پەکەکە چۆن چووە لیستی رەشی تیرۆرەوە؟ ئەی یەکێتی‌و پارتی کەی دەچنە ئەو لیستەوە؟

نامۆ سامان
  2020-12-20     1087
ئایا ئایدۆلۆژی دەوڵەت دروست دەکات یاخود ئەوە نەتەوەیە کەدەبێت هەوێنی بەردی بناغەی دەوڵەتێکی تەندروست؟
ئەوەی کە دەوڵەتی دروستکرد لە ئەوروپاو ئەمەریکادا هزری جوانی تاکەکان بوون! هزری کەسە ئادیل و دەوڵەمەندەکانو نیشتیمان پەروەرانبوون، هزری ئەو کەسانەبوون کەنەتەوەو خاکی خۆیان خۆشدەویست بەواتای وشە نەتەوە پەرستبوون نەوەک ئادیال پەرست! هەربۆیە پایەکانی ئەو دەوڵەتانە پتەو قایمن مەحاڵە ڕوخاندینیان بەپێچەوانەی وڵات سۆسیالیستو کۆمۆنیستەکانەوە وەک روسسیای گەورەو ئیۆغسلاڤیای کۆن و کۆمۆنیست و دیندارەکانی خوا و شمشێرەکان! هەر گەلێک خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی نەبێت دەبێت هەمیشە وەک قەرەج ئاوارەی زیدەی خۆیبێت! گەلی کورد لەسەر خاکی خۆی بۆتە زەلیلی هزری ئایدۆلۆژی و فەلسەفە بێبنەماکانی ڕۆشنبیرو دەڵالەکانی سیاسەت! سیاسەت بریتییە لەهونەری بەرێوبردنی هزری ڕۆژانەی مرۆڤەکان نەوەک فرۆشتنی خاکو نیشتیمان! تورکیا وڵاتی نەتەوەیە کە تورکە، زمانی تورکی زمانی فەرمیی وڵاتو زۆرەملێیە! ئێران وڵاتی نەتەوەیە کە نەتەوەی فارس باڵا دەستە، زمانی فارسی زمانی فەرمیی ئاخوندەکان و زۆرملێیە! عێراق وڵاتی نەتەوەی عەرەبە کە کورد دەستی لێپاندەکاتەوەو سواڵی لێدەکات! ئەوە گەلی جولەکەبوو کە ئیسرائیلی دروستکرد نەوەک مەرقەدو پارانەوەی ئاینو تەوراتەکەی موسا! ئەوانەی بە شۆرتو فالینەیەکەوە بەدووی تۆپێکدا فرکان فرکانیانە و ئاڵاکانیان شەکاوەی دهێت نەتەوەکانن نەوەک ئایدۆلۆژیو ئاین پەرستەکان! هەموو عەرەب یەک خواو یەک ئاینیان هەیە کەچی لەسەر ئاڵاو بستێ خاکی حەبەش دەکەونە سەروگوێلاکی یەکتری! ئەوەی نەتەوەی خۆی خۆشنەوێت وەک سەگی گەروایە هەمیشە قورسکەیدهێت بۆ تۆزێک ئێسقان و تیکەیەک نان! لەکۆتایدا ئیمپراتۆرەکان، فاشستەکان، هیتلەرێکان، ماسۆنێکان، کۆمۆنیستەکان، ئسلامەکان، دیندارەکان، دیکاتۆرەکان هەر هەموویان دەڕوخێن ئەوەی دەمێنێتەوە نەتەوەکانە نەوەک ئایدیالەکان! بوونی مرۆڤ پێش هەموو فەلسەفەو ئایدۆلۆژی و ئاینێکە ئەوەیشی لەکۆتاییدا دەمێنێتەوە تەنهاو تەنها جێ‌پێ و پەنجەی مڕۆڤەکانە کە مرۆڤایەتی ئەمڕۆکە وەک گەشتکەرێک دەفرن بۆبینیان وەک هەرەمەکانی میسر.                                        

دەشێت ئەم بابەتە ڕابردوو بێت بۆ پەکەکە بەڵام بۆ یەکێتی و پارتی داهاتوویەکە و دەچێتە هێڵی سورەوە! بە شکاندنی ئەم هێڵە نەک قاچ شکاندن بەڵکو خۆکوژییەکە وەک ئەوەئ پەکەکە! دەبێت هەمیشە وریانە چاودێریکەن، بەتایبەتی هێزی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانی گەلی کورد. دەشێت چوونە نێوە ڕیزەکانی حەشدی شەعبیەوە ئێستاکە ئاسایی بێت بەڵام لەداهاتوودا دەبێتە هێڵی سوری ڕزگاریخوازانی گەلی کورد! هێزی حەشدی شەعبی دەشێت بۆ لەناوبردنو تێکشکاندنی هزری تاکی کورد بێت ئێمە بینیمان لە شانزەی ئۆکتۆبەردا ئەم هێزە وەحشییەی عەرەب و ئێران چ قەسابخانەیەکیان خوڵقاند لەو جوگرافیایەدا! بەڵام لەداهتوودا ئەم هێزە دڕندەیە دەبێت بچێت بەگژ جولەکەدا کەپلانی داهاتووی مەلاکان و ئاخوندەکانی ئێرانە جازووبێت یاخود دڕەنگ! ئاخوندەکانی ئێران شەیتانەکانی خۆڕهەڵاتی ناوەراستن! مرۆڤایەتیان بەخۆیانەوە سەرقاڵکردووە و جەنگ و کوشتار و ماڵ کاوولبوونیان خستۆتە دەرەوری وڵاتەکی خۆیانەوە! هەر کاتێکیش لێیان توندکەن ئاخوندەکان دهێن داشی دامەو شەترنجیان لە یەمەن و بەحرێن و سوریا و لوبنانو فەلەستین و عێراق دەجوڵیێن کاتێکیش عێراق سەقامگیربوو دەبێتە کۆپی دەستی دووی ئاخوندەکانی ئێران! ئێستاکە تورکیاو ئەردۆغانەکان خەریکی کۆپی ئەو سیاسەتەی ئاخوندەکانی ئێران کە دەستیان لە ناوچەکەدا ئاڵاندووە دەیانەوێت شەڕ بخەنە دەرەوەی تورکیا وەک دەستلێدانی قوبرس، ئازرباینجان، لیبیا، سوریا، عێراق و سۆدان بەڵام کورد وانییە هەمیشە شەرو کاولبووی خستۆتە ماڵی کوردەوە و لەسەر خاکی خۆیی جەنگو کارەساتیان خوڵقاندووە هەربۆیە کورد هەمیشە لەسەر خاکی خۆی ڕاکردنی بۆماوەتەوە و کە ڕایشیکرد خۆی دەکات بەماڵی دووژمنێکیتردا! هێزی سوپای پاسدارانی ئێران کەهێزی یەکەمی ئاخوندەکان چۆتە لیستی تیرۆرە نەک لەبەرئەوەی ئەم هێزە هەرەشە لەبەرژەوەندێکانی ئەمریکا دەکات بەڵکو ئەم هێزە بەئاشکرا هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەیەوێت لەسەر نەخشە بیانسڕێتەوە. ئەگەر ئەم هێزە هیچ کارێک بەرامبەر ئیسرائیل نەکات ئەوا ئاخوندەکان هێزی دەستی دووی کۆپی پاسداران کە حەشدی شەعبی عێراقە دەشێت لەو جەنگەدا بەشدارای پێکات و لەخۆی بەدوریکات هەربۆیە ئیسرائیل دەڵیت: لە هەرێمی کوردستانەوە ئێران خەریکی پلانگێرییە لەدژمان.                                                                       
