تاڵەبانەکانی ئەڤغانستان و تاڵەبانەکانی باشور

نامۆ سامان
  2021-09-10     463
تاڵەبانەکانی ئەڤغانستان تاوانبارن بەکوشتنی ئارامی و تێکدانی باری ئارامی مرۆڤەکان و ڕاپیچکردنی گەنجانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ بەرەکانی جەنگ. جەنگێک کە هەرگیز لەدەروونمان کۆتایی نەیەت و بمانخاتە سەر سکەی ڕق و تۆڵەسەندنەوەو باری نائارامی هەریەکەمان بەخۆیانەو خەریکبکات. تاڵەبانەکان جگە لە ماڵکاولبوون و کوشتنی ڕۆحی ژنەکان و بردنی گەنجێتمان و مناڵەکان هیچیتر بەرهەم نایەنهێنن! تاڵەبانەکانی ئەڤغانستان کێڵگەیەک لە ئۆپیم و تلیاک و مادە بێهۆشەکان هیچتریان نییە بۆ مرۆڤایەتی و ئەم گڵوبالەی ژیانە کە خەریکە سەرگووم دەبێت. پرسیار ئەوەیە ئەگەر یانزەی سپتێمبەر رووی نەدایە ئێستاکە مرۆڤایەتی لەکوێ گەیشتن بە جیهانی دەرەوە بوون؟ یانزەی سپتێمبەر تەنها سمبوڵی تیرۆر و کوشتنی زیاد لە سێ هەزار ئەمەریکی نییە بەڵکو ترسێکی گەورەیە تاکو ئەوکاتەی ناوی تالەبانەکان لەسەر زارای ئەمەریکێکان  بێت ئەو زامەیش دەمێنیت. تالەبانەکان هیچ تێگەیشتنێکیان نییە بۆ ئەم گلوباڵی ژیانەی دوو هەزارە جگە لە ئسلام و شمشێرو فەتواو بەردبارانی ژنان نەبێت. تالەبانەکان تاوانبارن بەپرۆسەی دیموکراسی و تێکدانی هزری تاکەکان! پرۆسەی دیموکراسی دەبێت لەسەربنەماکانی خۆشەبختی بێت نەوەک کاولکردنی وەک ئەوەی دەیبینین لەهزری تالەبانەکان و ئسلامەکاندا کەچۆن ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە و لەژێر سێبەری دیموکراسیدا پلانەکانیان بۆ کوشتی ئارامی تاکەکانی ئەم گڵوباڵە دەخەنەکار. ئەڤغانەکان تاوانبارن بەپەنادانی تیرۆرو تیرۆلیستانو بەرگریکردن لە ئەلقایدەو و خودی ئوسامەو کوشتنی هزرو خاڵکردنەوەی گەنجانی وڵاتە ئسلامەمێکان و کۆکردنەوەی بۆ بەرەکانی جیهاد. ئەوەی ئەم جیهانەی شۆککرد گەرانەوەی خودی تاڵەبانەکانبوو بۆ ساحەی دەسەڵاتی ئەڤغانستان و ترسێک هیجگار گەورە بخاتە دڵی مرۆڤایەتییەوە تاکو ئەو ڕادەیەی کە مرۆڤ وەک ئەوەی دەست بە عەرەبانەوە بگرێت یاخود خۆی بە عەرەبانەی تریشقەوە هەڵواسێت ئاوا بینیمان کەچۆن خەڵکی ئەڤغان خۆیان بەگەورەترینو قورسترین فرۆکەی سەربازییەوە هەڵواسی کەتەنها بۆ تۆزقاڵکیش بیریان لەوە نەکردەوە کەئەم فلیمی هۆڵیهوددی تۆم کروز نییە بەڵکو ژیانە ڕاستەقینەکەی تاڵەبانەکانە، هەروەک چۆن ئێمەی کورد لەباشورەدا ساڵی ١٩٩١دا لەکاتی کۆچە ملیۆنەکەی کوردا لەترسی توندوتیژی بەعسێکان و گازی کیمیاوی سەددام هەڵهاتین ئەوایش خەڵکی ئەڤغان وایان بەسەرهات. لەژیر سێبەری تالەبانەکان و ئەڤغانستاندا لە مناڵدانی تاڵەبانەکاندا قاعیدە لەدایکدەبێت لە قاعیدەیش داعش لەدایکدەبێت دەبێت لەدوای داعشیش دەبێت چی بوونەورێکی دڕندە خۆیبکات بەماڵی پڕ لە شپرزەو نارامیماندا؟               
ئەو سیاسەتەی کە ئەردۆغان پەیرەویدەکات و هەمیشەی پەنجەی هەرەشەی لە ئەوروپا ڕادەوەشنیت بەناردنی میلۆن کۆچبەری ئسلام بۆناو جەرگەی کریستیان هەمان سیاسەت ئەمرۆکە لە روسیای سپی بەلەرووسەکان دەبینین کەچۆن ئەوانیش هەمان سیاستە لە ئەوروپا دەکەن بەناردنی هەزارەهان کۆچبەری ئێراقی و ئێرانی و سوری و ئەڤغانی و ئەفەریقی، ئەمرۆکەیش ئەو سیاسەتە لە ئەڤغانستان دەبینین کەچۆن خودی نەتەوەیەکگرتۆکانی بەخۆیەوە سەرقڵکردووە چۆکداماون لەئاستی ناردنی ملیۆنەها ئەڤغان بۆ ئەوروپا. دەشێت لەکۆتاییدا ئەوروپا ناچاربکرێت دیوارێک بەرووی خۆیدا هەڵچنێت بۆ ڕێگری لە کۆچبەری نائاسایو ئسلام.  
