بڕیارە سبەی شەممە قۆناغی سێیەمی پرۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتوان كە دوایین قۆناغی پڕۆسەكەیە، لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات.
ئاوێنە: دڵزار حەسەن، بەڕێوەبەری ئاماری هەولێر بە میدیای پارتی وت: قۆناغی سێیەمی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بە چەند هۆكارێك بەراورد بە عێراق دواكەوت و تاوەكو 20ی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، ئەگەر هەرێمی كوردستان نەیتوانی لە وادەی خۆی پرۆسەكە تەواو بكات دەتوانێت داوای درێژكردنەوەی وادەكە بكات.
لە قۆناغی سێیەمدا بژمێرەكان زیاتر لە 70 پرسیار ئاڕاستەی هەر خێزانێك دەكەن و وەڵامەكان تۆماردەكەن.
قۆناغی سێیەمی پڕۆسەكە لە عێراق دەستی پێكردوە بەڵام لە هەرێمی كوردستان بەهۆی بەشداریكردنی بژمێرەكان لە خولێكی راهێنان بۆ سبەی دواكەوت.