كارۆخ عەبدوڵا، یەكێك لە نوێنەرانی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە و دوشەممە، موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم ئەو پەروەردانەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە.
ئاوێنە: كارۆخ عەبدوڵا، یەكێك لە نوێنەرانی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبەی یەكشەممە، موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سەرجەم ئەو پەروەردانەی هەولێر و دهۆك دابەش دەكرێت كە تا ئێستا موچەیان وەرنەگرتوە.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژی دوشەممەش موچەی مامۆستایانی وانەبێژ لە سنوری سەرجەم پەروەردەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان راپەڕین دابەش دەكرێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەو موچەیەی دابەش دەكرێت، شایستەی دارایی مانگی پێنجە.