هاتوچۆی نێوان هەرێمی کوردستان‌و ئێران له‌دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕادەگیرێت
  2024-08-10       453       
ماوەی سێ ساڵە هەرێمی کوردستان بەفەرمی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لەزیارەتکارانی ئێرانيی


دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە كه‌ تا 15 ڕۆژی‌ دیکە هاتوچۆ بەئۆتۆمبێلی کەسی و پاسی گەشتیاریی لەهەرێمی کوردستان  بۆ ئێران‌و بەپێجەوانەشەوە ڕادەگیرێت.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ ده‌روازه‌كه‌دا هاتووه‌، "ئاگادارتان دەکەینەوە لەبەر هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ بەشداری کردن لەمەراسیمی چلەی ئیمام حسین‌و گرتنەبەری رێکارەکان، هاتن و چون بەپاسی گەشتیاری و بەئۆتۆمبێلی تایبەت  بۆ ماوەی 15 ڕۆژ  رادەگیرێت تاکۆتایی هاتنی  پرۆسەی هاتوچوی زیارەتکارانی ئێرانی، بەلام هاتن و چونی گەشتیاران بەپیادەو بێ سەیارە بەشێوەی 24  کاتژمێریی‌و بەشەوو رۆژ کراوەیەو ئاساییە".

ماوەی سێ ساڵە هەرێمی کوردستان بەفەرمی ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لەزیارەتکارانی ئێرانی و بەو هۆیەوە ڕێکاری نوێ دەگیرێنەبەر.

بڕیارە 11ی‌ 8ی‌ 2024 هاتنی زیارەتکاران لەئێرانەوە دەستپێبکات‌و 25ی‌ 8 مەراسیمەکانی چلەی ئیمام حسێن دەستپێبکەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×