وەزارەتی دارایی عێراق پارەی مووچەی مانگی کانوونی دووەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی خەرج کرد.
ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە، میدیای پارتی و یەکێتی بڵاویانکردەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 950 ملیار دیناری مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەمەش دوای زنجیرە کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوو شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق هات کە ماوەی چوار ڕۆژ لە بەغدا بەردەوام بوو.
دوێنێش ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی لە بەغداوە ڕایگەیاند، سەرجەم گرفتەکانی مووچەی 2025 چارەسەر کرا و هیچ گرفتێک بۆ مووچەی ئەمساڵ نەماوە.