لێرەشەوە دەیەوێ ڕێگریە ناوخۆییەکانی "تیرۆر" ی سەربازی پەکەکە لەبەردەم خۆیدا لابەرێ. هەربۆیە بەپێچەوانەی بانگەشەی ڕێگاچارەی دیموکراسی ئۆجەلانەوە دەوڵەتی ئێستای تورکیا خەونی دیموکراسی نیە، بەڵکو خەونی بونە ئیمپراتۆری ناوچەکەی کردۆتە ئامانجی ئەم قۆناغەی.

 چەک دانانی پەکەکە قوربانیەکی سەربازیە کە ئەم هێزو بزوتنەوەیە لە پێناو فرسەت پێدانی زیاتری سیاسی بە دەمپارتی و باڵە سیاسیەکەی خۆیدا دەیدا، ئەمە هەوڵی حزب و بزوتنەوەیەکە بۆ چارەسەری ئاشتیانەی شەڕ لەسەر دەسەڵات و گرتنەبەری ڕێگەی پەرلەمانی دیموکراسی، هەر بەو شێوەی تا ئێستا دەمپارتی کردویەتی.

نەمانی بیانوی "تیرۆر" و کێشەی دوژمنایەتی نەتەوەیی زەمینە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان خەباتی کرێکاران و خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان لە تورکیادا لەگەڵ خەباتی سەراسەری کرێکاران و ئازادیخوازانی تورکیا خۆش دەکا دژی حکومەتی ئەردۆگان و سیاسەتی سەرکوت و میلیتاریستی و پاوانخوازیی ناسیونالیزمی تورکی لە ناوچەکەدا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
قاسم ئەعرەجی: کشانەوەی هاوپەیمانان لە عێراق، سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە
مەزڵوم عەبدی: ڕێککەوتنی دیمەشق تەسلیمبوون نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی نوێی خەباتە لەناو دەوڵەتدا
دوای چۆڵکردنی ۱۸ کەمپ لەلایەن ۳ هەزار و ۸۰۰ گەریلا، پاسەوانی سنوور و پێشمەرگە لە ناوچە سنوورییەکان جێگیر دەبن
مەسعود پزیشکیان: سەرەخۆشی لە خەڵکی کوردستان دەکەم
لەشەشەمین ساڵیادی مەرگی فوئادە ڕەشدا، سۆڵیدارێتییەکەی فوئادە ڕەش‌و ڕێکخراوەکانی ئێستا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل: به‌داخه‌وه‌ كورد هێشتا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه‌، خوازیاری به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمانین
بوومەلەرزەی سیاسی لەئەڵمانیا: سەرکەوتنی مێژوویی AfD لەویلایەتی ساکسۆنی-ئانهاڵت
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان وەک هاوسەرۆکانی دەم پارتی هەڵبژێردرانەوە
دوو موڵکی موجتەبا خامنەیی بە 36 ملیۆن پاوەند دەفرۆشرێن
لە تورکیا هێرشکرایە سەر ناوەندێکی زمانی کوردی
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×