ئەوساکە نەک دەوڵەتی کوردی خەون دەبێت بەڵکو ئازادی تاکی کوردیش دەبێتە بڤە بۆ ژیان! ئاخوندەکانی ئێران کە ئێستاکە خەریکی دروستکردنی هێزێکی دڕندەن لە عێراقدا کۆتاییەکەی هەربە جەنگ و کوشتار کۆتایی دهێت جازوو بێت یاخود دڕەنگ! دەشێت جەنگێکی واجەرگبر لەو جوگرافیایە خۆرهەلاتەدا ڕووبدات کە سەد خۆزگە بخوازیت بۆ کفن دز هەروەک چون ئەمڕۆکە خەڵکانێک هەن ئاخو هەناسە هەڵدەکیشین بۆ ڕژێمە دکتاتۆرەکەی سەددام و خەون بەهاتنی سەددامەوە دەبیین! من تێناگەم چون تاکی کورد ئاخ بۆ سەردەمەکەی سەددام هەڵدەکیشێت؟ ئایا هەرگیز ئەو پرسیارەیان لەخۆیانکردووە؟ لەسەردەمی سەددامدا تۆ فیرابوویت، خەفیفەبوویت، هەژارو و بێلانەبوویت، خاوەنی ئۆتۆبیل نەبوویت هەر کرێچیبوویت لە شەشی ئێوارەوە دەبوایە وەک مریشک بگەرایتەوە بۆ هێلانەکەی خۆت چونکە شار سەرتاپای هێزی دڕندەی قواتخاسەکانی سەددامبوون و شار معەتەجەولی سەددامبوو! دەشێت ڕۆژانێکیش بێت کورد لەو باشورەدا ئاخ بۆ یەکێتی و پارتی هەڵکێشن! کەسانیک و خەڵکانێک هەن ئەمڕۆکە دەڵێن: ئەگەر مام جەلال بمایە وەزعەکە وانەدەبوو. ئەگەر نەوشیروان موستەفا بمایە ئائاوا نەدەبوو، ئەگەر خودی بەرزانی بمایە وانەدەبوو هەتاکو دوایی! چونکە ئێمە کەسانێکین لەسەربنەماکانی کات و خۆشەبەختی‌و بەرژەوەندی تاک ئیشدەکەین، هەمیشە پەلەمانە. کەسانێک کە پلانو هیوایان هەیە بۆ ژیانو دواڕۆژیان بێگومانبن ئارامیشیان هەیە! کەسانێک کە نهێنیان هەبوو، پلانیشیان هەیە! ئەوە ئێمەی کوردین نە پلان و نە ئارامی‌و هیچ لۆژکێکمان نیە بۆ داهاتوومان، زۆر قسان دەکەین، چاوەڕێ وەڵام ناکەین چونکە پرسیارمان نەبووە، مرۆڤ تاکو پرسیار نەکات لەواتای ژیان ناگات! ترسمان لەگۆڕانکاری خود هەببووە هەرگیز هەنگاوێکمان نەناوە ئەگەر یەکێک لەپێشمانەوە نەڕوات هەمیشە بەدووی کەسێکەوەبووین لەڕۆشتنو ستۆپکردندا چونک جڵەوێ تاک و خود لەو جوگرافیایەدا هەمیشە بەدەست حیزب و بنەماڵەو سەرکردەکانەوەبوو کەئەمەیش حاڵەتێکی وایخوڵقاندووە کە تاکەکان‌و کۆمەڵگەی کورد لەو جوگرافیایەدا هەمیشە ترسی لە گۆرانکارێکان هەبێت! یەکجار شۆرش یەکجار مردن! تاکی کورد واتێکشاوە کە کۆکردنەوەی پارچەکانی هێندە ئاسان نابێت، تاکی کوردیان وافێرکردووە کە ڕقی لە کوردبوونی خۆیبێتەوەو کوردبوون لەلای پەشم بێت! دووژمن لەهەموو لایەکەوە خەریکی تێکشکاندنی تاکی کوردە، عەجەب ماوەم کە هەتاکو ئێستاکە لەسەر پێکانی خۆی وەستاوە هەربۆیە دووژمنان لەهەوڵی ئەوەدان کەچۆن قاچەکانی بشکێنن!                                                     
دووژمنانی کورد خوێندنەوەیەکی زۆریان لەو جوگرافیایەدا ڕاڤەکردووە بۆ نمونە لەوناوچانەی هەورامان و هەڵبجەو بیارە کاتێک دین وئاین و مزگەوتەکان زیاتر خەستدەکەنەوە چونکە دەزانن خەڵکانی ئەو جوگرافیایە زیاتر خەڵکانێکی جوتیارو هەرەوەرزی و دیندارن دهێن خەڵکەکەی زیاتر خەریک دەکەن بە ئاینە و خواو پەرستگا و مزگەوتوو بۆنە ئاینێکانەوە لە ناوچەکانی پشدەرەو دەشەتاکنی زیاتر خەڵکیا گەرانۆتەوە بۆ سەردەمی ئاغاکان و کوێخا و موختاری گوندەکان بەلام لە شارەکاندا وانییە زیاتلەحەد خەڵکەکەیان سەرقاڵکردووە بە مەشروب و مادە هۆشبەرەکانەوو سۆزانێکانو شەهوەتی شێتگیری پیاوەکانەوە، کاتێکیش زۆر بێ ئیشی دەبێتو دەسەڵات خەریکی کاری خۆی و پلانی خۆی هەیە خۆپیشاندانێکاین بۆ قڵپ دەکەنەوەو گێری تورەبوون و شێتگیریان کە بارگاویبووە بە تۆرەبوون خاڵیدەکەنەوە بۆ گێر سفر سەرقاڵیان دەکەن بە خۆپیشاندانەوە بەڵام لەئەزەلدا ئەوە خودی دەسەڵاتە کەدەیەوێت میللەت و تاکی کورد لەو باشورەدا بخاتە لەسەر سکەی عێراقبوون تاکو لە تاوانباری خۆی بێبەریکات و گەنجەکانیشمان بە یانەی شەوان و پارە سەرفکردنەوە سەرقاڵکردووە! دووژمنانی کورد تاکەکان و بنەماڵەکانیان پۆلینکردووە، ڕۆشنبیرانی کوردیان باڵا پۆشکردووە بە قاتو پێڵاو بۆینباخ و چاویلکەی تورکی ژنانیش بەهەمان شێوە، مرۆڤە بەساڵاچووەکانی کوردیان بەدرامای تورکیەوە خنیوەتە ماڵەکانەوە چونکە نەوەکانیان تاقەتی پیری دایکو باوکیان نەماوە! ئەوەی کچی کورد خەریکی گوپ و سمت و جوانکارییە باوڕناکەم لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایە وابێت! هەموو کۆمەڵگەی کوردیان خستۆتە چوارخانەکانی خۆیانەوە وەک پارچەکانی پازلو پارچەکانی مەتەڵیان لێکردووە و هەڵهێنانیان زۆەر سادەو ئاسانە لەلای خۆیان، ئەم پارچە مەتەلانەیشیانداوەتە دەست کۆمەڵگە سەرلێشاوەکەی کورد کەنازانێت چۆنچۆنی بەیەکەوە بیاننوسێت تاکو وێنەی خۆی وەک کورد تێدا دەرکەوێت. وایان لە تاکی کورد کردووە وڵاتەکەی بکاتە تەنەکەی خۆڵ، بەڵام هەرهەمان تاک کەچووە تورکیاو ئەوروپا وێنە لەلای تەنەکە خۆڵەکانەوە دەگریتو بە پۆستکارت بۆمان پۆستدەکات! تەنەکەی خۆڵ لە ئەوروپادا نیشانەی نیشتمان پەروەری و وەفادارییە بۆ نیشتیمان نەوەک وڵاتەکەی بکەیت بە تەنەکەی خۆڵ! ئەوە ئێمەی کوردین وێرانکەری ماڵی خۆمان و شەرمن و بوکەڵە لە ماڵی دووژمناندا!         

سوریا توانی ناڕاستەوخۆ پەکەکە بکات بەدووژمنی سەرسەختی جولەکە ئەو واژوەیشی لێوەرگرت کە کورد لە سوریادا بوونی نییە! ئەوە ڕژێمەکەی سوریابوو کە لەژێرناوی دۆستایەتی گەلی کوردی باکور پەکەکە بکاتە لیستی تیرۆرەو دڵنیاشبن تورکیاو ئێرانیش و خودی عێراقی تازە دەیەوێت هەمان سیاسەت پەیرەوبکات لە ئایندەدا کە حیزبە کوردێکان هەر هەموویان بکاتە لسیتی ڕەشی تیرۆرەوە!. خودی کوردیش بەهەموومان کە ڕقێکی زۆرمان بەرامبەر ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە و نایەکسانیە و چینایەتی باشور بەرپاکردووە و بەهەر هەموومان پەلە پەلی ئەوەداین کەچۆن بیانروخێنین و خۆمان تەسلیمی ئیرادەی ڕەحمەتی عێراق کەین کە کۆپی ئاخوندەکانی ئێرانە! لەبەختی کورد ئەوەیە کە ئەمەریکا دەزانێت عێراقی ئایندە کۆپی دەستی دوو ئێران و لیکی دەمی تەماحی تورکەکانە!                                                                                            
یەکێتی و پارتی و حیزبەکانی باشور هەریەکەیەان بەپێی ئەو سنوری دەسەڵاتیان توانیویانە تاکو بۆیانکرابێت تاکی کوردیان تێکشکاندووە بەڵام لەوە کارەساتتر ئەوەیە کە خێزانەکان بەتایبەتی دایکو باوکە ماندۆکانی موچەو بژێوی ژیانی خێزان بەئاگابن یاخود بێئاگا کاریگەریەکی زۆریان لەسەر ڕەوشی منالەکانیان داناوە بەوەی کە ئەم دایکو باوکە کە ئەرکی بژێوی خێزانیان لەسەرە کاتێک دەگەرێنەوە ماڵەوە بەگیرفانی بەتاڵ و بەبێ موچەی مانگانەیان ڕاستەوخۆ لەبەرچاوانی مناڵەکانیاندا سەدان جنێو نابەجێ بەخودی دەسەڵات و کورد دەدەن ئاخ بۆ دیکتاتۆرەکەی سەددام هەڵدەکیشن  دەمی شڕو پڕ جنیویان بەخودی ئەم حیزبانەی کە ئەم وەزعەیان خوڵقاندووە دەدەن جنێو دەدەن بە کوردبوونی خۆیان لە کوردبوونی خۆیان ڕادەکەن ئێمە بینیمان کەچۆن لە خۆپیشاندانەکاندا بەجلی کوردیەوە دەستیان بۆ عەبادی بەرزدەکردوە لێدەپارانەوە کە ڕزگاریانکات! چۆن دەستاین لە سۆپرەمان کازمی پاندەکردەوە! پارتەکانی باشور چەند تاوانبارن هێندەیش دایکو باوکەکان تاوانبارن کە مناڵەکانیان لەداهاتوویەکی نزیکدا کاریگەری ئەو هەموو سکاڵایانەیان لە هزریان جێگردەبێت هەربۆیە گەنجی ئێستاکە هیچ متمانەو رێزێکی بۆ نیشتیمان نییە بەڵکو تاکو بۆیبکرێت لێ ڕادەکات و بەردبارانی دەکات کەتۆ نەوەی داهاتووت ئاوابیرکاتەوە دەبێت ئەوپرسیارە لەخۆت کەیت ئەمە چۆنچۆنی ڕوویدا؟ لە ئەوروپایش وایە دایکو باوکەکان کە بێ ئیشو بێکار و زمانی ئەو وڵاتە نازانن و لە کلتوری ئەو وڵاتانەی کەتێدا دەژین هیچ بەئاگا نین ژیانیان دەبێت بەدۆزەغ لەجێگەی ئەوەی کە ئەم مرۆڤە پرسیارێک لەخۆیکات من بۆچی نیشتیمانم بەجیهێشت؟ برسێتیبوو یاخود ژیانیکی شایستەتر بۆ مناڵەکانم؟ ئەم دایکو باوکانەیش لە ماڵەکانیاندا سەدان جنێوی نارەوا لەبەرچاوانی مناڵەکانیدا دەدەن بەخەڵکی ئەو وڵاتەی تێدا دەژین و بە راسیزم و رەگەز پەرست ناوزەندیان دەکەن بێگومان کە ئەم مناڵەیش کە گەورەبوو کاریگەری ئەو دایکو باوکەی لەسەر هەربۆیە تاوانەکان تابێت زیاتر دەبێت وەک لەوەی کەمبێتەوە! هیچ کەسێکیش ئەو پرسیارەی لەخۆی نەکرد ئەمە چۆچۆنی ڕوویاندا؟

هیشتاکە پەکەکە ئەو پرسیارەی لەخۆی نەکردووەو وەڵامی ئەو پرسیارەیشی نەداوەتەوە کەچۆن ڕێکخراوێکی ئاوا پتەو دامەزراو کەهیوای گەلی کوردبوو کرایە ڕێکخراوێکی تیرۆلیستی لە ئەوروپاو ئەمریکادا ئیتر بۆ هەتاهەتایە قفڵ و کەلەپچەیان کردە مل و قاچ و مەچەکاکانی تەنانەت قفلێکی گەورەیشیان لە دەمیدا ئیتر نەتوانرێت بەرگریش لەخودی خۆیبکات! ئەوەی بۆیانهێشتەوە تەنها سییەکانی بوو کە هەناسەبدات ئەویش بەهەوڵی مرۆڤایەتێکەی ئەوروپابوو. ئەوروپا ئەگەرچی نەیانتوانی خودی ئۆجەلان بگرنە خۆیان بەڵام تاکو ڕادەیەک سەرکەوتووبوون لەوەی کە ئەو مرۆڤە لە تورکیادا لەسێدارە نەدرێت و حوکمی لەسێدارەدان لە تورکیا نەهێلێن! پەکەکە بەدرێژایی ئەو هەموو ساڵە جگە لە قوربانییەک هیچیتر نەبوو لە مەزڵومێک دەچوو کە بەچەقۆیەکی کول بەپشتدا سەریبریت و کەسیش گۆشتەکەی وەک قوربانیەک قبوڵنەکات! چیدەبوو ئەگەر پەکەکە نەچوایە لیستی ڕەشی تیرۆرەوە؟ ئەمە پرسیارە جدێکەیە؟ چیدەبوو ئەگەر پەکەکە ساحەکەی بۆ هەدەپە چۆڵکردایەو ئیتر بەخۆیدا بچوایەتەوە ئەو پرسیارە جدییەی لەخۆی کردایە؟ بۆچی ئێمە چووینە ئەو لیستە ڕەشە نەگلیسەوە کە بەدرێژایی تەمەنی خەباتی ئێمە کارێکی وامان نەکردووە کەجێگەی شەرمەزاری نەوەکانمان و خەبات و هاورێکانمان بێت! کارێکی وامان نەکردووە کە ببێتە جێگەی شەرمەزاری خەباتی شۆرشگێرانەمان وەک نەتەوەو وەک حیزبێکی شۆرشگێر، وەک تاکێکی کورد کەهەمیشە بەدووی خۆی و ئازادیدا وەک گەریدەیەک لە گەڕاندایە و وێڵەی بەدووی ئازادییدا؟ ئایا توندوتیژی ئازادی بەرهەم دهێنێت؟ ئاخود ئازادی بەرهەمی توندوتیژییە؟ ئایا چیدەبوو پارتی کاتێک ئاشبەتاڵیکرد لە هەفتاکانداو لە ئێران گوتی: کاری من تەمامشود ئیتر نەگەرایەتەوە ساحەی خەباتی کوردایەتی و ساحەکەی بۆ یەکێتی نیشتیمانی چۆلبکردایە؟ ئێستاکە باشور لەنیوەند دوو ئایدۆلۆجی مەلایی و جەلالیدا وا مەزاد دەکرێت و هەرزانجار هەراج دەکرێت!                                  
