سێجار لە ژیانمدا گریاوم

نامۆ سامان
  2020-03-25     1016

زەردەشت دەڵیت: 
لێگەڕێن باژیان کۆتایی بێت! چونکێکە نە‌و کەسە باشەکانی ئەم جهیانە شایەنی ئەم دۆزەغەن! 
نە‌و کەسە خراپەکانیشی شایستەی ئەم ژیانەن!          


من کە خۆم بە کوری بەرد دەزانی هەمیشە وەک ئەوەی بەدووی شتێکەوە یاخود شتێکم لێوونبووبێت گریاوم! ئێوە قەت بینیتانە بەرد بگری؟ ئەوە من بووم! دڵی بەرد! هەتاکو چاو برکات وەک شاخ سەخت و وەک هەور کۆچەری و سنگ لە هەنسکو فرمێسکدام! کەچی ئەمڕۆکە کۆپییەکم لە خۆم بەدووی مەرگی خۆمدا وێڵم! وێڵم و جێپێیەک نییە بمخاتە سەر هەنگاوی ڕێ؟ کێیە لەم شارەدا دڵی بۆتە مشتێ لە هەڵوەرینی پەپولە؟ بەبێ ئەوەی بەخۆمبزانم وەک قەقنەس دەسوتێم و کچی لە سوتماکی خۆمدا هەر قرچەم دهێت! لێم مەپرسە نامۆیی شەقامەکانی شار لەنێو کۆربەندی خۆشەویستان و ڕێبوارندا چۆن هەنگاوەکانی گومدەکردم و تەنیاو تەنیا دەستی دەگرتم لە غوربەتی تەنیایی خۆمدا لوولی دەکردم! کەچی ئێستاکە شار خامۆش و شەقام خاڵیتر لە هەنگاوی تەنیایی من و کۆڵان خاڵیتری لە قریشکەی مناڵانی گەرەک! من وا لەخۆمدا لەمدیو پەنجەرەی تێشکاندنی پەنجەکانی غەریبیمەوە بەدیاری مەرگی خۆمو ئازیزداندا ئێشکگیربووم لە خۆم و لە تۆ لە نیشتیمان و لە تەنیایم! ژنە پیرو بە تەمەنەکەی دراوسێم [ئانیکا] لە کونی دەرگاکەوە تێمدەروانی وەک ئەوەی پێمبڵێ: ئەی غەریب! ئاگات لەخۆت بێت کەهاتیتەوە تاکو منیش گەرەنتی ژیانم مسۆگەر بێت!                                                                                      