تالەبانەکان ئیمرۆکە هاتوونەتەوەسەر  کێڵگەیکی پر لە چەکی ئەمریکی و فرۆکە جەنگێکانیانو مادە هۆشبەرەکانی ئەڤغان زیاتر بڕوابوون بەخۆیانو ئایدۆلژیو ئسلام و هزری پڕ لەکوشتنی ژن و مناڵ و مرۆڤایەتی لەجاران زیاتر بەهێزترن هەروەک چۆن یانزەی سپتێمبەر مرۆڤایەتی بەخۆیانەوەو سەرقاڵکرد ئاوایش ئەمرۆکە بەهەمانشێوە ئێمەیان بەخۆیانەوە سەرقڵکردووە. تالەبانەکان ئەوەی بیست ساڵ لەمەوبەر دۆراندیان ئەمرۆکە بەزیادەوە وەریانگرتووەو بە رجاووتکاکردنی ئەوروپاو ئەمریکا کە ڕێز لە پرۆسەی مرۆڤبوون بگرن! ئەم هەمووتکاورجایەش تەنها لە خالێکدا خۆیدەبینێتەوە کەویش ئەوەیە کە بەهەزارەها کۆچبەری ئەڤغانی ناچارنەکەن بهێت بۆ ئەوروپاو وڵات جبهێڵیت.                                                          
ئەگەر تاڵەبانەکان لە دووهەزارو یەکدا ئوسامە بنلادنیان تەسلیم بە ئەمریکێکان بکردایە و قاعیدەیان لە خۆیان داماڵیاییە ئەم هەموو شەرومالوێرانیە روویدەدات؟ یاخود هەر یانزەی سپتێمبەر رووینەدایە ئێستاکە ژیان چۆندەبوو؟ [ جۆن بایندن] لەدوای بیست ساڵ شەری ئەڤغان دەڵیت: جارێکی دیکە ئەمریکا ئاوا گەمژانە ناچێتە جەنگێکەوە کەهی خۆی نییە! گەمژانە واتایچی؟ کەخودی ئەمەریکا و سیاسەتەکەی خاوەنی مێژوویەکی پر لەئەزموونن پر لەڕەهاو بەهای بەرژەوەندێکانی ئەمەریکان! دەشێت یانزەی سپتێمبەر هەرلەئەزەلدا پلانی دارمانی ئابووری ئەمریکابێت دەشێت یانزەی سپتێمبەر هەرلەئەزەلدا بۆئەوە بووبێت کەچۆن ئەمەریکێکان ڕاپێچکەن بۆ جەنگێک کەهی خۆی نییە! لەکاتێکدا دوو وڵاتی ئسلامی خۆیان سەرپەتی رووخاندنبوون و لاچوونی دەسەڵاتبوون لەسەر گازندەی ئەم گلوباڵەی سیاسەتو دیموکراسیو مافی مرۆڤ و جێگەی تێرامانیو نیگەرانی نەتەوەیەکگرتۆکانبوون کەویش عێراق و ئەڤغانستانبوون! هەربۆیە زۆر دوورنیە کە یانزەی سپتێمبەر پلانی دارمانی ئابوری ئەمریکاو خستنەناو لیتاوی جەنگێک کەزۆر بەئاسانی لێنەیەتە دەرەوە ئەویش جەنگی ئەڤغان و عێراقە وەتاکو ئەم کاتەیش ئەمریکا باجێکی زۆر مرۆیو ئابوریداوە لەو دوو وڵاتەدا کە بەهەزارەها کوشتنی سەربازی ئەمریکی و ترلیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت! کێ لەپشت ئەم پلانە قێزەوەرەوبوو ئەوا تاکو ئێستاکە روون نییە یاخود لەبەر تێکدانی باری سەقامگیرو بەلانسی هێز نەیانەوەیت قسەبکەن هەروەک کوشندەی پەتای ڤایرۆسی کۆرونا کەتاکو ئێستاکە نەک باری ئابووری ئەم جیهانە تیکداو ناسەقامگیریکرد بەڵکو باری دەروونی مرۆڤەکانیشی تێکدا بەخۆیەوە.                                                    
تالەبانەکانی ئەڤغانستان لەدوای بیست دەرپەراندن دەبنە خاوەنی فرۆکە جەنگێکانی ئەمریکاو چەکو پرتفاقی بەخۆرایی تاکو ئەو ڕادەیی کە ئەمریکاو ئەوروپا تکاو رجای لێکەن کە سیاسەتی توندرەووی خۆیان بگۆرنو نەبنەهۆی راونانی خەڵکی ئەڤغان!
