قوباد تاڵەبانی: لیستی موچەی مانگی 6 گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی عێراق‌و وردبینی تێدادەكرێت
  2024-06-30       545       
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم


قوباد تاڵەبانی رایدەگەیەنێت، لیستی موچەی مانگی حوزەیرانی -6- فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی عێراق‌و وردبینی تێدادەكرێت. ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بۆ موچەی مانگی 5ی هێزە ئەمنییەكان چاوەڕوانی ئەنجامی وردبینییەكەی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەكرێت.

ئاوێنه‌: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی 6ی فەرمانبەرانی هەرێم گەیشتۆتە وەزارەتی دارایی عێراق و وردبینی تێدادەكرێت، "هیوادارین ئەو بابەتە چارەسەربكرێت، بۆ موچەی مانگی 5ی هێزە ئەمنییەكانیش چاوەڕوانی ئەنجامی وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی عێراق دەكرێت."

وتیشی، " ئەم دوو سێ مانگە بەهۆی چەند رێكارێكی كارگێڕییەوە ئەوە دەكرێت، دواتر لیست دەنێردرێت و تەمویل دەكرێت،  لەدوا كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمدا تەئكیدكمان كردەوە كە پێویستە سەرجەم وەزارەتەكان پەلەبكەن لەئامادەكردنی لیستی موچە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×