چەند سەختە! من دەبێت ئیتر بۆ هەتاهەتایە خۆم نەبم، بۆ هەتاهەتایە دەبێت هەم ئیشگیری خۆم و ئەم فۆبیای ڤایرۆسە نەعلەتییەبم! ئای چەند سەختە مردن لە دەرگات بدات و کەسێک دوا پەیڤت نەخوێنێتەوە! دەشێت ئیتر بۆ هەتاهەتایە دەستی ماڵئاوایی لە کۆڵان و خوا ئازیزان بەرزکەیتەوە گۆرکەت گۆزیەک بێت لە خۆڵەمێش لە ڕۆحی هەڵقرچاوی گیانت! هاوڕێ دەشێت ئەمە دواهەمین پیاسەی شەقامە کەئیبەکانی شار بێت و ئیتر یەکتری نەبینینەوە ئیتر بۆ دواجارە دەستی غەریبی و ماڵئاوای لەیەک بەرزکەینەوە بۆ هەتاهەتایە خوداحاڤیزی لە غەریبیمانکەین! هاوڕێ! یادت بەخێر! ئازیز میهرەبانیت بەخێر! ئەی ژن خۆشەویستت بەخێر! نیشتیمان غەریبیم بەخێر! ئەی ئەم جیهانە حیزە دەربەدەریم بەخێر! ئەی چاونچۆکەکانی پارەو دەسەڵاتو هەرچی زلهێزی ئەم دونیایەیە کۆرۆناتان بەخێر! ئەی هەرچی فەلسەفەو ئاین و خواو ئەفسانەو دیموکراسی و زانستان هەیە بێ دەوڵەتیم وەک قەرەجێک بەخێر! کۆرۆنا هاتووە پێمدەڵیت: هاتووم سییەکانات پاککەمەوە! ئەو دەیەوێت لەسەر سییەکانی من داهاتوویەک بۆ نەوەکانی ئادەم و ئەم سەرمایەدارەو زانستە ترسناکەی گڵۆبالە پاککاتەوە منی کردووە بە ژووری تاقیگەی خۆیداو هەموو دە ساڵجارێک هەموو سەدەیەکجارێک خۆی دەکات بەماڵی منداو یەکە یەکە دەمانبات وەک قوربانێکانی دەستی ئەبراهام دڕندانە لە پێناوی خوایەکدا هەناسەمان سەر دەبرێ! گەیشتن بە خوداوەند بەدەستی خوێناوی وشمشێرەو خۆی لەخۆیدا بەڵگەیە کە ئەم مرۆڤە چەند دڕندەیە!  لەو لایشەوە هاوسەنگی من و مەیلی من بۆ دونیایە لە نەعلەتی شپرزەی خۆمەوە دەڵێت: هاکەرێکی ئەلکترۆنی دڵڕەقە! چەندینجار دڵیان شکاندووە و ئیتر بەهیچ شتێک ئاشتنابێتەوە وەک جەنگ وایە لەسەر مەرگی خۆمان و کورەکانمان درێژە بە خۆی و دڕندەیی خۆی دەدات! گەنجێکی تورەیەو دڵی پربووە لە موناجاتی خواو ناعەدالەتی ئەم دونیایە لە سستەمکاری ئەم دووپێیە و ناعەدالەتی ئەم خواو پەرستگەیانەدا دڵی پڕبووە لە شکاندنی گۆزەکانی ڕۆح و بەهیچ قورێک ولیتاوێک یەکناگرێتەوە و ئیتر دەیەوێت بەخۆی و نامە هەواییە کوشندەیەکەوە ئەدرێس و ناونیشانی ئەم جیهانە لایەوە بە کۆرۆنادا بۆ هەموومانی پۆست کردووە پارەی پۆستەکەیشی مەرگی هەموومانە! چەند گەنجێکی دڵشکاون بەرامبەر ئەم هەموو نایەکسانیەی ژیان و گوڵبالیزمە دەیانەوێت ژیان بخەنەوە سەر سکەی خۆی! بەڵام بەمەرگی هەموومان دەشێت ئەوانیش لەپێناوی بیروباورێک یاخود خوایەکدا هەموومان بەرەو کێڵگەکانی مەرگ ڕاکێشن! عاشقێک بووە دەیەوێت وەک فەرهادی كێو کونکەر دڵی و سی هەموومان ببرێت تاکو نەگات بە مەرگی هەموومان دڵی ئاو ناخواتەوە! باڵندەیەکی هێندە بچوکە لە لە برساو لە ترسا کەوتۆتە جەنگی پڕ لە دڕندەیی شەمشەمە کوێرەوە! ژیانێک تێکەوتین کە هیچ گریانێک ناتوانێ پێناسەیکات کە هیچ فرمێسکیک فریای مەرگی خۆی نەکەوێت! هەربۆیە دەمەوێت پێش کۆرۆنام شتێک بۆ ئەم ژیانە هیچە بڵێم کە هەر لە ئەزەلەوە لە هیچەوە هاتووینو دەبێت بگەرێنەوە بۆ هیچ! ئەی ئەم هەموو ماخۆلانی مەرگەمان لە پایچی؟ گەر شەقامەکان خاڵیبن لە ژووان ئیتر ئەم هەموو باخچەو کوڵزارە لەپایچی؟ کە من دڵدارێک بە ئێوارانی شاردا نەبینم بۆ ژووان ئیتر پیاسەی ئێواران لە پایچی؟ ئیتر چراخانی شەقامەکانی شار لە پایچی؟             