تاڵەبانەکانی باشوریش دوای ٣٠ ساڵ لەسەر سفرەی پر لەچک و هێزی پر لە نەتەوەیی هزری تاکی کورد دهێنەوەسەر سفرەی خاڵی و دۆراندی نێوی خاکی باشور و ڕسواکردنی تاکی کوردو لێسەندنەوەی پسولەی بڕوابەخۆبوون بەکوردبوون! تالەبانەکانی باشور بوونەتە هۆی باری نائارامی خەڵکی باشورو تێکدانی باری کۆمەلاتی و دەروونی خەڵک بەتایبەتی لەژێر ناوچەی دەسەڵاتی خۆیاندا! خەڵکی ئەو دەڤەرەیان بەخۆیانەو سەرقاڵکردووە باس هەرباسی ئەوانە لەکاتێکدا تاکێکمان لێهەڵنەکەوت پرسیاربکات: دۆڕاندنی نیوەی خاکی باشور گرنگتربوو یاخود ژەهرخواردنی تاکێک؟ ئەگەرچی لەهەردوو بارەکەدا تاوان هەر تاوانەو دەبێت بدرێن بەدادگا! بەڵام ئایا کەس درا بەدادگا تاکو تاوانیتر لەوە گەورەتر نەکرێت؟ هەروەک چۆن تالەبانەکانی ئەڤغان تاوانباری بە نائارامی ئەم جیهانە ئاوایش تالەبانەکانی باشوریش تاوانبارن بەتێکدانی باری نائارامی تاکی کوردو دۆڕاندنی نێوەی خاکی باشورو ئاژەوگێری و ڕقو کینە خستنەوەی لەنیوە ئەندامەکانو لایەنگرانی خۆیشیاندا لەوانتاوانبارتر بەرزانێکانن کەبوونە هۆی لەتکردنی دەڤەری بەرزان و سۆران! تاڵەبان و بەرزانێکان خەڵکیان سەرقاڵکردووە بەخۆیانەوە لەکاتێکدا دووژمنان بەئاشکرا بۆمبباران و هەرەشەی بوونمان لێدەکەن و باشوریان پڕکردووە لە عەرەب و تورک و سۆزانی ئێرانی و عێراقی و تورکی کەخۆی لەخۆیدا ئەنفالێکیتر بەبی ئەوەی ئەوەی کەسێکمان پرسیارێکبکات: نیشتیمانێکیان ژەهر پژێنکردووە و لەکوشتنی هزری تاکی کورد کەچی باس هەرباسی تاڵەبانە! خەڵکی باشور بەتایبەتی ناوچەی سلێمانی خۆی لەخۆیدا نەبوو بەو هەموو لەتبوونی هزرو ئایدیالەو بێئیشیەوە تاڵەبانەکان لەباتی ئەوەی بهێن باری دەروونی ئەو خەڵکە هێورکەنەوە هاتن زیاتر خەریکیانکردن بەخۆیانەوە لەجیاتی ئەوەی ئەو خەڵکە لەگەڵ یەکتردا ئاشتکەنەوە هاتن زیاتر لەیەکیانکردن و تورەیانکردنو سەرقالیانکردن بەخۆیانەوە. لەوەتەی مرۆڤ هەیە خەبات دەکات کە کۆیلە نەبێت! ئیمرۆکە جەستەو قاچ و مەچکمان زنجیرەکانی کۆیلەیاتی پچراندووەو سەردەمی کۆیلاتیی تێپەراندووە بەڵام هزرمان کۆیلە بووە پربووە لە کۆیلەبوونی تاڵەبان و بەرزان و بەرژەوەندەیی پیسەکانی چلێسی مرۆڤەکان، نیشتیمانیش بووە بە دوکانێک بۆ پارە پەیداکردن! یانزەی سپتێمبەر و تاڵەبانەکانیش بیرەوەرییەک لە ترس و تۆقین و تیرۆرو کوشتنی ئازادی.       
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×