سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی فەرمان ئەفریستەم، خەڵكی كرماشان كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو لە بەندیخانەی ناوەندیی كرماشان جێبەجێ كرا. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو كە سزای سێدارەی سێ بەندكراوی دیكەی كورد هەر لەو بەندیخانەیە جێبەجێ كراوە.
ئاوێنە: بە پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای سێدارەی فەرمان ئەفریستەم، خەڵكی كرماشان لە بەندیخانەی دێزڵئاوا جێبەجێ كرا.
ئەم بەندكراوە، چوار ساڵ پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەری سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو كە سزای سێدارەی سێ بەندكراوی دیكەی كورد جێبەجێ كراوە.