2025-01-09   770     
هاوسەرۆکی دەستەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، دانوستانەکان لەبارەی ناوچەی داماڵراو لەچەک بەردەوامن و پێشنیازکراوە هێزەکانی ئەمریکا و فەرەنسا ئاسایشی ناوچەکە لە ئەستۆ بگرن.
ئاوێنە: ئاژانسی رۆیتەرز ئاشکرایکرد، ئیلهام ئەحمەد داوای لە فەرەنسا کردووە هێز رەوانە بکات بۆ پاراستنی ناوچەی لەچەکداماڵراو.
رۆیتەرز باسی لەوەشکردوە، تاوەکو ئێستا وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی تورکیا و فەرەنسا وەڵامی داواکارییەکەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەریان نەداوەتەوە و ئەمریکاش هیچی لەوبارەیەوە نەوتوە.
ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوەشکردوەتەوە، ئەگەر فەرەنسا بتوانێت تورکیا بەم پێشنیازە رازیبکات دەستبەجێ پرۆسەی ئاشتی دەستپێدەکەن.