زیاتر لە ١٠٠ پەرلەمانتاری عێراق ئیمزایان بۆ کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان کردووە
  2024-02-08       260       

لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر لە ١٠٠ ئیمزای پەرلەمانتاران بۆ کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق کۆکراوەتەوە.

لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کراوە ئەوەخراوەتەڕوو، دوای ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە بەغداد و ئەنبار، داوادەکەن کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێکبخرێت و تێیدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان بکرێت. 

ھەروەھا لەگەڵ ئەو نوسراوەدا ناوی ١٠٠ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوکراوەتەوە، کە ئیمزایان کۆکردووەتەوە بۆ کردنەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان دەکەن لە خاکی عێراق. 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×