پەکەکە لە ڕێکخراوێکی مارکسی و لیننیەوە و خەبات دەکات و هاوار دەکات بۆ یەکسانی تاکەکانی کۆمەڵ و مرۆڤایەتی لە مناڵدانی کۆمۆنیست و مرۆڤ دۆستەکەی روسیاوە لەدایکبوو کاریگەریەکی هێجگار زۆری لەسەر ئەو حیزبە دروستکردووە. کەچی کاتێک خودی ئۆجەلان خۆی دەکات بە روسیاداو داوای پەناهێندەی و داڵدەیان لێدەکات بێیەکودوو دەرگایی داڵدەی لێدادەخەن و وەک میوانێکیش وەریناگرن! پەکەکە دەبوایە هەر وەک هەڵوێستێک لەدوایی ئەوەوە ئەستێرەو داسو خاکەنازەیان لەخۆیان بکرادایەتەوە ئاڵای حیزبەکەیان بگۆریایەوە و لەگەڵ ئایدۆلۆژیان! پەکەکە هیچ نەبوایە دەبوایە ئەو داسو چەکوشو ئەستێرەو خاکەنازەی لەئایدۆلۆژی خۆی ئالاکەی کردایەتەوە کەبۆتە جێگەی تێرامانی سیاسەتەکانی ئەوروپاو ئەمریکا لەپێناوی بەرژەوەندێکانی تاکی کوردو نەتەوەی کوردا نەوەک ئایدۆلۆژی حیزب بکات بەقوربانی نەتەوە وەک کورد چونکە لەکۆتایدا ئەوە هەر سیاسەتی ئەوروپاو چەکی ئەمریکایە کە بەرگری لە کورد دەکات نەوەک ئایدۆلۆژی چەپ و کۆمۆنیست وئاین و ئسلام! ئایا کورد ئایدۆلۆژی بۆچیە جگە لە کوردبوون؟ تۆ کە وڵات و دەوڵەتت نەبوو ئیتر هەموو ئایدۆلۆژی دونیا بەتۆچی؟ ئایا ئەوە نەتەوەیە کە دەوڵەت دروستدەکات یاخود ئایدلۆژییە؟ هەموو ئایدۆلۆژی حیزبی بەعس لە عێراقدا نەیتوانی دەوڵەتێک دروستکات بەڵکو ئەوە خودی نەتەوەی عەرەب بوو کەتوانی زیاد لە بیست وڵاتی عەرەبی دروستکات! تەنانەت خودی داعش نەیتوانی دەوڵەتێکی خلافەتی دامەزرێنێت لەنێوەند دڵی عەرەبدا! گەمژەیی تاکی کورد لەوەدایە کەبەدووی ئایدۆلۆژیەکانی حیزبدا خۆی دەدات بەکوشت کەچی هێشتاکە خاوەنی دەوڵەتێک نییە کە خەون و ژیانی تێدا ئاسودەبێت هەمیشە بەدووی مافەکانییەوەێتی کەنایدەنی لەجێگەی ئەوەی وەک جولەکە نیشتیمانێک و دەوڵەتێک بۆخۆی دروستکات کە نەوە دوای نەوە تێدا سەربەست و ئاسودەبێت. کە ئۆجەلانیش دەفرێنیت و بەگیراوەی دەیفرێن بۆ تورکیا پەکەکە لەجێگەی ئەوەی بەخۆیدابچێتەوەو کوردبوون لەخۆیدا قوڵکاتەوە دهێت لە دەوڵەتی کوردییەوە کە خواستی ئەوبوو دهێتەسەر خودموختاری وئۆتۆنۆمی لە تورکیادا! بەبۆچونی من ئەوە خۆکوژیبوو کە پەکەکە لەدوای ڕابەرەکەیەوە کردی نەک گۆرانکاری! ئایدۆلۆژی فاشییەت دروستدەکات نەوەک نیشتیمانپەروەری وەک ئەم ڕۆژەی تێکەوتووین هەموومان لەژێر باڵی ئایدۆلۆژیدا وەک کاڵە دەفرۆشین و دەکرێنەوە! فاشستەکان لەپێناوی بەرژەوەندی خۆیاندا هەرچی ڕەنگە لەخۆیان کۆکردۆتەوە چونکە ئەوان وڵاتێک دروستدەکەن لە پیاو کوژان و جەلادان لەپێناوی مانەوەی خۆیاندا وەک ئەمڕۆکەی حیزبەکانی باشور لەپێناوی مانەوەدا سەردەکەن بەهەموو کونێکی بێئابروداو چەقۆوەشێنەکان لەخۆیان کۆدەکەنەوە جاخوایدەکرد بە ئەفەریقی قسەیان دەکرد گرنگ لای ئەوان نەتەوە نییە وەک کورد بەڵکو مانەوەیە وەک حیزب و بنەماڵەکانە. من ئایدۆلۆژیم بۆچیە کە خاوەنی دەوڵەتی خۆم نەبم! من ئایدۆلۆژیم بۆچیە کە ژێردەست و کۆیلە مێگەلی حیزب و جەنگاوەری پێش کێڵگەکانی کوشتاربم! من بۆچیمە کەخۆم خۆم نەبم هەمیشە حەماڵەکەی حیزب بم! ئایا ئەرکی دەسەڵات ئەوەیە کە تاک بە تاکمان بەرەو گەورەکانی گەمژەیی ڕاپێچکات؟.                   
ئەوەی دەوڵەتێکی بۆ جولەکە دروستکرد ئایدۆلۆژی و تەوراتو موساو ئاینەکەیان نەبوو بەڵکو خودی نەتەوەی جولەکەبوو! ئاین جگە لەخوا پەرستی و عیبادەتکردن هیچیترت پێنابەخشێ! ئایدۆلۆژی جگە لەبڕوابوون هیچیترت لێناچنێت! بەڵام نەتەوە هەردووکیانت پێدەبەخشێ!                                                       
بەهەموو مێژووی تەمەنم وام بیردەکردەوە کە خەڵک و حیزب و ڕێکخراوەکان لە چاو و هزری منەوە دەڕوانە خوا و خاک و نەتەو و نیشتمان بەڵام لەدواجاردا لەدووی ئەو هەموو تەمەنە تێگەیشتم کە من هەڵەبووم بەڵکو ئەوان ڕابەرەکەیان وەک خوا دەپەرست و حیزب لای ئەوانە ماڵە گەورەکەی باوانیانبوون بەبێ ئەو ماڵە هەتیووە گەرو بێنازەکەی کۆڵانبوون هەربۆیە خەڵکانێک حیزبیان کردووە بەماڵە گەورەکەی خۆیان تاکو گوم نەبن و هەتیوو نەکەون، ئەمڕۆکە حیزب بۆ ئەو کەسانە هەم باوکە هەم دایکە هەم نیشتیمانە بەڵام لای من حیزب بەڵایەکە کەسایەتی و خود هەپرون هەپروون دەکات، دەتکاتە دووژمنی براکانی خۆت! ئێستاکە ئێمە لەو باشورەدا هەر هەموومان دوژمنی سەرسەختی یەکترینو حقد و غیرە خۆپەریستی و خۆجیاکردنەوە بەپلەی کۆمەڵاتی و گیرفان و پۆستمان چینایەتییەکمان خوڵقاندووە کە مەحاڵە کۆتاییکەی بەخوێن ڕشتن نەبێت! نیشتیمانیش وەک کاڵایەک و دوکانێک وایە لە لامان بۆ پارەپەیداکرد نەک بۆ ژیان و سەروەری خود وەک تاکی کورد بەرامبەر ئەم جیهانە! مرۆڤ کە نیشتمانی نەبوو وەک جوتێ پێڵاووایە لە پێی سەرمایەداراندا!                                
