سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت، ناردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ئیمزاكراو بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتو بڕی 763 ملیارو 146 ملیۆن) دینار بخرێتە سەر حسابی حکومەتی هەرێم بۆ موچەی مانگی 10.
ئاوێنە: ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: پێویستە هەرێم لەداهاتی ناوخۆو نەوت 233 ملیار دیناری بخاتە سەر ئەو بڕە پارەیە، چونکە لیستی موچەی بە 996 ملیار دینار داناوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، هەرێم داوای بڕێک پارەی دیکەی لە دارایی عێراق کردوە وەک پشکی هەرێم تاکو موچەی مانگەکانی 11 و 12ی پێ تەواو بكات لەگەڵ ئەو دو 763 ملیارەی دیکە كە بڕیارە بنێردرێت.
بەپێی قسەی سۆران عومەر، ئەگەر بەغدا ئەو پارە زیادەی داواکراوە نەینێرێ، هەرێم بەنیازە بە سێ پارەی 763 ملیار دیناری بەغدا، موچەی مانگی 10 و 11 دابەش بکات لەکاتێکدا لە 10 مانگی ڕابردو هەرێم تەنیا 395 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی بۆ بەغدا گەڕاندۆتەوە، جگە لەوەی نەوتی بەتانکەرو لەناوخۆ فرۆشتوە.
وتوشیەتی"ئەمە پاداشتی دەسەڵاتە بۆ خەڵک بۆ دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان."