بڕیار رەشید: کۆبوونەوەیەکى چارەنوسساز بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بەڕێوەدەچێت
  2024-08-08       391       

ئەندامێکی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەیەکى چارەنوسساز بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغداد بەڕێوەدەچێت.

بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بە کەناڵ8ـی راگەیاند، هەفتەى داهاتوو کۆبوونەوەیەکى چارەنوسساز لە بارەى کێشەکانی بەردەم هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و کۆبوونەوەکە بەبەشدارى نوێنەرانى وەزارەتى دارایى و کاروکاروبارى کۆمەڵایەتى هەرێمى کوردستان دەبێت و تێیدا گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە دەکرێت.

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتیشى، سندوقى خانەنشینى هەرێمى کوردستان گرفتى سەرەکى بەردەم پرۆسەکەیە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×