کە یەکەم قومم لە ئاوی ژیان خواردەوە سەرتا کانییەکی بچوکبوو بەتەنیشت ماڵەکانی خۆشبەختییەوە ئیتر وامدەزانی لێرەو کۆتایی بە خۆشبەختێکانی ژیان دهێت! ئێرە خاڵی دەستپێکردن و خاڵی خاڵکردنەوەی هزر بوو بەڵام من هەڵە بووم! ئەو ئاوەی خواردمەوە ئاوی کۆچەریم بووم و هەرگیز بواری نەدام بۆ حەوانەوە! تفێک بوو ڕۆیانکردبوو نەدەبوایە وشک بوایتەوە و دەبوایە هەمیشە خۆڕەم بێت! ئیستاکە کە پیری دەستە غەریبێکانی لەرزۆک لەرزۆک کردووم حەزم لە وەستاو وچانێکە! بەڵام تروسکای نیشتیمان لە چاوەکانمدا هەر بریسکەی دهێتو ڕێگەم پێنادات بۆ وچانو حەوانەیەک هەر بۆ لای خۆیم کێش دەکات!                                                   

یەکەمجار کە گریان فێربووم مەرگی باوکم بوو ئەو لە مندا خۆی کوشت و ئیتر بۆ هەتاهەتایە تەنیای گوومیکردم هەرگیز خۆم بۆ نەدۆزرایەوە! مەرگی ئەو لە نیشتیمان و تارمایی منیش لە کەمپەکانی تاراوگە! ئەوە سەرەتای لێکترازاندی من بوو بەخودی خۆم و ئەم جیهانە سەرمایەداریەدا ئیتر لەوێوە فێری ئەوەبووم مرۆڤ کە جانتای سەفەری هەڵگرت ئیتر بۆ هەتاهەتایە دەبێت موسافیر بێت! مرۆڤ کە نیشتیمانی نەبوو هەمیشە دەبێت دەستی بە قەیتانی پێلاوەکانیەوە بێت بۆ هەڵهاتن! ئەوە من بووم لەوەتەی هەم دەستم بە قەتیانی پێڵاوەکانمەوە و هەمیشە کۆچەریم! بەڵام هەرگیز نەمتوانی لەخۆمدا پەرستگایەک دروستکەم بۆ نزاکانی دایکم تاکو بمگەیەنێتە بە ئارامی خودو خوا و نیشتیمان! مرۆڤ کە نیشتیمانی نەبوو ئیتر خواو پەرستگای لە کوێبوو تاکو نزاو دەستەکانی بۆ هەڵبرێ؟ زۆرجار پرسیارێک و خورپەیەک بە گیانمدا دهێت پێمدەڵێت: پەردەی پەنجەرەکەت لادە دەشێت ئێستاکە رێبوارێک چاوەکانی لە غەریبیدا نقوومکات! من کە خۆم غەریبم ئیتر دەبێت بۆ هەتاهەتای رێبواری غەریبی خۆمبم! پێی بەو بەردانەدا مەنێنن خودا دەتانگرێ ئەوە نزای تەیرەکانی نیشتیمان و سەدای کەنەسمە جوانەکان و نزای پاکی دایکم و خەمی وردیلەکان بوون.
                   
