2019-10-08   918     
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 13 داواکاریی دیكهی خۆپیشاندەرانی پەسەندکردو جهخت لهوهش دهكاتهوه كه بهچهند قۆناغێك داواكارییهكان جێبهجێ دهكات.
ئاوێنه: بهپێی راگهیهندراوی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لهكۆبونهوهی ئهمرۆ سێشهممهیدا ئەنجومەنی وەزیران 13 داواکاریی دیكهی خۆپیشاندەرانی پەسەندکرا.
لهراگهیهندراوهكهدا ئاماژه بۆ ئهوهشكراوه كه حكومهتی عێراق بهچهند قۆناغێك داواكارییهكانی خۆپیشاندهران جێبهجێ دهكات.
بڕیارە پهسهندكراوهكانی ئهمرۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق:
- پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بۆ دابەشکردنی زەوی نیشتەجێبون بەسەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران.
- لەیاسای بودجەی 2020 هەمو ئەو یاساو رێنماییانە سڕبکرێن کە ماف دەدات کەسێک زیاتر لەموچەیەکی هەبێت، یاخود خانەنشینی یاخود بەخشینی هەبێت.
- وەزارەتی کارەبا بێبەرامبەر سیستەمی وزەی خۆر بەسەر سێ هەزار خێزانی هەژار دابەشبکات.
- دابینکردنی هەلی کاری زۆر بۆ بێکاران ئەمەش بەگرتنەبەری چەند رێوشوێنێک.
- وەزارەتی کارەبا گەنجانی بێکاری تەمەن 18 - بۆ 35 ساڵ دەخاتە سەرکار.
- پشتیوانکردن لەخوێندنی پیشەییو دابەشکردنی زەوی کشتوکاڵ.
- وەزارەتی پیشەسازیو کانزاکان مەشقو راهێنان بەگەنجانی دەرچووی بێکارو ئەوانی دیکە دەکەن بۆ دامەزراندنی کارگەری بەرهەمی خۆجێیی.
- دەستەی راوێژکارانی ئەنجومەنی وەزیران لێکۆڵینەوە دەکەن لەکەمکردنەوەی ساڵانی خانەنشینی فەرمانبەرانو پێشکەشکردن بۆچونیان بەئەنجومەنی وەزیران لەماوەی دو هەفتەدا تاوەکو لەجێگەیان گەنجانی بێکار دابندرێن.
- وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی وەزارەتو دەزگەکانی گرێ نەدراو بەوەزارەتەکان ئاگاداربکاتەوە پلەی وەزیفی رابگەیهنن بۆ هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان تاوەکو دەرفەتی کاریان دەستبکەوت.
- لەپێناو باشترکردنی خزمەتگوزاریی شارەوانی، ژینگەیی، هانی پیشەسازی بچوک بدرێت. ئەمینداری بەغداو پارێزگاکان گرێبەست بۆ دروستکردنی کارگەکانی ریسایکلین ئەنجامبدەن.
- ئەمینداری گشتی ئەنجومەن لیژنە لەپارێزگەکان پێکدەهێنێت بەمەبەستی بەدواداچون بۆ بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی تایبەت بەداواکاریی خۆپیشاندەرانو راپۆرتی خولی بۆ سەرۆکوەزیران بەرزبکەنەوە لەبارەی ئەنجامدانی کارەکان کە لەماوەی ئەو پەڕی سێ مانگ زیاتر نەبێت.