لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كۆبووه‌وه و جه‌خت له كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان كرایه‌وه.
یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، چواره‌م كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا".
یه‌حیا ره‌سوڵ ده‌ڵێت: "له كۆبوونه‌وه‌كه ڕاگه‌یه‌ندرا، لیژنه لاوه‌كییه‌كان به‌رپرسیارن له كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ڵسانگاندن بۆ مه‌ترسی و چالاكییه‌كانی رێكخراوی داعش كرا و هه‌ردوولایه‌نی عێراقی و ئه‌مریكی جه‌ختییان له ئاماده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و پاراستنی ئاسایشی عێراق كردووته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كان بۆ رێگریكردن له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و گروپه تیرۆریستییه دوپاتكرایه‌وه و پشتیوانی‌یان بۆ سه‌روه‌ری و یه‌كڕیزی و سه‌قامگیری عێراق ده‌ربڕی".
ڕۆژی 25ی كانوونی دووه‌می 2024 لۆید ئۆستن، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه كۆبوونه‌وه‌كانی لیژنه‌ی باڵای سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بۆ گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ده‌ست پێده‌كه‌ن.