سەرکەوتنی لیستی چەپەکان(NPF) لە فەرەنسا تارمایی هێلەک زەردەکانە

ئاسۆ کمال
  2024-07-09     432

شکست پێهێنانی خێرای بەرەی ڕاستڕەوەی RN ڕاسیست لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ٧ تەمووزدا کاریگەری چەند ساڵ خۆپیشاندان و خەباتی بەردەوامی کرێکاران و هێلەک زەردەکانی چینە کەم دەرامەتەکانی فەرەنسایە بەسەر گۆڕەپانی سیاسەتدا. 

داوای شکست پێهێنانی یاسای خانەنشینی و زیادکردنی کرێ و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان و ڕاوەستانی شەڕی غەزە و چەندین مافی تر ئەو بەرنامەیەی لیستی چەپە (NPF)" بەرەی نوێی خەڵک"کە سەرکەوتنی دەنگەکانی چەپی مسۆگەرکردوە. 

لە تەنگەژەی سیاسی و ئابوری ئێستای سەرمایەداری لە فەرەنسادا بەرەی ڕاست  RN  بە ترساندنی خەڵکی فەرەنسا لەو نادڵنیاییەی خودی سیستمەکە لە بێ مافی ئابوری و کۆمەڵایەتی خۆی دروستی کردوە و نیشاندانی "پەنابەرە بێگانەکان" وەک سەرچاوەی کیشەکان،  دەیەوێت "هاوپەیمانی نیشتمانی" RN وەک بەدیلێکی بورژوازی بسەپێنێ و دەنگدەرانێکی زۆری هەیە. 

ئەمە شەڕی چینایەتیە کە لە مەیدانی خەباتی سیاسیدا بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ و لە ڕێگەی لیستە سیاسیە چەپ و ڕاستەکانەوە ڕەنگ دەداتەوە.

 ڕاستە هێشتا (NPF) ئەو هێزە چینایەتیە ڕیکخراوە نیە کە کرێکاران و هێلەک زەردەکان لە ڕیگەیەوە بتوانن خۆیان وەک بەدیلی سیستمی سەرمایەداری فەرەنسا نمایش بکەن و بەرنامەی ڕیفۆرم بە تەنیا دەتوانێ شکستێکی کاتی بێت بۆ خەتەری هێرشی "هاوپەیمانی نیشتمانی" RN ڕاسیست، بەڵام هەنگاوێکی گرنگی سیاسیە کە پێویستی بە ئامادەیی زیاتری سیاسی چینی کریكار و ڕیکخراوە سیاسی و جەماوەریەکانێتی تابتوانێ ئەم سەرکەوتنە سیاسیانە بکاتە زەمینەیەک بۆ ڕادیکاڵ بونەوە و فراوانتر بونی ناڕەزایەتیەکانی شەقام و خەباتی سیاسی و ئابوری ئێستای کرێکاران و دروستکردنی ئەلتەرناتیڤێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەرامبەر بەم سیستمە سەرمایەداریە.  مێژووی نەریتی شۆڕشگێڕانەی کرێکارانی فەرەنسە ئومێدی ئەم  ڕادیکاڵ بونەوەیەی خەباتی چینایەتی بەرەو گۆڕانی شۆڕشگێڕانەمان دەداتێ.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
ستیڤ فه‌یگن بۆ بارزانی: پشتیوانی له‌ عێراقێك ده‌كه‌ین كه‌ میلیشیاكان چه‌كدار نه‌بن
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و شه‌ش یاداشتی لێكتێگه‌یشتنه‌ی كه‌ له‌نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا ئیمزاكران
له‌تیف هه‌ڵمه‌ت بۆ راوێژكارێكی سه‌رۆكی هه‌رێم: ئه‌وانه‌ لە زیندان ئازاد بکەن کە لەسەر وشەو رای جیاواز گرتوتانن
پەرەسەندنی ململانێکانی یەمەن؛ هێرش بۆ سەر بنکەیەکی ئاسمانی سعوودیە و پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت لە چەند بەرەیەکدا
وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدات: هەر خاوەنکارێک پێشێلکاری بەرامبەر کرێکاران بکات ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە
مه‌زڵوم عه‌بدی: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف و سه‌ربه‌خۆ له‌باره‌ی روداوه‌كه‌ی زیندانی كۆبانی بكرێت
لە سوید دیموکرات و چەپەکان پێشەنگی هەڵبژاردنن
بە سێ مووشەک کەمپی بنەماڵەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێزەڵە کرایە ئامانج
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم: گه‌له‌كۆمه‌ له‌ رۆژنامه‌نوس بڕیار نامیق مه‌كه‌ن
بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٢٢ەوە؛ نرخی غاز لە ئەوروپا هەزار دۆلاری تێپەڕاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×