لەسەردەمی ڕژێمەکەی سەددامدا چەند وەزیرێک لە کورد هەبوون کە لەبەغداد نیشتەجێبوون و پۆستی وەک وەزیریان هەبوو بەڵام کارەستا لەوەدابوو کە ئەم وەزیرە کوردانە شاری بەغدادبوو بەماڵی هەمیشەییان و ئیتر نەگەڕانەوەو لە عەرەب زیاتر دڵسۆتربوون بۆ عێراق و عەرەب و سەددام! ئێستاکەیش وایە دەشێت لە مێژوویەکی نزیکدا ئەو ئەندام پەرلەمان و وەزیرانەی کورد لە بەغداد هەن ئیتر بەغداد ببێت بەماڵی هەمیشەیان و وەک تەها موحێدینەکان نەگەرێنەوە تۆ کە هەموو هێزو بیر و هۆشتداوە بەم پیاوانە دەبێت پیاوەتی لەخۆتدابکوژی کاتێک هەموو شتێک پێچەوانەی پلان و خواستەکانی تۆدەبنەوە!. ئایا تۆ ئەو پرسیارانەت لەخۆتکردووە کە ئەم پیاوانە کە بەدەستەکانی خۆت هەڵتبژاردوون بۆ ناگەرێنەوە؟ ئایا تۆ ئەو پرسیارەت لەخۆتکردووە کە ئەم حیزبانە کەخۆت هەڵبژاردوون بۆچی واشێتانە کەوتوونەتە گیانی ئابرووی نیشتیمان و بێبەزیانە کورو کچ و کەرامەتمان پڕ شەق دەکەن؟ هەربۆیە ئەوانە لە ئایدۆلۆجییەوە نزیکن و پەیوەستی ئایدۆلۆژی دین و ئاین و یاخود ئایدیالەکانبن نیشتیمانیان نییە و نیشتیمان پەروەریش نین بەڵکو ئەمانە مشەخۆرن و وەک مڵە وان بەسەر لاشەی نیشتیمانەوە!. نیشتیمانی ئێمە پڕ لەم پیاوانە! یەکێک نیشتیمانی خۆی خۆشبوێت هەرگیز میز ناکات بەدیواری نیشتیماندا! یەکێک نیشتیمان پەروەربێت هەرگیز ئابرووی کچێکی کورد لکەدار ناکات! یەکێک نیشتمانی خۆی خۆشبوێت هەرگیز درۆ لەگەڵ هاوزمانی خۆیناکات! یەکێک نیشتمان پەروەربێت هەرگیز ناپاکی لە خەڵک و خاک و کەرامەتی خۆی ناکات! بەڵام تۆ چیدەکەیت لە مەحوەلئومێکەی باشوردا لە واتای نیشتیمانپەروەری ناگەن؟ تۆ چیدەکەیت کە پرسیارێک نەبوو بۆ دەسەڵات جگە لە ملکەچی فرمانەکانی دەسەڵات لەو باشورەدا؟                                                                                         
جولەکە لە حەبەشەوە تاکو حیزبوللای فەلەستنی و لوبنانی بەیەک چاو سەیری عەرەب و ئسلام و دووژمناننیان دەکەن بەڵام ئێمەی کورد وانین هەمیشە قاچە شکاو گۆجەکەی عێراقبووین کاتێکیش عێراق دهێتەوە سەرپێکانی خۆی دەستدەکات بە قاچ شکاندنی کورد هەروەک ئێستاکە! ئەوەی ئەمڕۆکە دەگوزەرێت قاچ شکاندنی گەلی کورد دووژمنان سەریان بە کورد شۆرکردووە و دەستاین بە کورد پانکردۆتەوە تاکو سواڵیان لێکەن تەنها قاچەکەی ماوە ئیستاکەیش کاتی قاچ شكاندنی گەلی کوردە! کە تۆ سەرو دەست و قاچت شكا ئیتر ئایدۆلۆژی لەکوێوە فریایی دارمانی تۆ دەکەوێت؟ تۆ کە سکت برسی بوو هەموو فەلسەفەی دونیا ناگۆریتەوە بە لەتێک نان! وەک ئەوەی ئەمڕۆکە هەیە کوردیان برسیکردووە ئیتر کاتی تێکشکاندنی کەرامەتی تاکی کوردن!                   
تورکیا دهێت هێزێک لە کورد دەنێرێت بۆ کوشتارو شەڕ لە لیبیا کەهیچ پەیوەندی بە کوردەوە نیە بەڵکو کورد ساڵانێک لیبیای بەدۆستی خۆی دەزانی و لە خۆشەویتی ئەوەدا شەقامێکیان لە سلێمانی ناونا شەقامی قەزافی بەفرمانی مام جەلال! بەڵام تورکیا مەبەستی هەیە دەزانێت چەند سەد کوردێک هیج کاریگەرێیەکی جەنگی نابێت بەڵام ئەو دەیەوێت گەلی کوردی پێ سوک کات تاکو ناوی کورد لەکەدارکات و بزرەنگێت لە بەر کامێراو چاوی میدیای عەرەب و جیهاندا ئەو دەیەوێت سیاستەکەی سوریا دووبارەکاتەوە کەچۆن پەکەکەیانکرد بەگژ جولەکەدا لە دۆڵەکانی بیقاعی لوبناندا! پەکەکە پیبزانێت یاخود نەزانێت ڕاهێنانی لە دەشتەکانی لوبنانداکرددوە بەسەرپرشتی حیزبوڵلای لوبنانی! وەختی خۆیش مامە ڕیشە چووە بۆ شەڕی فەلەستین! کوردەکانی باشور خۆپیشانداندەکەن لەدژی سیاسەتی جولەکە، دەسەڵاتە گەمژەکەی باشوریش مۆڵەتی خۆپیشاندانیان دەداتێ چونکە خۆپیشاندان لەدژی خۆی نیە ئیتر وادەزانێت سەری ڕەحەتە بەڵام نازانێت ئەویش ناراستەوخۆ بەشدارە لەو خۆپیشاندانەی کەدژی خواستەکانی جولەکە دەکرێت بەناوی ئەوەی کە ئێمەی کورد هەموومان ئیسلامین! ئەمانە هەر هەمووی لە سیاسەتی دەرەوەی جولەکەدا تۆمارکراون هەروا بەئاسانی ناڕوات بەسەریاندا ئەوان دەزانن کە دەوڵەتی کوردی ئایندە مسۆگەری و ئیتیمام و گەرەنتی نیە بۆ گیان کیانی جولەکە لەناوچەکەدا!

