مەسرور بارزانی چاڵنجەكەی بافڵ تاڵەبانی بۆ دیبەیت رەتكردەوە
  2024-10-02       1603       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، چاڵنجی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆكی پارتی كرد بۆ دیبەت، بەڵام پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم دەڵێت، مەسرور بارزانی چاڵنجەكەی قبوڵ نەكردوە.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەمیانی وتەیەكدا كە لە بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەكەی لە هەڵەبجە پێشكەشی كرد وتی"چاڵنجت دەكەم كاك مەسرور وەرە لە كام تەلەفزیۆن ئەتەوێ با دیبەیت بكەین."

لەبەرامبەر ئەوەدا هەر ئەمڕۆ، پێشەوا هەورامانی لە پەیامێكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك وتویەتی"چاڵنجەکەت بۆ دیبەیت لەگەڵ کاک مەسرور  قبوڵنەکرا، ئەگەر خۆت و کاک قوباد بێنە هەولێر لەوانەیە تەوقەیەکی دیکەت لەگەڵ بکات، ئەگەر تەکلیفت بۆ بکاتەوە دوبارە، وەک ڕێزێک بۆ جێگرەکەی، هەرچەندە بۆ تەوقەکەش وەعد نادەم!"

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×