دووهەم جاری کە گریام ئیتر گریان بەتەواتی فێرببووم، چاوەکانم تەڕ وەک جلی بەر تافی سەربانەکان [با]ی وشککردنەوە نەیدەتوانی چاوەکانم لە گریان و فرمیسک وشککاتەوە، ئیتر تێگەیشتم من دەبێت بگریم تاکو پەنجەکانم بە ڕۆحی نیشتیمانەوە هەڵواسراوبێت من دەبێت قەلەندەری گریانو ڕۆحی غەمگینی خۆمبم هەرگیز وشکنابمەوە لە تەڕی ژیان. ئەو ئێوارەی کە گریام عەشق لە چاوەکانمدا وەک [با] هەڵیدەکردو کەروێشکەی بە گیانم دەکرد ڕۆحمی بە پەنجەکانی دەخستمە سەماکرد! ئای چەند جوانبوو تەمەن! ئای چەند ناسکتربوو عەشقی ئەو لە گوڵ! ئێوارەیک کە ماڵ پڕ لە پەنجەو لەنجەی ئەو، پڕ لە جوانی ئەو، پڕ لە پێکەنینی گەدایی ئەو! ماڵ بەشێک لە پەشمەکی تامی ژیان! هێشتا ئەو دەستەکانی نەخستبۆوە لەسەر شانی غەریبم! هێشتاکە ئەو پەنجەکانی بە ڕۆحمدا هەڵنەواسیبووە وەک نۆت و سەمفۆنیای ژیان من لە قوڵپی گریان و یادگارە تاڵەکانی شارو نیشتیماندا بە دیاری لاوانەی شێخەوە چاوەکانم پڕ لە دەریای گریان فرمێسکیان دەڕشت! ئەوە یەکەمجار بوو لە بەرچاوەکانی ئەودا وەک مناڵ بگریم و ژیر نەبمەوە! ئاخڕ من چۆندەتوانم ئارامو ژیرببمەوە لەکاتێکدا پەنجەکانم بە قولاپی نیشتیماندا هەڵواسرابێت! لە کاتێک ئیتر هیچ شتێک ناتگەیەنێتە ئەوبەر توونێلەکانی ڕوناکییەوە! ئەو لاوانەوەیەبوو کە بۆ سی ساڵی رێک بوو من گوێم لێنەبوو هەموو مناڵی و گەنجیتیمی لە خۆیدا لوولکرد و کردمی بە سەدان پارچەوە و بەدەم گریانەو هەنیسکی ژیانەوە بەدووی پارچەکانی خۆمدا دەگەرام! لەنێو ماڵەکی خۆمدا خۆمم لێگومبوو و پارچەکانم بۆ هەڵنەئەگیرانەوە! ئای چەند سەختە بەدەم هەسکی گریانو قرچەی خۆتەوە دڵت هێشتاکە لای هەڵوەرینی گوڵەکان بێت! هێشتاکە ڕۆحت بەدەم لوورەلووری گورکانی نورگەسەلمانەوە بێت! من ئەنفالم لە گوڵەکانی بەهەشت تەنیاترو لە نزاکانی ئێوە پاکتر! جەستەم هیشتاکەیش بەدەم کەڵبەی سەگەکانی عەرعەرەوە هاوار دەکات و زریکەی دهێت! دەمناسنەوە؟ ئەوە من [عیرفان] سەرم سپی و پشتم کۆڕو چاوەکانیشم کز! پێکانم وەک ئەوەی هێشتاکە ڕاکردنیان تێدا مابێت ماخۆلانێتی! دەمناسنەوە ئەوە من عیرفان! تەمەنم بە قەد پەنجەکانی هەردوو دەستم نابێتو چاڵێکیان بۆ هەڵکەندووم بە قەت دەمی سەگێک! ئیتر گریان بۆ من بەشێک بوو لە خۆم و بەشێک بوو لە غەریبم، دەبوایە دەرگایەکم بخستایە سەرپشت تاکو لێوەی دەربازبم بەڵام من کلیلی ئەو دەرگایەم دەمێکبوو گوومکردبوو دۆزینەوەی مەحاڵبوو! مرۆڤ کە خۆی گەریدەبوو ئیتر دەرگای بۆچیە؟ کە خۆڕ خۆی نەکات بە سنگی ماڵەکەدا ئیتر پەنجەرەت بۆچیە؟ کە گریان هەمیشە میوانی ماڵ و دڵت بوو ئیتر شینی بولبولت بۆچیە؟                   

