ماڵپەری شەفافییەت بڵاویکردووەتەوە، لە نۆ مانگى ئەمساڵ داهاتى نانەوتیى سلێمانى 710 ملیار دینار بووە و تێکڕا مانگانە نزیکەى 79 ملیار دینار بووە.
ئاوێنه: بە گوێرەى ماڵپەری شەفافییەت، داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین لە مانگى ئەیلوول بڕەکەى 62 ملیارو 220 ملیۆن دینار بووە، بەراورد بە مانگى ئاب 16 ملیار دینار کەمیکردووە.
هەروەها داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى بڕى 53 ملیار دینارى بەکاش بووە و نزیکەى 9 ملیارى بە چەک و 248 ملیۆن دیناری بە مەقاسە بووە.
هەر بەگوێرەی داتاکانی ماڵپەری شەفافییەت، لە نۆ مانگی 2024 داهاتى نانەوتیى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین، 710 ملیار و 899 ملیۆن دینار بووە، کە تێکڕاى مانگانە دەکاتە نزیکەى 79 ملیار دینار.
پێگەى شەفافییەت لە تەمموزى 2022 کراوەتەوە، لەو کاتەوە داهاتى نانەوتیى سنوورى سلێمانى بڵاودەکاتەوە، نۆ بەرپرسى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەرێگەى ئەپى مۆبایلەکانیانەوە راستەوخۆ تۆمارکردنى داهاتە نانەوتییەکانیان پێدەگات.