ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا رۆژانی پشوی جەژنی رەمەزانی دیاریكرد.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا كە پشوی جەژنی رەمەزان لە رۆژی سێشەممە 9ی نیسانی 2024 دەستپێبكات بۆ رۆژی شەممە 13ی نیسانی 2024.
ئەوەشی خستۆتەڕو، رۆژی یەكشەممە 14ی نیسانی 2024 دەوامی رەسمی لە سەرجەم فەرمانگەكان دەستپێدەكاتەوە.