2019-08-30   3153     
ئاسۆ بتوێنی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هێزێكی جیهادی شۆڕشگێڕی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌می شاخ بوو كه بۆ به‌رگری له‌مافه گه‌لی كورد دروست بوو، له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا زۆربه‌ی ئیسلامخوازانی كوردستان په‌یوه‌ندییان پێوه كرد‌و تا دوای ڕاپه‌ڕینیش له‌و په‌ری گه‌شه‌كردندا بوو به‌تایبه‌تی تا ئه‌و كاته‌ی زانای گه‌وره مامۆستا مه‌لاعوسمان ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرد.
دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌و گرفته‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سه‌ر یه‌ك كه‌ڵه‌كه بوون و باڵاده‌سته‌كانی ناو حزبه‌كه خه‌میان له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نه‌خوارد بزووتنه‌وه پارچه چارچه بوو، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و جوندولئیسلام و ته‌وحید و ئیصلاح و چه‌ند گروپێكی تری لێ جیا بوویه‌وه جگه له‌و ژماره زۆره‌ی دانیشتتن و وازیان هێنا.
گه‌وره‌ترین پارچه‌ی جیابوویه‌وه كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو كه تائێستاش ماوه‌و له‌بزووتنه‌وه‌ی دایك زۆر به‌هێزتره‌و خاوه‌نی حه‌وت كورسیه له‌په‌رله‌مان و بزووتنه‌وه هیچ كورسییه‌كی نییه، هه‌مان ئه‌و كێشانه‌ی پێشتریش له‌ناو بزووتنه‌وه‌دا ماوه دوای جیابوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵیش، ئه‌م قیاده‌یه‌ی ئێستای حزبه‌كه هه‌مان ئه‌و هه‌ڵانه دووباره ئه‌كه‌نه‌وه كه بزووتنه‌وه‌ی پارچه‌پارچه كرد، له‌ناو حزبه‌كه‌شدا پاشاگه‌ردانیه‌ك هه‌یه كه زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی هه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی لابه‌لاو خۆبه‌ستنه‌وه به‌ملاولادا كردووه ته‌نانه‌ت له‌ناو قیادهكهشی.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ فریاكه‌وتنی بزووتنه‌وه تا ئێستا دراون زۆرن و خه‌مخۆرانی بزووتنه‌وه زۆر هه‌وڵیان داوه بزووتنه‌وه نه‌گاته كۆتایی یه‌كجاری كه ئێستا پێی گه‌یشتووه، چه‌ندین كادیر‌و سه‌ركرده هه‌وڵیان دا‌و دواتر نائومێدبوون و دانیشتن، دوا هه‌وڵیش كۆمه‌ڵێك ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی بوو كه هێڵی گۆڕانكاریان دروست كرد‌و پرۆژه‌یان بڵاوكرده‌وه به‌ناو قیاده‌و قهواعیددا، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پشتگیرو خه‌مخۆر بۆ پرۆژه‌كه نه‌بوو چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو حزبه‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه كۆمه‌ڵێك مووچه‌خۆرن و به‌دیار مهعاشهكهیانهوه دانیشتوون و باكیان له‌فه‌وتانی حزبه‌كه‌یان نییه، قیادهكهش هه‌ندێكیان ده‌ستیان بهملاولاوهیهو هه‌ندێكیتریان بۆ ده‌ستپانكردنه‌وه خۆیان بێ ده‌نگ كردووه‌و سوودمه‌ندن.
ئه‌و گروپه‌ی ناوی خۆیان نابوو هێڵی گۆڕانكاری له‌گه‌ڵ ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌دا ڕێككه‌وتن كه چه‌ند خاڵێكی پرۆژه‌كه‌یان و بڕیاره‌كانی كۆنفرانس جێبه‌جێ بكرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئه‌و شه‌ش ئه‌ندامه‌ی شورای بزووتنه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو دانیشتنه‌كانی سه‌ركردیه‌تی ته‌نها كامیل مه‌حمود وته‌بێژی پێشووی بزووتنه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه تا ئێستا قه‌ناعه‌تی به‌و جۆره له‌حزبایه‌تی نییه وه‌ك هاوڕێكانی باسی ده‌كه‌ن، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه هێشتا هیچ گۆڕانكاریه‌ك ڕووی نه‌داوه، زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ش پێیان وایه حزبه‌كه گه‌یشتووه به‌كۆتایی و ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی چه‌ند كه‌سێك ناوه‌كه‌ی هێشتووه‌ته‌وه.