کە بۆ دواجار لە خاچدرام لە شەنگالدابوو ڕۆحم بە کۆڵانەکانی ولاشدا ماخۆلانیبوو هیچ ئاتەشتگاو پەرتسگەیەک نەیدەگرتمەوە خۆی! پڕبووم لە گڕو ئاو ئاگر ئەوە یەکەمجارمبوو ئاو ئاگڕ و گڕ لە دەفرێکدا بخۆمەوە ئیتر بۆ هەتاهەتایە هەتیوکەوتووم و بەکەلاوەکانی ئەم سەدە نەگلیس و پڕ لە خواو دیوکراسی و مافی مرۆڤەدا بە ڕووتوقووتی لە خاچ درام و خوایەکیش نەبوو هەڵمکێشێتەوە بۆلای خۆی! ئەوە من بووم کورد! کوردبوونم لە سجلی خوادا نەنوسراوە دەبێت بۆ ئەبەد کەلاوەکانی ئاین و کەنسیەو مزگەوتەکان جێگەی پارانەوەی من بێت لەجیاتی سکاڵا لەو ئاسمانەی کەناویانناوە خوا! شه‌نگاڵ ئه‌و کاره‌ساته‌ دڵڕه‌قه‌ بوو کە به‌ به‌رچاوانی کامێرای بنه‌ماڵه‌‌و ئه‌م سه‌ده ‌نه‌گریسه‌وه‌ ڕوویدا، شه‌نگاڵ خاڵی بێده‌نگی تاکی کورد‌و خاڵی بێده‌سه‌ڵاتی هێزه‌ درۆزنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردە له‌و باشووره‌دا! تێنه‌گیشتن له‌م دۆزه‌غه‌ ده‌مانخاته‌ گه‌مژه‌‌ترین خاڵی ناوه‌ندی تێنەگەیشتنەوە یان خاڵی هه‌ر ترسناکترین ناپاکی ده‌سه‌ڵاتی کورده‌ له‌و باشووره‌دا! ئەم جیهانەی کە تۆ دەیبینی لە دەستی زلهێزەکانیش دەرچووە! ئەوە زلهێزەکانی دونیا نیین کەم حوکمی ئەم جیهانە دەکەن بەڵکو ئەم جیهانە لە دەستی چەند سەرمایەدارێکی زەبەلاحدایەو دەرچوونت تێیدا وەک ئەوەیە لە دۆزەغەوە هەڵهاتبیت! لێرەوە هاتن شمشێر بەدەستەکان لێرەوە هاتن، تەور بەدەستەکان لێرەوە ڕەتبوون، هەرچی جەلاد و پیاو کوژبوو بێرەدا تێپەرین! پیاوە چڵکنەکانی بیابان و عەرعەر لێرەوە هاتن، عەرەبەکانی سەدەی جەهل، ئیمامەکان، ئەسحابەکان، مێزەر بەسەرەکان و تورکە موسڵمانەکان لێرەوە تێپەرین بەدەستێک قورعان و بە دەستەکەی تریان شمشیر! فەتوای سەربرینی ئێمەیان، لاقەکردنی ژن و کچی ئێمەیان لەخواو و ئەمیرەکەیانەوە پێگەیشتبوو دەبوایە هەر هەموومان ملکەچی {شمشێرەکانی پاسەوانانی خوا بین} ئەوان لە پێناوی خوایەکداو کۆرۆناکانیش لە پێناوی ناعەدالەتی ئەم گڵوبالی نایەکسانییەدا! ویستم پڕ بە سیەکانم هەناسە هەڵمژم ڤایرۆسە نەعەلەتێکەی کۆرۆنا نەیهێشت! ویستم پڕ بە ئازادی ئەم دونیا هاوارکەم شمشیرە نەعلەتێکەی پاسەوانانی خوا نەیهێشت!                                                       