سیاسەتی ئەمریکا بەتایبەتی و ئەوروپا بەگشتی تاڕادەیەک لەهەوڵی ئەوەدان کەچۆن عەرەب لەگەڵ جوولەکەدا ئاشتکەنەوە بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی کە سنوریان بە ئیسرائیلەوەیە هەموو هەوڵ و هێزی خۆیان بۆ تەرخانکردووە تاڕادەیەکیش سەرکەوتوبوون بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئەم هەموو پەلەپەلەیان بۆچی؟ دەشێت جەنگێک ڕووبدات سەلاحەدینێکیتر کەبووە هۆی نەهامەتی گەلی کورد جارێکیتر سەرهەڵداتەوە ئیتر بۆ سەدان سەدەی تر کورد خۆی لەخۆیدا بکوژێت کە ئەوەیش ئایدۆلۆژیەکەتی نەوەک نەتەوەبوونی ئاخر سەلاحەدینیش کوردی وەک نەتەوە کرد بەقوربانی ئاینی ئسلام! هەروەک چۆن لە دڵی کریستیانە هەتاکو ئێستاکەیش جولەکە یەکەم بکوژی مەسیحە ئاوایش لە دڵی جولەکەدا کورد و سەڵاحەدینەکان یەکەم داگیرکەروو نۆکەری سوپای ئسلامە! کورد دەفەرموێت: قەرز کۆن دەبێت بەڵام نافەوتێ! ئەوەی دەنکە جۆیەکی ماڵی مەسیح بەدزی خواردبێت دەبێت بەفەردە بیداتەوە! کورد باجی ئەوە دەدات کە ئایدۆلۆژکەیەتی نەوەک نەتەوەکەی کە کوردە!                                   
ئێمە کەدەبین بەپارتی لە ڕقی یەکێتییە! کەدەشبین بەیەکێتی هەمدیسان لە دووژمنایەتی پارتییە! کەدەشبین بەپەکەکە هەمدیسان لە ناعەدالێتێکەی دەسەلاتە کە یەکێتی و پارتییە! کەدەبین بە ئیسلام کوردبوونمان لا کاڵدەبێتەوە چونکە دەمانەوێت لێ ڕاکەین! لە کۆتایشدا هەر هەموومان کوردین! واتە ئەوە نەتەوەیە کەدەمانبەستێتەوە نەوەک ئایدۆلۆژێکان کە ڕقی لەناخماندا چاندووە بۆ تۆڵە سەندنەوەو کوشتنی یەکتری!   

کاتێک ئۆجەلان لە ساڵی ١٩٩٨ لە کینا دەیفرێنن و بەفرۆکە دەیبەنەوە تورکیا! پەکەکە و ڕێکخراوەکەی ئۆجەلان و هەموو لایەنگرانیان یەکسەر ئیسرائیل و ئەمریکاو تورکیا تاوانباردەکەن بەفراندنی ئۆجەلان! لە ئەڵەمانیادا کوردەکان بەهەزارا کەس دەستیانکرد بەخۆپیشاندان لەبەردەم سەفارەتی ئیسرائیلدا ئەوەبوو توندوتیژی لێکەوتەوە دەستکرا بەتەقەو دوو کورد کوژراو لەگەڵ چەند کوردێکیش برینداربوو! لەوەلامی ئەوەدا ڕادیۆی فەرمی و دامودەزگاکانی ئیسرائیل گوتتیان: ئێمە هیچ پەیوەندیمان بەو فراندنەی ئۆجەلانەوە نییەو نەبوو لەدوای چەند مانگێ پەکەکە ئیتر لە ئەڵەمانیان قەدەغەکراو ئیتر لەپاشاندا چووە لیستی تیرۆرەوە بەسەرپەرشتی ئەمریکا! ئایا بۆ پەکەکە چووە ئەو لیستەوە لەکاتێکدا پەکەکە تاکو ئێستاکەیش هیچ کارێکی وای لە زەرمەندی و بەرژەوەندێکانی ئەمریکا نەکردووە ونایشکات؟ ئایا بۆچی کوردەکانی باکور دەستیانکرد بەخۆپیشاندان لەبەردەم سەفارەتی ئیسرائیلدا لە ئەڵەمانیا؟ چۆنزانیان کەدەستی موسادی لەپشت گرتنو فراندنی ئۆجەلانەوە هەیە؟ هەر لەبەر ئەوەی کە تورکیا و ئیسرائیل بەرژەوەندیان هەبوو! یەک دونیا پرسیاریتر خۆی دەکات بەدەرگای گومانی هزرمانداو بەبێ وەڵام دەمێنێتەوە! بەڵام هەرگیز ئەوەمان بەخەیاڵدا نەهات کە کوردبوونمان کەوتۆتە گومان و مەترسیەوە ئەگەر فریایی خۆما نەکەویین!. ئێمە لەجێگەی ئەوەی لەخەمی نیشتمانەکەماندابین زیاتر خەمی ڕابەرەکەمان دەخوارد ئیتر لەوێوەوە زانیم کە ئێمە کورد ڕابەرو حیزب و بنەماڵەکانمان زۆر لەلا پیرۆزترە وەک لە خاک و نیشتیمان.                                                                                  
پەکەکە لەجیاتی ئەو هەموو ساڵە لەخەمی سەردانی ڕابەرەکەیان بونایە هەوڵی ئەوەیانبدایە کەچۆن حیزبەکەیان لەو لیستە نەگلیسەی تیرۆر دەربهێن! دەبوایە هەموو هەوڵو تەقەلایان لەدەرەوەی وڵات کۆکردایەتەوەو خەریکی دیپلۆماسی ئەوەبن کەچن بتوان سیاسەتەکانی ئەوروپاو ئەمریکا بۆلای خۆیان مسۆگەرکەن نەوەک لەخەمی سەردانی ئۆجەلانبوونایە! تا ئەم حیزبەیش لەو لیستە نەگلیسەدا بێت هیچی بۆناکرێت جگە ماڵوێرانی نەبێت چونکە هەموو سیاسەتی جیهان لەهەوڵی ئەوەدان کەچۆن شۆرشگێران لەژێر ناوی ئەو لیستەدا سەرکوتکەن و هەناسە نەدەن! دەبوایە پەپەک هەموو هەوڵی خۆبدایە بۆ ئەو مەبەستە نەوەک سەرقاڵی ئایدۆلۆژیکەی بێت کە لەدوایدا هیچ پێنابەخشێ جگە لە کوردبوونی.                                                                      
ئایا ئاینی ئسلام چیبەخشی بەکورد؟ جگە لەماڵوێرانی نەبێت! بەلام ئاینی ئیسلام توانی بیست وڵاتی عەرەبی دروستکات! تورکیا بکات بەئیمپراتۆر و شانازی پێوەکات! بەڵام بۆ کورد چیبەخشی کەخودی داگیرکەرانی کورد هەر هەموویان ئیسلامن و وڵاتو دەوڵەتیان بەخۆیان حەڵاو مسۆگەرکردووە و کوردیش لەجنسی جنۆکەیە دەبیت هەمیشە نۆکەریان بێت!.                                                                                 
عەرەب و ئیسلام هەمیشە لەدژی جولەکە بوون و ئیسرائلیان بە داگیرکەری خۆیان ناوزەندکردووە هانی فەلەستینێکانیاندەدات و پشتگیریاندەکرد بەلام کاتێک شەری عەرەب و جولەکە دروستبوو لە ١٩٦٧ میسرێکان ئیتر تێدەگەن کەئەوە تەنها شەری میسرێکانە نەک عەرەبە زمان درێژەکان.                                
