بڕیارە سبەی یەكشەممە، پەرلەمانی عێراق جارێكی تر بۆ دەنگدان لەسەر ئەو سێ پڕۆژە یاسایە كۆببێتەوە كە جێی ناكۆكین لەنێوان كوردو شیعەو سوننە.
ئاوێنە: فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردوە، سبەی یەكشەممە پەرلەمان كۆدەبێتەوە و سێ پرۆژەیاسا دەخاتە دەنگدانەوە و خوێندنەوە بۆ دو پرۆژەیاساش دەكات.
ئەو سێ پڕۆژە یاسایەی دەخرێنە دەنگدانەوە جێی ناكۆكین لەنێوان كوردو شیعەو سوننە و بریتین لە: هەمواری یاسای باری كەسێتی پرۆژەیاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەنەكانیان لەگەڵ پرۆژەیاسای هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی.
بەهۆی ناكۆكییەوە لەسەریان لە چەند دانیشتنێكی پێشوی پەرلەماندا نەتوانرا دەنگ لەسەر ئەو سێ پڕۆژە یاسا بدرێت و دواخران. كورد پشتیوانی لە دەرچونی پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵك بۆ خاوەكانەكیان دەكات و هاوكات شیعە پشتیوانی لە پەسەندكردنی هەمواری یاسای باری كەسێتی و سوننەكانیش داوای تێپەڕاندنی هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی دەكەن.