سلێمانی: سەرۆكی پێشوی (مەجلیسی تەنفیزی ناوچەی حوكمی زاتی كوردستان) داوایەكی یاسایی دەدۆڕێنێت
  2019-09-13       4529       
سەدام حسێن، سەرۆکی رژێمی بەعس

ئا: ئاوێنە

 

دادگای بەرایی سلێمانی 3، داوایەكی یاسایی سەرۆكی پێشوی (مەجلیسی تەنفیزی ناوچەی حوكمی زاتی كوردستان) بەهائەدین ئەحمەد رەتدەكاتەوە بۆ وەرگرتنەوەی چەندین دۆنم زەوی لەجوتیاران كردبوی، كە لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەهەشتاكانی سەدەی سەدەی رابردودا لەسەری تەملیک كرابو.


بەپێی چەند نوسراوێكی یاسایی كە دەست ئاوێنە کەوتوەو ناوو واژۆی دادوەر سۆران عومەر مەحوی لەسەرە، دادگای بەرایی سلێمانی 3، موڵكداراریەتی چەندین دۆنم زەوی دەكەونە ناوچەی قولەرەیسی سلێمانییەوە لەسەر بەهائەدین ئەحمەد سەرۆكی پێشوی (مەجلیسی تەنفیزی ناوچەی حوكمی زاتی كوردستان)‌و چەندین كەسی دیكە پوچەڵ كردوەتەوە، كە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا لەهەشتاكانی سەدەی رابردودا لەسەریان تەملیك كراوە.


پوچەڵ كردنەوەی موڵكدارییەكەو رەتكردنەوەی داوای یاسایی بەهائەدین ئەحمەد‌و ئەو كەسانەی ناویان هاتوە لەنوسراوەكەدا، بەپشت بەستن بوە بەژمارەیەك حوكی یاسایی كە لەنوسراوەكەدا بەوردەكاریی باس كراون.


ئەمە لەكاتێكدایە ماوەیەكە چەندین كاربەدەستی كوردی سەردەمی بەعس، كە لەلایەن ئەو رژێمەوە زەوییەكی زۆریان لەكۆتایی هەشتاكانی سەدەی رابردودا لەسەر تەملیک كراوە لەدەوروبەری شاری سلێمانی‌و ئێستا بەدەست جوتیارانەوەیەو كاری بەرهەمهێنانی لەسەر دەكەن، لەهەوڵی گێڕاندنەوەیاندان  بۆ ئەوەی بیكەن بەپڕۆژەی بازرگانی.

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×