جەنگەکان، کاولبۆکان، ماڵوێرانێکان. کوشتارو قەسابخانەکان هەمیشە لەسەر خاک و نەتەوە بوو. یەکێک لەهەر خاسێتەکانی سیاسەتی زلهێزەکان ئەوەیە کەچۆن خاک داگیرکەن ئەگەر بۆیان نەچووەسەر ئاواچۆن خاک بکرن، زۆربەی خاکی فەلەستینێکان جولەکە کریوێتی و تاپۆکەی لە گیفرانی جولەکەدایە، ئەمریکا و ترامپ هەوڵی زۆریاندا کە گرینلاند لە دانیمارک بکرن کە سەهۆڵبەندانە! روسیا زۆر هەوڵیدا ئۆستەشوند لە سوید بکرێت یاخود بیگرێت بەکرێ لێان بەڵام سیاسەتی دەرەوەی سوید رازینەبوو! تورکیاو دووژمنانی کوردیش بەناوی ڕیکەوتنەوە تاپۆی پەنجا ساڵیان لە گیرفاندایە! بەڵام کورد وانییە بەپێچەوانەوە هەمیشە خەریکی خاک فرۆشتن و بەکرێدان و بەفیرۆدانی سەروەتوو سامانی نیشتیمانەکەی بووە.                                              
ئەگەر کورد شەڕی عەرەبی بکردایە ئێستاکە کارتەکانی کورد زۆر بەهێز دەبوون هەربۆیە عەبادی فێڵبازانە نەیدەویست جارێکە شەری کوردو عەرەبکات! ئەگەر شەڕ بچۆیاتە دەرەوەی سنورەکانی باشورەوە ئەوا عەرەب ئێستاکە دۆراوبوو بەهەموو شتێک ڕازیبوو! ئەگەر شەڕی عەرەبو کورد سەری هەڵدایە ئەوا دەبووە شەری نەتەوەکان ئەوسا دەتانزانی کە تورکمانەکان سەربەکاملایانەبوو کورد یاخود عەرەب؟ ئەگەر شەری کورد و عەرەب بوایە ئەوا کورد کارتی بەهیزی دەبوو چونکە هیچ نەتەوەیەک نابیت بکەوێتە ژێر جینۆسایدی سرینەوە بە پیێ یاساکانی نەتەوە یەکگرتۆکان، بەڵام بە داخەوە ئەو شەرە نەبوو! بیگومانبن تاکو شەرەی عەرەبو کورد سەرهەڵنەدات هەرگیز دەوڵەتی کوردی دروست نابێت!. تۆ دەبێت لەئێستاکەو خۆت ئامادەکەیت بە قوربانیدانی دەیان هەزار تێکۆشەری کورد بۆ دروسبوونی دەوڵەتی کورد ئەگەرنا ئەوا قومارکردنە بە گەلێک وەک لە ریفراندۆمدا بینیمان! ئاخر کورد دەوڵەوتیشی دەوێت و خورمایش کە هەرگیز نابێت. دەولەتی کوردی لەو باشورەدا کۆتاییەکەی بەشەڕی کوردو عەرەب تەواو دەبێت هەرچی دەوڵەتی ئەم دنویاییە لەسەر بنەماکانی شەڕی نەتەوەکان دامەزراوە یاخودئەوەتا کورد  دەبێت تاکو لە ژیانداماوە لە بەرێکردنی کەسەکاندابێت هەر لە سەددامەوە تاکو جەعفەری، مالیکی و عەبادی و هەتاکو دوایی یان ئەوەتا دەبێت لەئێستاکە خۆی ئامادەکات بۆ شەرێکی زۆر قورس ،کەئەو شەرەیش دەبێت لەدەرەوەی سنورەکانی کوردستاندا بێت، دەبێت کورد شەر بخاتە نێو ماڵو ساحەو گۆرەپانی عێراقە کە مالی دووژمنە نەوەک شەر لەنێوەند ماڵی خۆتابکەیت.                                                   
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە سوریا دروستدەبێت بەڵام خۆشحاڵانە یاخود ئەوە شانسی کوردبوو یاخودچی؟ کە ئەو حیزبە لەدژی حیزبی بەعسی عەرەبی عێراقی بەکاردهێنێت سوریا ئەسەدی جاران! بەڵام کاتێک پەکەکە لە سوریا جێگیر دەبێت و خۆی دروستدەکات رژێمی سوریاو ئەسەدای باوک لەبەرژەوەندی خۆیی ڕێگان پێدەداتو بەکاریاندهێنێت لەشەر و بەرگریکردین لەبەرزاییەکانی جۆڵاندا و دەچنە لوبنان و یارمەتی برا لوبنانیە عەرەبەکانمان دەدەن لەژێرناوی ڕاهێناندا لەدژی بەرژوەوەندێکانی ئیسرائیل ئیتر لێرەوە کورد بەتایبەتی پەکەکە دەبیت بە بەشێک لەنەیارانی جولەکە و ئیسرائل کە هەتاکو ئێستاکەیش باسیان نەکردووە ئاخر چۆن جولەکە بووە مۆتەزلەکەی کورد ئەگەر ئەو سیاسەتە هەڵەی پەکەکە نەبوایە. لە سوریادا لەژێر دەسەلاتەیەکەی حاڤز ئەسەدا دوو ڕێکخراوی گەورەی کورد دروستدەبن کەخودی سوریا بڕوای بەکوردی خۆی نییە تاکو ئێستاکەیش یەک کوردی سوریا جنسیەی سوری پێنەخشراوەو بۆیشی نییە داوایکات چونکە کوردبوون لە سوریادا مەحالبوو بەڵام ڕێگە بەدوو حیزبی گەورەی کوردی دەدات کەئەویش پەکەکە و یەکێتی نیشتیمانیە و یارمەتی زۆریشیان دەدات تاکو دەرپەراندیان لە سوریا! بەڵام خودی سوریا یارمەتی یەک حیزبی کوردی ئێران نادات بۆچی؟ چونکە ئێران و سوریا عەلەوی و شیعە هەمیشە پشتگیری یەکترین دەکەن! کاتێکیش سوپای سوریا ناچاردەکرێت لە لوبنان بکشێتەوە تورکیا دەیەوێت جێگەی ئەو سوپایە پڕکاتەوە! بەڵام کورد وانییە بەپێچەوانەوە هەمیشە بەشداری ئەو شەرانەی کردووە کە شەری عەرەببوون گا بەئاگابن یاخودنا. هەر لەسەردەمی جەمال عەبدولناسرەوە لە شەری عەرەب و جولەکەدا کوردەکان پێبزانن یاخود نەزانن بەشداری شەریانکردوو لە دژی خواستەکانی جولەکە نمونەیەکی زۆر بچوک ئەویش خودی مامە ریشە کەدەچێت بۆ جەنگی دژی جولەکە لە فەلەستین! لەماوەی ئەم چەند ساڵانەی دوایدا بەدەیان خۆپیشاندانکراوە لەو باشورەدا لەدژی سیاسەتەکانی جولەکە کراوەو کوردەکان پاڵپشتی خۆیان بۆ عرەب دووبارەکردۆتەوە. هەر لەسەردەمی سەڵاحەدینەوە تاکو ئێستاکە کورد بۆتە جێگەی گومانی جەلەکەکان کەچی هەمیشە عەرەب کورد بەوە تاوانباردەکات کە جولەکە لە کوردستاندا بوونی هەیە وتەرانتیر دەکەن وایان لە هزری عەرەبدا چاندووە کە دروستبوونی دەوڵەتی کورد دەبیتە ئیسرائیلێکیتر لە ناوچەکەدا بەڵام لای تورکەکان وانیە لای ئەوان دروستبوونی دەوڵەتی کوردی دەبێتە بەهێزترین دەولەت لەناوچەکەدا چونکە کوردستان دەوڵەمەندە بە کوشتوکاڵ مادە پرترۆنەوتێکان و کانزاکان هەربۆیە تورکەکان ترسیان لە دەوڵەتی کوردی نیشتیوە ئەگەر کۆنترۆڵی دۆخەکە نەکەن یاخود فەرامۆشیکەن، تورکەکان هەرگیز چاوەکانیان لێکنانێن لە کورد و کامێرای ترس و سیخوریان هەمیشە بەسەرمانەوە نەوەک لە فەرامۆشیدا شتێک ڕووبدات!                                                                                              