سێیەمجار کە گریام دڵم وەخت دەبوو دەردەهات بەپێوە خۆم بۆنائەگیرا هەموو گیان کەوتبووە لەرزین دارە دارمبوو وەک چۆلکە لەسەرمادا ‌هەڵدەلەرزیم سەرم بە ئەژنۆکانمەوە کەوتبووە خوارەوە و هەڵسانەوەم بۆ نەبوو مرد لێم دەترسا هێندە دڕندە ببووم گیانم شەلاڵی گریانی خۆمم ببوو! زەردەشت دەڵێت: لێگەڕێن باژیان کۆتایی بێت! چونکێکە نە‌و کەسە باشەکانی ئەم جهیانە شایەنی ئەم دۆزەغەن! نە‌و کەسە خراپەکانیشی شایستەی ئەم ژیانەن! ئەوە من بووم خۆمم لێببووە دوانو دەبوایە سەر بۆ لایەکیان شۆرکەم! دەبێت ئەو سەرە کامەیان بێت کەوا تاڵە دەرزووی ئەم ژیانەمی تێوەئاڵۆزکاوە؟ ئەو ڕۆژە بیستی ژێنیوەری چلە زیتوونەکەی خوا و کتێبەکەیانبوو کە فەواتی سەربرینی منی دابوو! عەفرین برینێک لە گیانمدا کە بۆ هەتاهەتایە سارێژ نابێت! من کە هەموو شەوانێک پیش ئەوەی چاوەکانم بچنە خەونی تەنیایمەوە نزام بۆ نیشتیمان دەکرد لەو خوداوەندە دەپارامەوە کە نیشتیمان بپارێزێت کە ئازیزان ئاسودە بژین! هەموو شەویک لەسەر پێخەفی تەنیایی خۆمدا گێنگڵم دەدات تاکو نیشتیمان ئاسودە چاوەکانی لێنێت! کە وەحشێتی کورەزاکانی ئەتاتورک و شمشێر بە دەستەکان و ڕیشنە چڵکن و دێزەکانی عیبادەت و پاسەوانانی خوا دایان بسەر عەفریندا ئیتر گوتم شتێک نییە ناوی خواو شتێک ناوی ئیسانیەت و شتێک ناوی ئازادی تاکەکان بێت هێندە گریام چاوەکانم بەزەییان پێمدەهاتەوە لە بالکۆنی غەریبیمەوە هەموو گیان بووە ئاگڕو ئازار بەهیچ ئاوێک هێور نەدەبوومەوە ئەوە گریانێک بوو کە هەرگیز لەیادم لە چاوەکانم بیر ناچنەوە کە هەڵسامە سەر پێکانی خۆم گوتم ئیتر بەسە! گەر ئەم جیهانە سەروگووم بێت ئیتر خەمی لێناخۆم گەر هەموو دونیا بسوتێ من لە دووەرەوە وەک هاروونە ڕەشید کە بەغدادی سوتاند منیش تەماشای دەکەم! ئاخر بەغداد ئەو کاتە جوانبوون کە دەسوتا تاکو هێمن بێتەوە من لێرەوە دەسوتێم و مەرگم لێ نزیک دەبێتەوە! بریارمدا ئیتر گەر هەموو پاسەوانی خوا بەشەریەت سەربرن من تەماشاچیبم هەرگیز فرمێسکیک لە چاوانمەوە نەیەتە دەرەوە! هێندە دووژمن ئازاریداوم مرۆڤایەتی خۆمم و ئەم جیهانە لە بیرچۆتەوە! هێندە بە پاسەوانانی خوا ترساندوویانم هێمنیم لەبیرخۆ بردۆتەوە! ئیتر من چۆن بەم هەموو ئازارو ترس و کەئابەو کابوسی تەمەنەوە هێمن دەبمەوە! ئیتر چۆن من بەم هەموو ڕمرمێنی جامبازانەوە ئاسودە دەبمەوە! ئیتر چۆن من بڕوا بە خوایەک بکەم کەمنی هەر لە ئەزەلدا کردۆتە کۆیلەی خۆی و دەبێت هەمیشە من لە عیبادەتی ئەودابم ئەگینا دەکەومە بەردەم شمشێرەکانی پاسەواننی خواوە!                                                

بەڵام ئێستاکە ڤایرۆزی کۆرۆنا بەر دەرگاکەی لێگرتووم دەبێت جارێکی دیکە من وەک هەیاسەکەی بزنەکەی خاسە لەتاو ترس و ئالیکی دڕندەی کەلبەی ئێوارانی ئەم گورگە برسییە خواو سەرمایەداران دەبێت هەمیشە لە خواردن و ڕشانەوەدابم! دەبێت هەمیشە خۆم نەبم! هەمیشە بەدەست شەلاتێکانی دەسەڵاتەو خواو مزگەوت کەنیسە و ئەفسانەکانەوەبم کە هەریەکەیان بۆ مەرام و خواست و ڕازێک وەک مەیمون و مشکی تاقیگەکان لە تاقیکردنەوەی ئەوانداین! کە عەفرین داگیرکرا ئیتر من و خوایش هیچ پەیوەندێکمان نەما بەیەکەوە من هێڵی پەیوەندێکانم هەمووی پچراندوو پێمگوت: هەرگیز لێت نابوورم! هەرگیز لێت خۆش نابم! ئاخر من بەم دەستە بچکۆلانەوە چۆن بتوانم پڕچی عەشق شانەکەم بە پێخاوسی بچمە ژووانی گوڵە ئەستێرەو شانی ئەستێرە داگرم وەک تاجێ بیخەمە سەری گڵوباڵی ژیانە! ئاخر چۆن! چۆن ئەی نەفرەتی ئەم سەدە نەگلیسەی مرۆڤ چۆن!.        

 
 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×