لەڕوونکردنەوەیەکدا مەکتەبی راگەیاندن و ھۆشیاری یەکێتی سەبارەت بەداخستنی دەزگای چاودێر، دەڵێت "باڵێكی دەستڕۆیشتووی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە هەوڵی نەزۆكانە دەدەن بۆ بەلاڕێدابردنی راستییەكان و چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان".
ئاوێنه: لەڕوونکردنەوەکەدا هاتووە، بەوپێیەی مەلا بەختیار لەناو ریزەکانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا نەماوە و روونبووەوە کە بارەگای دامەزراوەکە رادەستناکرێت و نایەوێت لەژێر چەتری یەکێتیدا درێژە بە کارەکانی بدات، یەکێتی بە مافی رەوای خۆی دەزانێت بەشێوەیەکی ھێمنانە و دوور لە ھەموو جۆرە گرژییەک، ھەوڵی وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بدات.
دەشڵێت، ئەم ھەوڵە نەک پەیوەندیی بە ئازادیی رادەربڕین و دژایەتیکردنی بیری ئازادەوە نییە، بەڵکو پاڵپشتیی ئازادیی کاری رۆژنامەوانی و فروانکردنی سنوورەکانی دیموکراسی، ستراتیژی نەگۆڕی یەکێتی بووە و ھەرواش دەمێنێتەوە. ئەم ھەوڵەی یەکێتیش درێژکراوەی ھەوڵەکانی حزبەکەیە بۆ رێکخستنەوەی دەزگاکانی و باشتر خزمەتکردنی کوردستان و خەڵکەکەی. ھەموو دەنگۆیەکیش سەبارەت بە جووڵاندنی ھێزی سەربازی بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکە رەتدەکەینەوە.
هەروەها مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری یەکێتی دەڵێت، "بەداخەوە میدیای باڵێکی دەستڕۆیشتووی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان وەک ھەمیشە ھەوڵی نەزۆکانە دەدەن بۆ بەلاڕێدابردنی راستییەکان و چەواشەکردنی خەڵکی کوردستان، بۆیە داوایان لێدەکەین ئەگەر ئەوان لە خەمی ئازادیی کاری رۆژانەمەوانی و بیروڕای ئازاددان، فەرموون چالاکوان و رۆژنامەنووسانی ناو زیندانە تاریکەکانی ھەولێر و بادینان ئازادبکەن. سلێمانی پێویستی بە فرمێسکی تیمساحیی ئێوە نییە، بەڵکو ئێوەن دەبێت وانەکانی ئازادی و دیموکراسی لە سلێمانیی سەربەرزەوە فێرببن".
دەقی روونکردنەوەی راگەیاندنی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان:
دەزگای چاودێر لەسەرەتای دامەزراندییەوە بە پاڵپشتیی دارایی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان كارەكانی ئەنجامداوە و تاوەكو ئێستا بەردەوامبووە، بەوپێیەی بەڕێز مەلا بەختیاریش لەناو ریزەكانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستاندا نەماوە و روونبووەوە کە بارەگای دامەزراوەكە رادەستناكرێت و نایەوێت لەژێر چەتری یەكێتیدا درێژە بە كارەكانی بدات، یەكێتی بە مافی رەوای خۆی دەزانێت بەشێوەیەكی هێمنانە و دوور لە هەموو جۆرە گرژییەك، هەوڵی وەرگرتنەوەی بارەگای دەزگای چاودێر بدات کە خاوەندارێتیی زەوی و بارەگاکە دەگەڕێتەوە بۆ یەکێتی. ئەم هەوڵەش نەك پەیوەندیی بە ئازادیی رادەربڕین و دژایەتیكردنی بیری ئازادەوە نییە، بەڵكو پاڵپشتیی ئازادیی كاری رۆژنامەوانی و فراوانكردنی سنوورەكانی دیموكراسی، ستراتیژی نەگۆڕی یەكێتی بووە و هەرواش دەمێنێتەوە. سلێمانی پایتەختی رۆشنبیری کوردستانە و ناوەندی ئازادی ڕادەربڕین و چالاکی رۆشنبیرییە و ئەو شانازییەش بەر یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەوێ کەهەمیشە لەو سەنگەرەدا بووە. ئەم هەوڵەی یەكێتیش درێژكراوەی هەوڵەكانی حزبەكەیە بۆ رێكخستنەوەی دەزگاكانی و باشتر خزمەتكردنی كوردستان و خەڵكەكەی. هەموو دەنگۆیەكیش سەبارەت بە جووڵاندنی هێزی سەربازی بۆ وەرگرتنەوەی بارەگاکە رەتدەكەینەوە.
بەداخەوە میدیای باڵێكی دەستڕۆیشتووی ناو پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە هەوڵی نەزۆكانە دەدەن بۆ بەلاڕێدابردنی راستییەكان و چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان، بۆیە داوایان لێدەكەین ئەگەر ئەوان لە خەمی ئازادیی كاری رۆژانەمەوانی و بیروڕای ئازاددان، فەرموون چالاكوان و رۆژنامەنووسانی ناو زیندانە تاریكەكانی هەولێر و بادینان ئازادبكەن. سلێمانی پێویستی بە فرمێسكی تیمساحیی ئێوە نییە، بەڵكو ئێوەن دەبێت وانەكانی ئازادی و دیموكراسی لە سلێمانیی سەربەرزەوە فێرببن.