ئێستاکەیش دروستبوونی سوپای حەشدی شەعبی و چوونی کوردەکان بۆنێوەند ڕیزەکانی ئەو سوپا دڕندەیە دەچێتە جێگەی گومانی جولەکەکان لەداهاتوودا. ئەم سوپایە ئەگەر لەداهاتوودا نەچێتە ئەو شەرە نەگلیسەی کەپلانی بۆدارێژراوە ئەوا ناڕاسەتەوخۆ دەبیت جێگەی هەرەشەو گومان بۆ جووەکان هەرئەوەیش نەبێت خودی ئەو سوپایە کە پڕدەبیت لە کوردی پڕ لە ڕق و کینە بەرامبەر ناعەدالێتێکەی دەسەڵاتدارانی باشور دەچێت بەکژ خواستەکانی کوردەوە لەو باشورەدا ئێمە بینیمان کە داعشە کوردەکان چۆن بەخۆیان خێزانیانەوە لەنێوەند ڕیزەکانی داعشدا هەرەشەیان لە کوردو دەسەڵاتەکەی باشور دەکرد! ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە لێدانی لە بەرژەوەندێکانی جولەکە لەو جوگرافیایە خۆڕهەڵاتەدا بڤەیە هەروەک چۆن لێدانی لە بەرژەوەندێکان ئەمریکا بڤەیە ئاوایش بۆ جولەکە وایە دەبێت کورد زۆر وریایانە معامەلە لەگەڵ ئەو دۆخەدا بکات و نەچێتە ریزی حەماسەکانو بەردهاوێژەکانی فەلەستینەوە!                                                                           
دەبێت دەسەڵاتدارانی و کوردو پەرلەمانی کوردو کۆنگرەی نەتەوەی کورد بریاردەرکەن لەهەر شوێنێکی ئەم جیهانە هەر کوردێک کارێکی ناشیرین و ناڕەوا کەدەبێت هۆی تێکدانی مرۆڤایەتی و کوشتنی مرۆڤەکان و ناپاکیکردن بە گەلی خۆی کە کوردە! بریاری لەسیدارەدانی بۆدەرچیت لەهەر کوێ ئەم جیهانەدابێت.                          
ئیرلەنداو سکۆتلاند بەتەنیشت بەریتانیاوەبوو کەچی ئینگلیزەکان بۆیان داگیرنەدەکراو بەڵام بۆ داگیرکردن تاکو ئەمەریکا ڕۆیشتن، هەموو هندستانی داگیرکرد، هۆنگکۆنگی لە ساڵەکانی نەوەدەکاندا جێهێشت و دایەوە بەچینێکان. کێشە ئێمە! خاڵی لاوازی ئێمە ئەوەیە کەهەمیشە لە چاوەڕوانی کەسێکداین بۆدەربازبوون لەم دۆزەغە! تەنها لەبەر ئەوەی باوڕمان بەخودی خۆما نیە کاتێکیش کەدوای کەسێکو سەرکردەیەک دەکەوین هەموو دەستە پیسەکەمان بەکراسی چڵکنی ئەودا دەسرین تاکو خۆمان لەتاوانەکان بەدووربگرین! لەشەرەکانیشدا هەمیشە چاوەڕوانی دووژمنەکان بووین تاکو هێڕشیانکردۆتە سەرمان! ئاخڕ تاکو تۆ شەڕ نەخەیتە ماڵی دووژمنەکەتەوە هەرگیز ئاسودە نابیت، دەبیت تۆ شەڕ لەسەر خاکی دوژمنانکەیت نەوەک لەسەر خاکی خۆت! ئەگەر شەرەکان لەدەرەوەی سنوری کوردستان دەبوو، ئەگەر کورد چاوەروانی ئەوەی نەکردایە تاکو عێراق هێرشی بۆبکات رەوشەکە وەکو ئەوەی ئێستاکە نەبوو ئەو کاتە عێراق ئامادە بوو بۆ گفتوگۆ بەمەرجی تۆ نەک هی عێراق! ئاخڕ چونكە ئێمە خۆمان بەشکستی و هەڵهاتنەوە گرتووە وابزانم لامان ئاسانترە وەک لەسەرکەوتن. ئەگەر ئاوابروات ئەگەر دەوڵەتیش دروستکەین بەرگەی یەک ڕۆژی شەڕ ناکەین! ئەی جەنگ واتای چییە؟ کەتۆ بەرگەی راکێتێکو دەبابەیەک و فرۆکەیەکی جەنگی نەگریت ئەی ئەم گرەوە لەسەر ئێسکوپروسکی مرۆڤە بۆ دەکەیت؟ ئاخر کورد مناڵی وکوری زۆرە، کوریش بەرخی نێرە بۆسەربرین باشە، فەلسەفەی باوکو باپیرانی کورد!                               

کەس نازانێت عێراقی داهاتوو! عێراقی ئایندەمان چیدەبێت! بەڵام ئەگەر ئەمریکاو ئەوروپا ئەو جوگرافیایە پشتگوێ بخەن بێگومان باش نابێت بەڵکو جوگرافیایەک چۆڵدەکرێت بۆ ئیخوانەکان و ئاخوندەکان سونە و شیعەو تورکیاو ئێران و سعودیە و سوریا لەولایشەوە بەپاڵپشتی روسیاو چینی کۆمۆنیست! ئەوروپا لەوەدەچێت ماندووبێت و سەرقاڵبێت بەخۆیەوە لەوەدەچێت لەدروستکردنی سیاسەتو پلانێکی تربێت بۆ نەوەکانی دوارۆژیان ئەویش ئەوەیە کەچۆن ئیتر ڕێگە لە ئیسلامی کۆچەری بگرن بەناوی ناسەقامگیری وڵاتەکەیانەوە! بەڵام جەنگەکان بەردەوام دەبن، ئازارەکانی ئەو جوگرافیایە زیاتردەبێت کەمترنابێت هەژارەکان زیاتر هەژارو برسی دەبن، کۆنترۆڵکردنی ئەم گلوباڵان ئیتر دەبیت زیاد لە جەمسەرڕێک! دەشێت ئیتر دەوڵەمەندە زەبەلاحەکان بەتەواوی لەهەوڵی ئەوەدابن کەچۆن ببن بەخاوەنی زەوی! هەروەک چۆن تورکیاو تورکەکان دەیانەوێت کەرکوک و موسل بکەن بەهیخۆیان ئائاوایش سەرمایە زەبەلاحەکان دەیانەوێت ببنە خاوەنی ئەم گۆی زەویە. کە قارەمانێک دەمرێت هەموومان قارەمانین! کەچی کە بێقیمەت دەمرێت کەس خۆیناکات بەخاوەنی وەک ئەوەی ئێستاکە هەیە! نیشتیمانە ئەو کاڵە بێقیمەتەیە کە کەس خۆییناکات بەخاوەنی وەک ئەوەوایە کە بوونیشی نەبێت.                       

نامۆ سامان
ڕێکەوتی ١٥/١٢/٢٠٢٠
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×