هاكان فیدان: پێشوازی لە بڕیاری عێراق دەكەین بۆ داخستنی ئەو پارتانەی لەژێر كاریگەریی پەكەكەدان
  2024-08-15       581       

هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا رایگەیاند، وڵاتەكەی پێشوازی لە بڕیارەكەی عێراق دەكات بۆ داخستنی ئەو پارتە سیاسییانەی لەژێر كاریگەری پەكەكەدان و دەشڵێت، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان عێراق و توركیا لەبارەی "هاریكاریی سەربازیی و روبەڕوبونەوەی تیرۆر ئیمزاكرا."

ئاوێنە: هاكان فیدان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، "پێشوازی لە بڕیاری عێراق دەكەین بۆ داخستنی ئەو پارتە سیاسییانەی كە لەژێر كاریگەریی پارتی كرێكارانی كوردستاندان."

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی، لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەنێوان عێراق و توركیا لەبارەی "هاریكاریی سەربازیی و روبەڕوبونەوەی تیرۆر ئیمزاكرا، ئەوەش گرنگییەكی مێژویی هەیە."

لە بەشێكی تری قسەكانیدا وتی"لە 1ی ئەیلولی ئەمساڵەوە ڤیزا لەسەر ئەو هاوڵاتیانەی عێراق هەڵدەگیرێت كە تەمەنیان کەمتر لە 15 ساڵ و زیاتر لە 60 ساڵە."

 

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×